ڕێگە بە وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی نادرێت بۆ وریشە مورادی
کامپینی ئازادیی وریشە مورادی ڕایگەیاند، بارودۆخی تەندرووستیی وریشە مورادی ناجێگیرە، وە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندانەکە ڕەتکراوەتەوە.
کامپینی ئازادیی وریشە مورادی ڕایگەیاند، بارودۆخی تەندرووستیی وریشە مورادی ناجێگیرە، وە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندانەکە ڕەتکراوەتەوە.
کامپینی ئازادیی وریشە مورادی سەبارەت بە بارودۆخی وریشە مورادی لە زیندانی ئەوین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە ناجێگری دۆخی تەندروستی ژنە چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان وریشە مورادی لە زیندانی ئەوین کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وریشە مورادی زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئەوین بارودۆخی تەندرووستیی ناجێگیرە و لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕێگری وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی کراوە و هاتووە: "وریشە مورادی تووشی ئازاری پشت و ملی بووە و لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندانەکە ڕەتکراوەتەوە."