کۆنگرەی ستار بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنانی سووریای کرد
مەجلیسی کۆنگرەی ستار بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنانی سووریای کرد و گوتی: "وەرن پێکەوە سووریایەکی دیموکراتیکی لامەرکەزی دروست بکەین".
مەجلیسی کۆنگرەی ستار بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنانی سووریای کرد و گوتی: "وەرن پێکەوە سووریایەکی دیموکراتیکی لامەرکەزی دروست بکەین".
سەبارەت بە دواین دۆخی سووریا مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
"وەک دەزانرێت زۆرێک لە شارەکانی سوریا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵکران و ڕژێمی بەعس ڕووخا. سوپای سووریا بەرخۆدانی بۆ پاراستنی وڵاتەکەی خۆی نەکرد. لە بەرانبەر ئەمەشدا لە گۆڕەپانە ئازادکراوەکان و گۆڕەپانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەموو گەلانی هەرێم و شارەکانیان پاراست و ڕێگەیان نەدا گەل دووچاری قڕکردن بێت.
لەم دواییانەدا، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گەلی عەفرین کە بۆ گەڕانەوە لە شەهبا مابوونەوە لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی لە دژی گەل ئەنجامدرا. کۆچبەرانی عەفرین بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن ڕوویان لە هەرێمەکانی ئیدارە خۆبەڕێوەبەری کرد، بەڵام لە دەرچوونی زۆرەملێی عەفرینیەکاندا، سەختی و ئاستەنگی دروستبوون.
لە دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوا هەتاوەکو ئێستا کار و خەباتی ئێمە بونیاتنانی سیستەمی ژیانی دیموکراتیک بووە بە ئامانجی پاراستنی خاکمان، وڵاتمان گەلانی هەرێمەکە بووە. بۆ بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک گەلێک هەوڵدان خەباتکراوە. لە ئەنجامی دامەرزاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، هێزەکانی هەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بۆ ئاسایش و پاراستنی خاکی خۆیان و گەلی ناوچەکە دروستکران. بەو جۆرە دەستکەوت و بەهاکانی شۆڕش پارێزران. بە ڕێکخستنی گەلانی شۆڕشگێڕ و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی بەڕێوەدەبرێت.
لە خەباتی بونیاتنانی سیستەمی خۆبەڕيوەبەری دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکدا گەلێک ژن و کچی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناو خەباتی شۆڕشی ڕۆژئاوا جێی خۆیان گرت. لە هەمانکاتدا لە ناو شۆڕشدا هێزی یەپەژە بونیاتنرا و لە بەرانبەر زوڵم و زۆرداری چەتەکانی داعش شەڕیان کرد، بە تێکۆشان و بەرخۆدانەکانیان گەلی هەرێمەکەیان پاراست. تاوەکو ئاستی فیداکارانە شەڕیان کرد و بەرخۆدانیان کرد و سەرکەوتن. لە ئەنجامدا چەتەکانی داعش شکستیان هێنا. ئەمڕۆ تێکۆشان و بەرخۆدانی هێزی یەپەژە و هێزی پێشەنگی ژنانی شۆڕشگێڕ، سیاسەتمەدار، خەباتکار و ئەندامان کە لە بونیاتنانی سیستەمی ژیانی دیموکراتیک و ئازادا ڕەنجیاندا و بەرخۆدانیان کرد بۆ هەموو ژنانی جیهان بوون بە نمونە، سیمبول و هیوای ئازادی. ڕۆڵی ژنان لە بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیکدا لە ئاستی پێشەنگایەتی بوو، بەشداربوونی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا پیشاندا. بە هەبوونی ئیرادەی ژنی ئازاد و دیموکراتیک ڕۆڵی پێشەنگایەتی شۆڕشی ژیانی ئازاد لە لایەن ژنان پیشاندرا، هەم لە پاراستن، شەڕکردن و هەم لە بونیاتنانی سیستەمی ژیانی دیموکراتیک و ئازاددا.
وەک دەزانرێت ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەڵوەشانەوەی ڕژێمی سووریادا گەلێک خێرنەخواز، چەتەکان و دەسەڵاتدار ژیانی گەلی هەرێمەکە دەخنە مەترسییەوە و بەتایبەت ژیانی ژن و منداڵان. بۆ ئەوەی خۆمان لە ئاڵۆزی، بڵاوبوون و داگیرکەران بپارێزین و ڕزگار بکەین پێشەنگایەتی ژیان پێویستە هەبێت. دەستووری نوێی سووریا کە بۆ سووریا بونیات دەنرێت دەبێت ژن تێیدا جێ بگرێت و ڕۆڵی پێشەنگایەتی ببینێت. هەر لەبەر ئەمە ئێمە وەک مەجلیسی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا بانگەواز لە هەموو ژنانی سوریا دەکەین و پێکەوە سوریایەکی لامەرکەزی دیموکراسی بونیات بنێین. ژنانی سوریا بانگهێشت دەکەین بۆ تێکۆشان و بەرخۆدان، داوای ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە ژنان دەکەین.
لەسەر ئەم بنەمایە بە ئامانجی ئاسایش و پاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە ئەرکن کە دەکەونە سەر شانی تەڤگەری کۆنگرەی ستار چی ببێ دەیکەین و لە بەرخۆدان بەردەوامین. بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوەکان، دامەزراوەکان و ژنانی سووریا دەکەین کە یەکبگرین و ڕێگە نەدەین کێشە دروست بکەن و زیان بدرێت لە کۆمەڵگە".