کۆنگرەی ستار بانگەوازی ئاراستەی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد

کۆنگرەی ستار لە دژی بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند کە چاولێکردنی گۆشەگیری بە واتای پەسەندکردنی گۆشەگیرییە.

ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند کە چاولێکردنی گۆشەگیری بە واتای پەسەندکردنی گۆشەگیرییە.

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ١٧ی ئەیلولدا بڕیاریدابوو بەدواداچوون بۆ دۆخی ئیمرالی دەکات هەتا ئەیلولی ٢٠٢٥. کۆنگرەی ستار لەسەر ئەو بڕیارە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بانگەوازی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئەورووپا کرد. لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

"ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بەڕێوەی دەبات، وەڵامی سیاسەتی جینۆسایدی سیاسی، سەربازی و کولتوورییە کە ڕژێمە هەژموونەکانی جیهانی و ئامرازەکانیان بەسەر ناوچەکەدا بەڕێوەی دەبەن. پێش هەموو شتێک ڕژێمی ئەردۆغان، لە دژی گەل کورد و گەلان کە داوای ئازادیی دەکەن ئەم پێشێلکاریانە ئەنجام دەدات. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تیۆری نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستووتەڕوو، ئەو ئازادی ژنان و بەتایبەتی ڕۆڵی سەرەکی ژنان بە بنەمای جێبەجێکردنی کۆمەڵگای سیاسی- ئەخلاقی دەبینێ. بە پێی گرنگی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پێشکەشکردنی چارەسەری سەرەتایی بۆ کێشە و ململانێکان، هەروەها بۆ خزمەتکردن بە هەموو مرۆڤایەتی، هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر سیاسی بۆ کێشەی کورد'' دەستیپێکرد. بەڵام سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەرامبەر بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە بیانووی دروستکراو و بێ بنەما کە دوورن لە مافەکانی مرۆڤەوە بەردەوامی هەیە. ئەمە نیشانەی عەقڵییەتی فاشیستی و دیکتاتۆریەتی ئاکەپە-مەهەپەیە.

بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە دوای کۆبوونەوەی ١٧ی ئەیلولدا سەبارەت بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی ئیمرالی تا ئەیلولی ٢٠٢٥درا، وەک ڕەزامەندییەک وەهایە لەبەرامبەر ئەو کردەوانەی لە ئیمرالی دەکرێت.

ئێمە وەک ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار، داوا لە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا دەکەین بڕیارەکەیان هەڵبوەشێننەوە، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە یاساییەکان دەکەین کە ئەرکی خۆیان لە دژی پێشێلکارییەکانی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ جێبەجێ کردنی مافی هیوا بە جێ بگەیەنن.

هەروەها داوا له هه موو هێزه سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان، ڕێکخراوەکان و بزوتنەوەکانی ژنان دەکەین که بە پشتیوانی و به شداری کارا له هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، تێکۆشانی هاوبەشیان بەهێزتر بکەن. هەروەها ئێمە تەڤگەری کۆنگرەی ستار، تێکۆشانمان هەتا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەفراوانتر دەکەینەوە."