بە بەشداری نوێنەری ژنانی کوردستان کۆنفڕانسی بیلدو ڕێکخرا
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ژنانی کوالیسیۆنی سیاسی چەپی هەرێمی باسک، کە لە سێ پارت پێکهاتون، بە بەشداری نوێنەرانی سەدان ژن لە پارت و ڕێخراوەکان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ژنانی کوالیسیۆنی سیاسی چەپی هەرێمی باسک، کە لە سێ پارت پێکهاتون، بە بەشداری نوێنەرانی سەدان ژن لە پارت و ڕێخراوەکان بەڕێوە چوو.
لە کۆنفڕانسەکەدا، نوێنەرانی ژنی چەندین وڵات بەشداربوون، وەک: لۆلیتا چاوێز، چالاکی ژنان و مافی مرۆڤ لە گواتمالا کە خەڵاتی ساخارۆفی ساڵی 2017ی وەرگرتووە، مێریا ماتا، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی کاتالۆنیا، میریا بێهی، نوێنەری کوپ پارتی چەپی کاتالۆنیا.
ئۆیهانا ئێچێباریێتا، نوێنەری بیلدو لە پارلمانی باسک، مریەم فەتحی، ئەندام لە کۆمیتەی دیپلۆماسی ڕوناک و هەروەها لە ڕێگای ڤیدیۆدیمەنەو، پەیامی ویکتۆریا ساندیانۆ، ژنە فەرماندەی گەریلاکانی فارکی وڵاتی کۆلۆمبیا کە تەنیا ژنی بەشدار بوو لە پرۆسەی ئاشتی نێوان فارک و دەوڵەتی ناوەندی کۆلۆمبیا، هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی فەلستین و بیابانی ڕۆژئاوا، بەشداربوون.
لە کۆنفڕانسەکە، مەریەم فەتحی پەیامی ژنانی کوردستانی پێشکەش کرد و تێیدا، هەموو ئەو ژنانەی کە لە ڕێگای ئازادی بە تایبەت ئەو ژنانەی کە لە خەبات دژی داعش و بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی گیانیان بەخشیوە، بەبیر هنایەوە و ئاماژەی بە مێژووی ژن لە ناو کۆمەڵگای کوردستان بە درێژایی سەدەی ڕابردوو دا و ڕەنج و تێکۆشانی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان بەرانبەر داگیرکاری، پیاوسالاری، فئۆدالیزم، ڕادیکاڵیزم و بونیادگەرایی دینی خستەڕوو.
دەستنیشانیشی کرد، بۆ وەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی دمکراتیک، یەکسان و ئکۆلۆژیک لەدایکبوونی تەڤگەری ئازادیخوازی ژنان، هاوکات لە تەک تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان وەک گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ژنی کورددا ناو برد و ژنانی وەک لەیلا قاسم، شیرین عەلەمهولی، سەکینەجانسز، فیدان دۆغان، لەیلا سۆیلەمز و ئارین میرکان و ئاڤێستا خابوری وەک سەمبولی ژنانێک کە ژیانیانیان بەخشی و ئەو ژنانەی کە هەنوکە لە زیندانەکان و لە پانتایی بەرخۆداندا خەبات دەکەن وەبیری ئامادەبووان هێنایەوە.
فەتحی، بەشێک لە دەستکەوتەکانی خەباتی حەرەکەتی ئازادیخوازی ژنانی کورد وەک بە پراکتیککردنی سیستمی هاسەرۆکایەتی، ئاوا کردنی ڕاگەیاندنەکانی تایبەت بە ژنان، دامەزراندنی ئەرتەشی ژنان بە بەڕێوەبەرایەتی شەهید سەکینە جانسز و هەڤاڵەکانی کە بەرانبەر فاشیزم، ڕاسیزم و هەروەها بەرانبەر داعش پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان کرد و ئەمڕۆ لە عەفرین بەرانبەر هێرشی فاشیستی و داگیرکاری دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن ناوبرد.
هەروەها زانستی ژنۆلۆژی وەک پارادیگمای خەباتی نوێی ژنان لە کوردستان خرایە بەر باس کە جیا لە هەوڵی نوسینەوەی مێژووی نەنوسراوی ژن لە چوارچێوەی خۆپاراستنی جەوهەری و بەکردنەوەی ئاکادمیا و کوپێراتیڤەکان بۆ ژنان لە بوارەکانی ئایدیۆلۆژیا، فەلسەفە، مێژوو،میتۆلۆژیا، بۆتە بونیادی ئازادی ژنی کورد و نەتەوەکانی دیکەش.