سلێمانی بە رێپێوانێک توندوتیژی دژی ژنان شەرمەزار کرا
دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی ڕیکخراوەکانی ژنان بەبۆنەی ٢٥نۆڤمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان ڕیپێوانێکیان ئەنجامدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی ڕیکخراوەکانی ژنان بەبۆنەی ٢٥نۆڤمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان ڕیپێوانێکیان ئەنجامدا.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە شاری سلێمانی چالاکیەکی ڕێپێوانیان ڕێکخست.
سەرەتا ژنان لە سەهۆڵەکەی شەقامی سالم کۆبوونەوە و بە شەقامەکدا ڕێپێوانیان کرد تا باخی گشتی شارەکە، ژنان ڕەنگی مۆریان پۆشی بوو کە ڕەنگی بەرخۆدانی ژنانە لە بەرامبەر زهنیەتی دەسەڵاتی و پیاو سالاری، هەروەها لە پانکارتەکانی دەستیان نوسرابوو" ژن ژیانە مەیکوژە".
دوای ئەوە ڕێپیوان گەیشتە بەردەم باخی گشتی شارەکە بەیانامەی بەرەی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان خوێندرایەوە، تێشکیان خستە سەر ئەوەی ژنان قوربانی دەسەلاتی پیاوسالاری هێڕشە داگیرکاریەکانن.
بەیانامەی بەرەی پشتیوانی ژنانی باشور بۆ ڕۆژ ئاوای کوردستان لەلایەن کنێرعبدوڵا چالاکی بواری ژنان خوێندرایەوە تێیدا هاتبوو: لە تەواوی کوردستان سەرەڕای ئەوەی تێکۆشانی فراوانی ژنان هەیە، بەڵام دیاردەی توندو تێژی دژی ژنان ڕوو لە زیاد بوونە.
ژنان هۆکارەکانی توندیژیان گەراندەوە بۆ چەن هۆکارێک تێدا ئاماژەیان بەوە دابوو کە: ژنان دەبنە قوربانی زهنیەتی باوی پیاو سالاری وهێڕشە داگیرکاریەکانی سەر کوردستانیش هۆکاری سەرەکین بۆ توندو تیژی لەسەر ژنان دیانەوێت لە کەسایەتی ژندا تێکۆشانی گەلی کورد تێک بشکێنن.
هەر لە درێژەی چالاکێکە گروپی شانۆی نوێگەر شانۆگەریەکیان پێشكەش کرد کە جەختی دەکردەوە لە تێکۆشانی ژنان بەرامبەر زهنیەتی دەسەڵات دارو پیاوسالار.