جەنگاوەرانی کەبەدەھە لە ئەدەنە چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەل-ی کەبەدەھە، لە شاری ئەدەنە چالاکییەکیان بۆ بەرزڕاگرتی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) ئەنجامدا و لە سەیھانیش ئاگریان لە کارگەیەک بەردرا.
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەل-ی کەبەدەھە، لە شاری ئەدەنە چالاکییەکیان بۆ بەرزڕاگرتی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) ئەنجامدا و لە سەیھانیش ئاگریان لە کارگەیەک بەردرا.
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەل-ی سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەھە) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکەیان لە ئەدەنە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنداراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"بۆ بەرزڕاگرتنی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، کە دەرگای ژیانەوەی نەتەوەیی کردەوە، ژنانی جەنگاوەرمان دەستیان بە جموجۆڵ کرد، ١٥ی ئاب تەنها ژیانەوەی نەتەوەیەک نییە، ھاوکات چالاکییەکی مێژوویی گەورەیە، کە دەرگای شۆڕشی ژنان و ئازادی ژنانی کردەوە.
بەو تێگەیشتنە، وەک جەنگاوەرانی کەبەدەھە، ئێمە لە دژی کۆڵەکە ئابوورییەکانی سیستمی فاشیستی پیاوسالار چالاکیمان کرد.
٧ی ئابدا جەنگاوەرانمان لە ئەدەنە کەوتنە جموجۆڵەوە. لە گەڕەکی سارھەمزەعەلی سەر بە ناوچەی سەیهان، کارگەیەکی ڕیساکلین لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە بە چالاکییەکی سابۆتاژ سووتێنرا.
لەئەنجامی چالاکی سابۆتاژ، کە بە تەکنیکێکی تایبەت ئەنجامدرا، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ئاگر لە کارگەکە کەوتەوە، پاشان لە ماوەیەکی کورتدا بۆ کارگەکانی دیکەش تەشەنەی سەند. کارگەی جوانکاری و ١٨ کارگەی دەوروبەری زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
بە بۆنەی ١٥ی ئاب، سڵاو لە سەرجەم شەڕڤانانی ئازادی دەکەین. تا ئەو کاتەی ئەم دەوڵەتە فاشیستە و سیستمی کۆلۆنیالیزمی سەرمایەداری پیاوسالار کە دوژمنی مرۆڤایەتییە، لەناودەبەین، لە ئەنجامدانی چالاکی بەردەوام دەبین.
ژ.ن