کۆنفڕانسەی سەد ساڵەی لۆزان "رۆڵی ژنان لە پاراستنی خاک و ناسنامە" بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، کۆنفڕانسێک لە ژێر ناونیشانی رۆڵی ژنان لە پاراستنی خاک و ناسنامە بەڕێوەچوو.
لە شاری هەولێر لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، کۆنفڕانسێک لە ژێر ناونیشانی رۆڵی ژنان لە پاراستنی خاک و ناسنامە بەڕێوەچوو.
لە شاری هه‌ولێر، بە بەشداری ژماره‌یەك له نوێنه‌ری ڕێکخراوەكانی ژنان له هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیست و یاساناس و ڕووناکبیر و نوێنەری پێکھاتە جیاوازەكان، كۆنفرانسی سه‌دساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه له هۆڵی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌سترا.
لە کۆنفڕانسەکەدا لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان له سه‌ر ژنان له باشووری كوردستان تاوتوێ کرا، لە ھەموو ڕووەکانەوە لێکدانەوە بۆ دەرهاویشتەكانی کرا له ڕووی سیاسیی، یاسایی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە.
نوێنه‌ری كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس (ڤیان نادر) وتاری به‌خێرهاتنی میوانانی پێشكه‌ش كرد و كۆنفرانس به خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد.
دواتر وتاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌میره گۆران ئه‌ندامی بۆردی ژنانی ئازادەوە پێشكه‌ش كرا .
لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی ڕاستییه مێژووییه‌كانی جینۆسایده‌كان و لێكەوتهكانی پەیماننامه‌ی لۆزان له سه‌ر ژنان له باشووری كوردستان، كه له‌لایه‌ن په‌روین عه‌زیز و مژده عه‌باسەوە ئاماده‌كرابوو، له‌لایه‌ن مژده عه‌باس ئه‌ندامی كۆمسیونی ژنانی كهنهكەوە پێشكه‌ش كرا.
دواتر پانێڵێک لەسەر ڕه‌وشی ئێستای ژنانی باشووری كوردستان له ڕووی سیاسیی، ئابووریی، یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بەڕێوەچوو، له‌لایه‌ن ڕێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری پێشوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می پانێڵەکە له‌لایه‌ن نازناز محه‌مه‌د ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانەوە، بە ناونیشانی (ئازادیی كوردستان و پرسی ژن چه‌ند به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن و لۆزانیش به سیاسه‌تی پارچه‌كردن چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر ژنانی كوردستان) پێشكه‌ش كرا.
تەوەری دووەمیش بە ناونیشانی (ڕه‌وشی ژنانی كوردستان له سایه‌ی ده‌ستور و یاساداناندا) له‌لایه‌ن ماموستا و لێكۆڵه‌ری یاسایی په‌یمان عیزهدینەوە پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ری سێیه‌م بە ناونیشانی (پێگه‌ی ئابووریی ژنانی باشووری كوردستان و گرنگی ئابووریی سهربەخوی ژنان) له‌لایه‌ن چالاكوانی بواری ژنان په‌روین عهزیزەوە پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ری چوارەم بە ناونیشانی (كارتێكردنی ده‌روونی جینوساید له سه‌ر ژنان و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی) له‌لایه‌ن گوڵاڵه گه‌رمیانی په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشكه‌ش كرا.
لە بەشی دووەمی کۆنفرانسەکەدا، پانێڵێکی تر بەڕێوەچوو بە ناونیشانی (چاره‌سه‌ریی له دوای سه‌د ساڵی لۆزان و گۆڕانكاری هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی) له‌لایه‌ن د. به‌سمه حه‌بیب ماموستای زانكۆ.
پانێڵی دووەم ئەم تەوەرانەی لەخۆ گرت، (ڕۆڵی ژنان له سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌لی كوردستان، له میانی گۆڕینی هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی و ئه‌گه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كەدا ڕووده‌ده‌ن، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری لۆزان له سه‌ر پرسی ژنان چی بكرێت؟، چۆن بتوانین به هێزی یه‌كڕیزیی ژنان دابه‌شبوون و وێرانكاری وڵات تێكبشكێنین؟) کە لەلایەن زه‌ینه‌ب موراد هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و به‌هار عه‌لی به‌رپرسی “رێکخراوی ئێمه” وە پێشكه‌شكران.
له‌میانی بەڕێوەچوونی پانێڵه‌كان و گفتوگۆكان کۆنفرانس بە چڕوپڕی لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی پەیمانی لۆزانی له سه‌ر دۆخی ژنان له باشووری كوردستان تاوتوێ کرد لەھەموو ڕووەکانەوە لێکدانەوە بۆ لێکەوتەكانی له ڕووی سیاسیی، یاسایی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ سه‌ر ژنان له باشووری كوردستان کرا.
هەروەها پرسی جینۆساید، كومهڵكوژكردنی ژنان، وێرانكردنی سرووشت و گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان، بە چڕوپڕی هەڵسەنگێندران.
هەر لە کۆنفڕانسەکەدا جەخت لە گرنگی ڕۆڵی په‌روه‌رده له پاراستنی زمان و كه‌لتوور كرایەوە، هاوشان لەگەڵ ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له چۆنییه‌تی ئاڕاسته‌كردنی بۆ به‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد و كوردستان و به تایبه‌تی پرسی ژن.
هاوکات تیشك خرایە سه‌ر گرنگی خەباتی ژنانی كورد و کوردستان بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکان و دووپاتیان كرده‌وه كه چۆن ژنان بتوانن به یه‌كڕیزیی خۆیانه‌وه ده‌سكه‌وته‌كان بپارێزن و كۆتایی به دابه‌شبوون بهێنن.
بە وتەی ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە وابڕیارە له ئایندەیەکی نزیكدا ئهنجامننامهی كۆنفرانس، بۆ ڕای گشتیی بخرێتە ڕوو.
هـ . ب