هەردوو ژنه‌چالاکی مەدەنی لە نامه‌یه‌كدا كه له زیندانه‌وه بۆ ئاژانسی هرانایان ناردووه، ڕایانگه‌یاند: ئێمە به مه‌به‌ستی ناڕەزایەتی دەربڕین له به‌رانبه‌ر بڕیاری بەرپرسانی گرتووخانه‌ی ئەوین، مانگرتن لە خواردنی خومان ڕاده‌گه‌یه‌نین تاکوو بمانگەڕێننەوە بۆ جێگه‌ی پێشوومان.
ئاتینا(فاتمە) دائیمی -ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، لە خەزەڵوەر/ئەیلولی ٢٠١٥ لە شاری تاران دەستبه‌سه‌ر كرا، پاشان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی وه‌ڵات بە ١٤ ساڵ زیندانی كردن سزا درا.
گوڵروخ ئیرایی، لە گەلاوێژ/ئەیلوولی ٢٠١٥ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سه‌پێنرا.
ئەم دوو چالاکە هەر جارەو بە بیانوویه‌ك لە گرتووخانه‌ی ئەوین دوورده‌خرێنه‌وه. ئه‌م جاره‌ش له كاتی گواستنه‌وه‌یان، ئه‌و دوو ژنهچالاكه ناڕه‌زایه‌تییان پیشانداوه، بەڵام بە لێدان و تووندوتیژی گواستراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی قەرچەک وەرامین.
به‌پێی نامه‌كه‌ی ئه‌و دوو زیندانییه، له دژی گواستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌یه‌كی دیكه، ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
ش. م