«ژن تی ڤی» له ٨ی مارس ده‌ست به په‌خش ده‌كات
«ژن تی ڤی» به درووشمی «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان: ژن تی ڤی» ڕۆژی ٨ی مارس ده‌ست به په‌خش ده‌كات.
«ژن تی ڤی» به درووشمی «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان: ژن تی ڤی» ڕۆژی ٨ی مارس ده‌ست به په‌خش ده‌كات.
دامه‌زراوه‌ی نه‌وای ژن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨\ ١٩ی به‌فرانبار ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی تایبه‌تمه‌ند به ژنان و ئێستا ئاماده‌كارییه‌كان له ته‌واوبووندان و ڕۆژی ٨ی مارس ده‌ست به په‌خشی ئه‌زموونی كه‌ناڵی «ژن تی ڤی» ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌وای ژن‌دا هاتووه:
له تێكۆشانی ماف، ڕه‌نج و ئازادیی ٤٠ هه‌زار ژنی ساڵی ١٨٥٧ی شاری نیۆركی ئه‌مه‌ریكا تا ساڵی ٢٠١٨، تێكۆشانی ئازادی كه ژنان له بواری سیاسی، جڤاكی، حقووقی و هه‌موو بواره‌كانی دیكه گه‌شه‌یان پێداوه، بۆ ئێمه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام.
٨ی مارسی ٢٠١٨، ژنان به بانگه‌شه‌ی كۆتاییهێنان به توندوتیژیی سه‌ر جه‌سته و ڕه‌نجی ژن كه لوتكه‌ی سیاسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی پیاوه، له هه‌ر چوار لای جیهان ده‌ڕژێنه مه‌یدانه‌كان. ژن بانگه‌شه‌ی خۆی، ئامانجی خۆی، داوا و ڕێكخستنی خۆی به‌رفره‌وان و به‌هێز ده‌كات.
ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌موو ژنانی جیهان، بیروڕا و تێكۆشانه‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نین و له‌گه‌ڵ ئه‌وان چاوپێكه‌وتن بكه‌ین، په‌خشی ئه‌زموونی «ژن تی ڤی» ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ئێمه هه‌موو ژنان بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان: ژن تی ڤی» بكه‌ن.
فریكیۆنس
ئێوه ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م فریكیۆنسه سه‌یری په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌مان بكه‌ن كه فره‌زمانی، فره‌لایه‌نی و فرهكولتووری به‌بنه‌ما ده‌گرێت:
Peyk: Hotbird 13°E
Frekans: 11 054 MHz
Polarizasyon: Horizontal
Symbolrate: 27500
FEC-rate: 5/6"
s.m