هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: گه‌لی عه‌فرین مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاردێنێت
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ڕایگه‌یاند؛ گه‌لی عه‌فرین مافی «خۆپاراستنی ڕه‌وا» به‌كاردێنێت.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ڕایگه‌یاند؛ گه‌لی عه‌فرین مافی «خۆپاراستنی ڕه‌وا» به‌كاردێنێت.
سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په، له میانه‌ی دووه‌مین كۆنفڕانسی ژنانی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیای كرد له دژی عه‌فرین.
كه‌مالبای ڕایگه‌یاند؛ ئه‌ردۆغام بۆ درێژه‌دان به فاشیزمی خۆی، پێویستی به شه‌ڕ هه‌یه و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئاكه‌په له‌سه‌ر بناغه‌ی فاشیزم دانراوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌وڵی داگیركردنی عه‌فرین ده‌دات.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند؛ ئەردۆغان بە هەموو هێزی خۆی دەستی كردووه به دژایەتی كردنی پارتەکامان (هەدەپە ) و هێرش ده‌كاته سه‌ر رۆژنامەوان، پارێزەر و ئاکادیمیستهكان و ڕەوانەی بەندیخانەیان ده‌كات. بەڵام با باش بزانێت ئەگەر هەموو بەندیخانەکانیش پڕ بکات، ناتوانێت ڕێ له‌پێش ملیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز بگرێت.
کەمالبای له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: عەفرین لە ژێر سەروەریی خاکی سووریادایە و ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا نایاسایییه و داگیرکارییە.
«گەلی عەفرین لە کاتی شەڕدا مافی ڕەوای پاراستنی خۆیان بۆ ژیانێکی دێمۆكراتی بەکار دێنن، لە رۆژئاوا گەل بۆ پڕۆسه‌یه‌كی دێمۆكراتی لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بە سیسته‌می هاوسەرۆکی ژنان ژیانێکی دێمۆكراتییان دروست کردووە.»
سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هێزه سه‌رده‌سته‌كان ده‌یانه‌وێت هەموو داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد لەناو بەرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه دێمۆكراتییه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو هێزه سه‌رده‌سته‌كان ده‌كات.
كه‌مالبای بە تووندی هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین ئیدانه كرد و ڕایگەیاند؛ بە پێشەنگایەتی دەسەڵاتی ئاکەپە گەلی سیڤیلی عەفرین كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن. بە دڵنیاییەوە بە تۆمەتی کۆمەڵکوژكردنی خەڵکی سیڤیل، ده‌بێ هەموویان بدرێنە دادگه‌ی تاوانی جه‌نگی.
هاوسه‌رۆكی هەدەپە لە کۆتاییدا له به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركیا وتی؛ چارەنووسی ئێوه داڕمان و لەناوچوونە، داهاتوو هی ئێمەیە و هی کۆمەڵگه‌ی دێمۆكراتیی تورکیایە. هه‌ر كات سیسته‌مێكی دێمۆكراتی هاته ئاراوه، باجی هه‌موو تاوانه‌كانتان ده‌ده‌ن.
ش. م