"ڕێبازی زیلان، ڕێبازی فیداکاری و ئازادییە"
گەریلایانی ژن ڕایدەگەیەنن، ڕێبازی زیلان ڕێبازی فیداکاری و ئازادییە، دەڵێن: گەریلا بەم ڕۆح و میراتەوە بەرخۆدان دەکەن.
گەریلایانی ژن ڕایدەگەیەنن، ڕێبازی زیلان ڕێبازی فیداکاری و ئازادییە، دەڵێن: گەریلا بەم ڕۆح و میراتەوە بەرخۆدان دەکەن.
گەریلای یەژاستار زەمیان دەنیز ڕوونی کردەوە، زیلان لەدایکبوونێکی نوێیە، گوتی: "هەڤاڵ زیلان وەک مانای ناوەکەی بووە هۆی چەکەرەکردنی ئومێدی نوێ".
گەریلا یادی زەینەب کیناجی (زیلان) دەکەنەوە، کە بە چالاکییەکی فیداکارانە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم شەهیدبوو، دوو گەریلای یەژاستار دەرباری زیلان و چالاکییە فیداکارییەکەی قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
گەریلای یەژاستار ڕوکەن فەراشین ئاماژەی بەوە کرد زیلان نوێنەری ڕێبازی ئازادی ژنە و گوتی: "ئەوکاتەی تازە بوومە شەڕڤان هەڤاڵ زیلانم ناسی، بە کەسێتی چالاکی خۆی سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا و کاریگەری کردە سەر هەمووان، هەرچەند شەڕڤانێکی نوێ بوو، بەڵام هەڤاڵ زیلان ڕێبەر ئۆجالانی ناسی و لەدڵەوە هەڵیبژارد، زیلان وەک ژنە کوردێک بەقووڵی ڕێبەر ئۆجالانی ناسی، قووڵایی مێژوویی هەڤاڵ زیلان زۆر بەهێز بوو، لە هەموو ساتێکی ژیانی فیداکار بووم سۆز و تێگەیشتنی قووڵ و پەرەسەندوو بوو".
"ڕۆحی هەڤاڵ زیلان بەهێز و زیندووە"
ڕوکەن دووپاتی کردەوە، زیلان نوێنەرایەتی ڕێبازی فیداکاری و قوربانیدانە، گوتی: "ئەوەی ڕوویداوە و ڕوودەدات؛ دەریدەخەن ئەو هەڤاڵانەی خۆیان بە ڕۆحی فیداکارانەی زیلان سازداوە، بەرخۆدانێکی مەزن پیشان دەدەن، وەک ئەوەی لە چالاکییە فیداکارییەکەی هەڤاڵان سارا و ڕوکەن لە مێرسین دەردەکەوێت. ڕۆحی زیلان بەهێز و زیندووە، ئەو بەرخۆدانەی لە تونێلەکان دەیبینین سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی و تەکنەلۆژیا و چەکی کیمیایی، گوزاشتە لە ئیرادەیەکی پۆڵایین. شەڕڤانەکان تا دوا هەناسە بەرخۆدانیان کرد، بە ڕۆحی ژیان و ڕێبازی هەڤاڵ زیلان ڕووبەڕووی دوژمن وەستانەوە. بۆ ئێمە، ڕێبازی زیلان، ڕێبازی ئازادی و فیداکارییە".
"میراتێکی مێژوویی بێوێنەی جێهێشت"
هەروەها شەڕڤانی یەژاستار، زەمیان دەنیز ڕوونی کردەوە، لە دۆڵی زیلان وەک ژنێک زیلانی ناسی و زۆر پێی کاریگەر بووە، گوتی: "پێش پەیوەندیکردنم بە پەکەکەوە، زیلانم وەک ناوێک دەناسی، بە چالاکییە فیداکارییەکەی دەناسرایەوە، میراتێکی بێوێنەی لە مێژووی پەکەکە و مێژووی گەلی کورد جێهێشت، زیلان دووبارە چرۆی کرد و ناوێکی ڕاستی بۆ خۆی هەڵبژارد. مانای ناوەکەی پاراست، وەک چۆن شتە نوێیەکان چرۆ دەکەن. پێویستە هەڤاڵ زیلان وەها بنرخێنین، لەنێو تەڤگەری ژنانی کورد، وەک یەژاستار و پەکەکە، لە دڵی هەریەکەماندا نەمامی نوێ چەکەرە دەکات. هەڤاڵ زیلان وەک ناوەکەی بووە مایەی چەکەرەکردنی ئومێدی نوێ. ئەفسانەی زیلان، هەزاران زیلانی لە کوردستان ئافراند. وەک شەڕڤانی یەژاستار، هەرچییەک ڕووبدات، ئەم ئاڵایە بەرزدەکەینەوە و تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین لەگەڵ ئەم ئەزموونانە، هێشتا شەڕڤانانی گەریلا لە تونێلەکانی شەڕ لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدان دەکەن، لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، هەرچەن ڕووبەڕووی برسێتی و توینێتی دەبنەوە. ئەرکمانە خاوەندارێتی لەم تێکۆشانە بکەین".