فەرمانداره‌تیی یەکینەکانی پاراستنی ژن - یەپەژە، ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی سوپای تورکیا و چەتەکانیان لە به‌رانبه‌ر تەرمی ژنهشەڕڤانێک لە ناوچەی بلبلێ، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند؛ ئه‌م کرده‌وە پیشانی ده‌دات کە هێزی داگیرکەر تا چ ئاستێك لە دژی ژن و مرۆڤایەتیین.
دەقی به‌یاننامه‌كه:
ڕای گشتیی جیهان بە چاوی خۆیان بینییان کە سوپای تورکیا و چەتەکانی ئه‌لقاعیده چیان لە بەرانبەر تەرمی ژنهشەرڤانەکەی ئێمەدا كرد. شهڕڤانهكهمان له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌لقاعیده، له ڕیزی پاراستنی عه‌فریندا بوون، هه‌موو جیهان به بێده‌نگی سه‌یری ئه‌و دڕندایهتییهیان كرد.
لە ناوچەی بلبلێ، لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیا شەرێکی سه‌خت ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا لە به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌دا، ٢ شەرڤانی یەپەژە شەهید بوون و تەرمەکەیان کەوتە دەستی چه‌ته‌كان. ئه‌وانیش بە دڕندانەترین شێوە تەرمی ئەو شەڕڤانەی ئێمەیان شێواند.
ئەو دڕندایه‌تییه‌ی له به‌رانبه‌ر ته‌رمی هه‌ڤاڵه‌كه‌ی ئێمه ئه‌نجامیان دا، ڕق و توڕه‌یی گه‌وره‌ی له دژی ژن خسته‌ڕوو.
ئەو کردەوه دڕندانه‌یه‌ی سوپای تورکیا و ڕێكخراوی ئەلقاعیده کە لە به‌رانبه‌ر تەرمی ئەو شەڕڤانەی ئێمەدا كردیان، جارێکی دیکە پیشانی دا کە دەوڵەتی تورکیا و ئه‌لقاعیده له بنه‌ڕه‌تدا یەکن و هاوكاری یه‌كترن. ده‌ركه‌وت كه سوپای توركیا و هاوكاره‌كانیان، له مرۆڤایه‌تی دوورن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هیچ به‌هایه‌كی مرۆیی و ئایینی نییه.
له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كرده‌وه دڕنده و هۆڤانه‌یه‌ی تێرۆریسته داگیركه‌ره‌كان كه هێرشی سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن ده‌ركه‌وتووه؛ هه‌موو ڕێكخستنه تێرۆریستییه‌كانی جیهان هاوكاری له ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌رده‌گرن.
شەڕڤانانی ئێمە قارەمانانه گیانی خۆیان فیدا ده‌كه‌ن و مێژوو ده‌نووسنه‌وه. ئێمە جارێکی دیکە سوێند ده‌خۆین كه له‌سه‌ر ڕێبازی ئارین میرکان، ئا‌ڤێستا خابوور و شه‌هیدان بەردەوام بین لە تێکۆشان و هه‌تا لەناوبردنی یەکجاری تێرۆرستان و گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانمان ناوه‌ستین. ئێمە هه‌رگیز ڕێگه نادەین هێزه داگیرکەرهكان سەربکەون.
ش. م