ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه، له په‌یامێكدا، ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای پیرۆز كرد، كه تێیدا هاتووه، لە جیهانێکدا کە ژنان لە ماڵ و سنوورەکانی دەوڵەتاندا زیندانی کراون، ژنانی کورد لە رۆژئاوا لە دژی داعش و دواکەوتوویی ئاکەپە-مەهەپە بە بێ ترس شەڕیان کرد و ڕایگه‌یاند، "شۆڕشی ڕۆژئاوا له سەدەی ٢١ دا، كه سیستمی سه‌رمایه‌داری هه‌وڵ ده‌دات هێوای گه‌لان بشكێنێت، بوو به ناوی گه‌شانه‌وه‌ی هێوا و بنیادنانی ژیانێكی نوێ. شۆڕشی ژن له ڕۆژئاوا له ژێر ڕوشنایی پارادیمی دیموكراتیك، ئیكۆلۆژی و ڕزگاریخوازی ژنان كه له لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه پێشكه‌شكراوه به‌ره‌وپێش چوو. ئه‌م شۆڕشه له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو ژنان و گه‌لان پیرۆز بێت.
له كه‌سایه‌تی شیلان كۆبانێ، خه‌بات دێرك، باران كۆبانێ، ئارین میركان، ئه‌ڤێستا خابور، ئایلان، پۆلاد، دایكه ئه‌قیده، ئه‌بو له‌یلا و یوسرا ده‌روێش، یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش به ڕێز و پێزانییه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه. شۆڕشی ڕۆژئاوای ١٩ی تهمووز له ژێر ڕووشنایی پارادایمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی ڕێبه‌ر ئاپۆ، پڵانی زلهێزه ههژموونخوازهكان، كه ده‌یانه‌وێت جوگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه گۆڕستانی گه‌لان، تێك‌شكاند و پێكه‌وه ژیان، كه جه‌وهه‌ری ئه‌م خاكه‌یه، زیندوو كرده‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی لێگه‌ڕینیان به‌دوای ژیانێكی نوێ‌دا كه‌می نه‌كردووه، له ٧ ساڵه‌وه هه‌تا ٧٠ ساڵ پێشهنگایهتیهكان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا كرد، هه‌رچه‌نده قوربانییه‌كی زۆریان دا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وینداری ئازادیان، له شۆڕش هه‌نگاویان به‌ره‌و دواوه نه‌نا و نه‌كشانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه بوونه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌موو كات شۆڕش گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن.
شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی ژنانە
لە جیهانێکدا کە ژنان لە ماڵ و سنوورەکانی دەوڵەتاندا زیندانی کراون، ژنانی کورد لە رۆژئاوا لە دژی داعش و دواکەوتوویی ئاکەپە-مەهەپە بە بێ ترس شەڕیان کرد و نوێنەرایەتی ژنانی وڵاتپاڕێزیان کرد. هەربۆیە شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی ژنە. ناوی تۆڕێکە لەسەر بناغەی ژیانی نوێی دیموکراتیکی ژن. ژنان لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاواوە گەیشتنە ئەو زانابوونەی کە دەتوانن چی بکەن، بوونە خاوەنی ئەو ئیرادەیەی کە ژیانی خۆیان بونیاد بنێن. ئەو ژنانەی لە یەپەژەوە تا پاراستنی جەوهەری، لە کۆنگرەی ستارەوە تا دامەزراندنی سیستمی کۆنفیدڕاڵ لە هەموو ئاستەکانی شۆڕشدا بەشداریان کرد و سات بە ساتی شۆڕ‌شیان بە دەستی خۆیان هۆنیەوە، لەسەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆیان رووناک کردەوە و بوونە گەرەنتی و دەستەبەری شۆڕش.
لە رێگەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی، نوێنەرایەتی ژن لە بەڕێوەبردندا بەهێز بووە و گەوهەری دیموکراتیک و دادپەروەرانەی ژن لە هەموو کایەکانی ژیانی کۆمەڵایتی بڵاوبووەتەوە. ئەو بەرخودانە بووە یەک لە بەرخودانە بێهاوتاکان کە سەدەی ٢١ی کردە سەدەی ژنان. لە دژی ئەو بەرخودانە هێرشەکانی رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هێزە هەژموونخوازەکانی جیهان، لە ١١یەمین ساڵیادی شۆڕشدا بە دڕندانەترین شێوە بەردەوامە و ژنان دەکرێنە ئامانج. ئەگەر گەل خاوەنداری لە شۆڕشەکان بکات و لە سەر بناغەیەکی راست دایبمەزرێنن، ئەو کاتە دەتوانن شۆڕش بپارێزن.
گەلانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سوریانی و لە هەر چوار لای جیهانەوە و لە دەیان نەتەوە ژنانی سۆسیالیستی ئینتەرناسیۆناڵیست بە هەستی شۆڕشگێڕییەوە روویان کردە شۆڕشی رۆژئاوا و لە رۆژئاوا بوونە بەرگریکاری بەها مرۆڤایەتیەکان. لەسەر ناوی بەها بێهاوتاکان شەڕیان کرد و شەهیدبوون. ئەو ژنە هێژایانە لە دژی ئەقڵیەتی سەرمایەداری کە هەست، گەل و ژنان پارچەپارچە دەکات، بوونە بناغەی کۆنفیدڕالیزمی ژنانی جیهان. بەم بۆنەوە ئەو هاوڕێ شەهیدە ئینترناسیۆناڵیستانە بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و پەیمان دووپات دەکەینەوە کە گوڕ بە شۆڕس بدەین و کۆنفیدڕالیزمی ژنانی جیهان بهێنینەدی.
لەم یادەدا داوا لە هەموو ژنانی شۆڕشگێر-سۆسیالیست و گەلان دەکەین، کە لە ١١یەمین ساڵیادی شۆڕشدا بە رۆحی بەرخودانی کۆبانێ، لە دژی هێرشە فاشیستیەکان خاوەنداری لە شۆڕشی رۆژئاوا بکەن و بیپارێزن، ساڵیادی ١١یەمینی ئەم شۆڕشە بێهاوتایە لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدان، دایکان، هەموو ژنان و گەلان کە بەنرخترین هەبوونی خۆیان پێشکەش بە شۆڕش کردووە و بەشێک لە گیانی خۆیان بەخشیوە، پیرۆزباییان لێدەکەین".
ژ. ن