تەونی پیرۆزی شیفای فێمێنیزمی جڤاکپارێزی خۆجێیی لە گواتیمالا، لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا بۆ داگیرکردنی عەفرین لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕایانگه‌یاند: پشتگیری دەکەن لە ژنانی ڕۆژئاوا، لەبەر ئەوەی ژنانی کورد بە ژیانی خۆیان بۆ ئازادی تەواوی گەلەکەیان تێدەکۆشن و بەرخۆ ده‌ده‌ن.
له لێدوانه‌كه‌دا كه په‌یامیان ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و ژنانی كورد كردووه، هاتووه:
«ئێمە وەک فێمێنیزمی جڤاکپارێزی خۆجێیی ژنانی مایا و خینكای لخموولەولیی، بۆ ئه‌وه‌ی دەنگی خۆمان بگەیه‌نین به ئه‌وان و ئەوانیش پشت بە ئێمە ببەستن، ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی خوشکەکانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کوردستان هێز و گیان و وزه لە ئێمەوە وەربگرن و لە دژی شه‌ڕ، چالاکییەکانمان برفره‌وانتر بكه‌ین.»
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا: بە خۆشەویستی، بە ڕەنگێکی سیاسیی فێمێنیستی و بە پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی، پشتگیری دەکەین لە ژنانی ڕۆژئاوا، لەبەر ئەوەی ژنانی کورد بە ژیانی خۆیان بۆ ئازادی تەواوی گەلەکەیان تێدەکۆشن و بەرخۆ ده‌ده‌ن.
«بەرخۆ بده‌ن، بەرخۆ بده‌ن، بەرخۆدان بکەن هەڤاڵان! تێکۆشان زەحمەتە بەڵام ئێمە سەرکەوتن بە دەست دێنین. خوشکانی ئێمە، ئێمە سڵاو لە بەرخۆدانی ئێوە دەکەین و لە ئامێزتان دەگرین و له به‌رانبه‌ر جەسارەتی ئێوە، بەرخۆدانی ئێوە و شکاندنی زنجیرەکان، ئێمە سپاسی ئێوە دەکەین.»
«با دایکی پیرۆزمان (به‌رتا جاسەرەس) لە چیا، کۆڵان و هەموو شوێنێکی جیهان بۆ ئەوەی هێزی ئێوە زیاتر بکات، داوای دادپه‌روه‌ری بکات و لەگەڵ ئێوە بێت.
لە کۆتایی لێدوانەکەدا هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عه‌فرین ئیدانه كرا و داوای وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان كرا.
ش. م