هێزەکانی رزگاریی عەفرین کوژرانی ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورکیان راگەیاند
هێزەکانی رزگاریی عفرین ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی ٣ چالاکی هێزەکانیاندا ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون و ٨ چەتەش برینداربوون.
هێزەکانی رزگاریی عفرین ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی ٣ چالاکی هێزەکانیاندا ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون و ٨ چەتەش برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی رزگاریی عەفریندا هاتووە، لە ٢٢ـی تشرینی دووەم لەسەر هێڵی عەزاز هێزەکانمان چالاکییەکی نیشانەشکێنیان لە دژی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە داگیرکەرێک کوژرا، دوای ئەوەی کە داگیرکەران ویستیان تەرمی کوژراوەکەیان هەڵگرنەوە هێزەکانمان چەتەیەکی دیکەشیان کوشت.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ٢٣ـی تشرینی دووەم، لە هێڵی شەڕا بە چالاکییەکی نیشانەشکێنی داگیرکەرێک کوژرا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لە ٢٣ـی تشرینی دووەم، لە هێڵی عەزاز هێزەکانمان چالاکییەکی سەرداگرتنیان لەچەند قۆڵێکەوە ئەنجامدا، بە هۆیەوە حەوت داگیرکەر کوژران و هەشت داگیرکەری دیکەش بریندار کران، کاتێکیش داگیرکەران ویستیان کوژرا و بریندارەکانیان هەڵبگرنەوە، هێزەکانمان چالاکییان لە دژی ئەو ئۆتۆمبێلە کە دۆشکەی لەسەربوو ئەنجامدا و بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا بەڵام ئاماری کوژرا و بریندارەکانی کردنەئامانجی ئەو ئۆتۆمبێلە نەزاندراوە.