تەرمی شەهید ئەحمەد ئەلعەواد بە خاکسپێردرا
تەرمی شەهیدی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە ئەحمەد ئەلعواد بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید دژوار لە حەسەکە سپاردەیی خاک کرا.
تەرمی شەهیدی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە ئەحمەد ئەلعواد بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید دژوار لە حەسەکە سپاردەیی خاک کرا.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆیی قەسەدە ئەحمەد ئەلعواد (سیپان) کە لە ٢١ی ئادار لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا شەهید ببوو، مەراسیمێکی شایستەیی بە خاکسپاردنی ڕێکخست.
مەراسیمەکە بە بەشداری دانیشتوانی شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی لە مەزارگەی شەهید دژوار لە گوندی داودیی ئەنجام درا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە، ڕاوان شێخۆ قسەیکرد و ئەمەی گوت: "شەهیدان لە پێناو پاراستنی خاک و لە پێناوی ژیانی ئازاددا گیانی خۆیان دەبەخشن. شەهید ئەحمەد نموونەیەکی مەزنی ئەم گیان فیداییە بوو."
دواتر لە فەرماندارانی ئەنجوومەنی سەربازی حەسەکە دێرسیم حەسەکە ئاماژەی بەوەدا شەهید سیپان زیاد لە هەشت ساڵ بە ئیرادەوە بەرخۆدانی کردووە و گیانی خۆیی لە پێناو پێکەوەژیانی ئاشتییانەیی گەلاندا بەخشی.
لە دوای قسەکان بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژایی شەهید کرا.
لە کۆتاییدا تەرمی شەهید سیپان بە درووشمی "شەهید نامرێ"ەوە سپاردی خاک کرا.