'دەبێت ژنان بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن.'

کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار- ئەورووپا دەستنیشانیکرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمەکەی ئەسەدی وەک فرسەتێک بۆ هێرشکردنە سەر گۆڕەپانەکانی ڕۆژئاوا قواستووەتەوە و بانگەوازی لە ژنان کرد بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری ئەورووپا لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا ئاماژەی بە دوا پێشهاتەکانی سووریا کرد و ئاماژەی بەوەداوە لە دوای هەڵهاتنی ئەسەد، سووریایەکی وێرانبوو ماوەتەوە و دەستنیشانیکرد دەڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی ئەم دۆخەیان بە فرسەتێک وەرگرتووە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکانینان لەسەر کۆیی گۆڕەپانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هەوڵدان بۆ درووستکردنی ئیدارەی نوێی سووریا کراوە و  هاتووە: "وڵاتانی ئەورووپا هەوڵدەدەن ڕژێمی نوێی لەسەر بنەمایی بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەک ئەڵتەرناتیڤێک پێش بخەن، ئەم دۆخەش لە هەموو کاتێک زیاتر نیگەرایی لێ دەکەوێتەوە. وەک گەلی کورد کە پێکهاتەیەکی جەوهەری سووریایین؛ لە ئەنجامی تێکۆشانی درێژخایەن و قوربانیدانی گەورەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا-شۆڕشی ژنمان بونیادنا."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پێویستە چارەنووسی ئەو ژنانەی کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون ئاشکرا بکرێن و داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەی و مافی مرۆڤەکان کرا، کە واز لە بێدەنگبوون بهێنن بەرامبەر بەو دڕندەییە و بەپێی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ مامەڵە بکەن."

'پەدەکە ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان'

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لە پێویستی یەکێتی کوردان، شەرمەزاری پەدەکە کراوە لە داخستنی دەروازەی سیمێلکا و دەڵێت: " پەدەکە دەروازەی سنووری سیمێلکا-فیشخابوور دادەخات و بەم شێوەیە ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکاری مرۆی بە هاوڵاتییانی مەدەنی ڕۆژئاوا. ئەم کارەی پەدەکە شەرمەزار دەکەین. دواتان لێ دەکەین بەرژوەندییە حیزبی و شەخستییەکانتان بەلاونێن و پشتگیری لە یەکتر بکەن، دەستبەرداری دووژمنایەتیکردنی گەلەکەی خۆتان ببن."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەژنی کریسمس لە گەلی کریستیانی کراوە و بانگەوازی لە هەموو ژنان کراوە لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆپاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا.