ژنان لە ئێزمیر وەڵامی بەئامانجگرتنی پەروەردەی تێکەڵاویان دایەوە.
پلاتفۆرمی ژنان لە ئێزمیر، ڕاگەیاندراوێکیان لەبەردەم ناوەندی چاندی تورکان سایلان خوێندەوە و لافیتەیەکیان بەرزکردەوە بە درووشمی "نا بۆ پەروەردەیەکی پاشڤەڕۆی_ڕەگەزی، لەپێناو پەروەردەیەکی شیاو و سیکۆلار و تێکەڵ، ڕێگە بە قوتابخانەی کچان نادەین، لەگەڵ گوتنەوەی درووشمی "ڕێگە نادەین پەروەردە بە ئایینی بکرێت" و "ڕێگە بۆ پاشڤەڕۆیی نییە، ئێمە لە هەموو جێگەیەکین" و "نا بۆ پەروەردەی پاشڤەڕۆ و نەژادپەرست".
هەروەها درووشمی "پەروەردەی سیکۆلار و زانست بە زمانی دایک" و "ئاکەپە دەست بۆ مناڵان مەبە" و "نا بۆ پەروەردەی ڕەگەزی، بەڵێ بۆ پەروەردەی تێکەڵ" و "پەروەردەی ڕەگەزیمان ناوێت" بەردەوام دووبارە دەکرانەوە. هەروەها پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، بورجو گول چوبوک هاتەپاڵ ڕاگەیاندراوەکە.
"ئێمە دژی پاشڤەڕۆیین"
سکرتێری لقی یەکەمی سەندیکای پەروەردەی ئێزمیر (Egîtîm Senê)، گوڵسەڤ ساری ئۆغلۆ، بەناوی پلاتفۆرمەکەوە قسەی کرد، باسی لەوە کردم، دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە دەیانەوێت پەروەردەی جودا بسەپێنن، دەیانەوێت کوڕ و کچ، ژن و پیاو لێک جیابکەنەوە و جڤاکێکی تاکڕەنگ بسەپێنن. ئاماژەی بەوە کرد ئەمە تاوانێکی دەستوورییە. گوتی: "ئێمەی ژنان، دژی ئەو کەسانەین سیکۆلاریزم و دیموکراسی و یەکسانی نێو ڕەگەزەکان و ئازادی دەکەنە ئامانج، ئەمانە دەیانەوێت نایەکسانی چڕتر بکەنەوە، لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان دەکەین. هەوڵی ئەوانە پووچەڵ دەکەینەوە کە دەیانەوێت پەروەردەی تێکەڵاو بسڕنەوە. رێگەنادەین مناڵە کچەکان ببەسترێنەوە بە ماڵ و خێزان و دایکایەتییەوە. ئێمە لە قوتابخانە و شەقامەکان و لێرەین دژی پاشڤەڕۆیی و هەوڵی جیاکردنەوەی ژنان لە بواری گشتی".