دایکانی ئاشتیی شاری سنە، پشتیوانیی بهرخۆدانی عهفرین دهكهن
کۆمەڵێک لە دایکانی ئاشتیی شاری سنە، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ٣ گەریلای ڕێگەی ئازادیی کوردستان کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاند.
کۆمەڵێک لە دایکانی ئاشتیی شاری سنە، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ٣ گەریلای ڕێگەی ئازادیی کوردستان کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاند.
دایکانی ئاشتیی شاری سنه، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ٣ گەریلای پارتیی ژیانی ئازادی کوردستان - پهژاك، «شەهید فەرزاد کەریمی (هێژا مەدیا)، شەهید بێریڤان هەژار و شەهید شیار وان»، کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جهنگییهكانی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گیانیان لەدەست دابوو، لە ماڵی شەهید فەرزاد کەریمی، کۆبوونەوە.
دایکانی ئاشتی لەو کۆبوونەوەیەدا سەرەڕای وەبیرهێنانەوەی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی سەر بە ئەردۆغان-یان بۆ سهر عهفرین شەرمەزار کرد.
لە هەمان کاتدا، دایکان سڵاوی خۆیان ئاراستەی هەموو ئەو شەڕڤانانە كرد كه له سەنگەرەکانی پاراستنی خاک و کەرامەتی کوردستانن لە عهفرین. هەروەها سڵاویان ئاڕاستهی گەلی عەفرین کرد و بە دروشمی «بژی بەرخۆدانی یەپەگە» و «شەهید نامرن»، هاوسۆزی خۆیانیان بۆ شەهیدان و شەڕڤانان دووپات کردەوە.
ش. م