سه‌ید ڕه‌زا جه‌عفه‌ری، یەکێک لە بەرپرسەپه‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران، بە ئاژانسێکی ھەواڵی ئێرانی ڕاگه‌یاند: لە ماوەی ٦ مانگدا، ١٤ هه‌زار و ٥٩٩ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی و ١٦ ھەزار حاڵەتی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان تۆمارکراوه.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاندووه، بەپێی ڕاپۆرتەکان ٣٨%ی توندوتیژیی دژی منداڵان، ڕووبەڕووی منداڵانی قۆناغی سەرەتایی ده‌بێته‌وه كه ٢٩%ی توندوتیژییه‌كان جەستەیین و ٣%ی توندوتیژییه‌كانیش گێچەڵی سێکسین. جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، خێزانەکان به‌هۆی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، حاڵەتەکانی توندوتیژی دەشارنەوە.
لایەنە فەرمییەکانی ئێران چەمکی «توندوتیژی خێزانی» لەبری «توندوتیژی دژی ژنان» بەکاردەھێنن، بەمه‌ش ده‌یانه‌وێت توندوتیژییەکانی سه‌ر ژنان بشارنه‌وه و خۆ بدزنه‌وه لە دەرکردنی یاسایەک کە ڕێ لە توندوتیژی دژی ژنان بگرێت.
s.m