کەمپی ژنۆلۆژی لە باسک بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات
کەمپی ژنۆلۆژی لە وڵاتی باسک، کە تێیدا دەیان ژن لە نەتەوەی جیاجیاکان بەشداربوون، بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات.
کەمپی ژنۆلۆژی لە وڵاتی باسک، کە تێیدا دەیان ژن لە نەتەوەی جیاجیاکان بەشداربوون، بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات.
لە هەرێمی باسکی ئیسپانیا، بەنای "شەهید ڕاپەڕین ئامەد" کەمپی ژنۆلۆژی لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٠ی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.
کەمپەکە لە گەڕەکی چەپ و ئانارشیستی "ئەرەکالیۆر"بەڕێوەچوو و تێیدا ٣٠ ژن لە کەتەلۆنیا، ڤالێنسیا، مورسیا، وڵاتی باسک، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەشداربوون.
لە کەمپەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان، هاوژیانی ئازاد و زانستی ژنان ژێنۆلۆژی کرا.
لە کەمپەکەدا لەسەر ژیان و تێکۆشانی ڕاپەڕین ئامەد و شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بەڵگە فیلمێک نمایشکرا.
هەروەها لەگەڵ سەیرکردنی فیلمێک لەبارەی پەکەکە، لەبارەی کلتووری تێکۆشانی ژنانیش گفتوگۆ کرا.
لە کەمپەکەدا یادی ناگیهان ئاکارسەل-یش بەرز ڕاگیرا، کە لەسلێمانی لەلایەن میتیەوە تیرۆر کرا.
ژ. ن