بەرخۆدانی بەنداوی تشرین: ٨٧ ڕۆژ لە جەختکردنەوە و ئیرادە
چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەندوای تشرین ماوەی ٨٧ ڕۆژە بەردەوامە و گەل بە ئیرادەوە جەخت لەسەر پاراستنی بەنداوەکەیان دەکەنەوە.
چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەندوای تشرین ماوەی ٨٧ ڕۆژە بەردەوامە و گەل بە ئیرادەوە جەخت لەسەر پاراستنی بەنداوەکەیان دەکەنەوە.
دانیشتوانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان. چالاکییەکە بە شێوەیی نۆرەیە و هەر جارە دانیشتوانی چەند کانتۆن و شارێک ئێشکگرییەکە وەردەدەگرن و ماوەی ٨٧ ڕۆژە چالاکییەکان بەردەوامە.
ڕۆژیی سێشەممە دانیشتوانی کانتۆنەکانی تەبقا، ڕەقە و دێرەزۆر گەیشتنە بەنداوەکە و بەشداری بەرخۆدانی چالاکی پاراستنی بەنداوەکە بوون. بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەنداوی تشرین دا بە بڕیارداری و جۆشێکی مەزنەوە بەردەوامە.
لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەوانەی لە ئێشکگری بەرخۆداندان کەسانی سڤیلن، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هەموو شێوەیەک هێرشییان لە دژی ئەنجام دەدەن. بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە مانگەکانی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.