کەژەکە: شۆڕشی ژن و مرۆڤایەتی سەردەکەوێت

کەژەکە بەبۆنەی ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە، بانگەوازی لەو کەسانە کرد کە هیوای ژیانێکی واتادار دەخوازن، دژی دەوڵەتی دەسەڵاتدار شۆڕشی ژن هەڵبگیرسێنن.

لە پەیامی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا گوتراوە: "لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، هەموو تێکۆشانمان بۆ سیستەمێکی دیموکراتیک و ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەبێت".

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بەبۆنەی ساڵی نوێ، بەم جۆرەیە:

"لە سەرەتای سەدەی ٢١ دا پارادایمی شارستانییەتی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمی شارستانییەتی دەوڵەتپارێز لە شەڕدان. ئەم شەڕە لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی و چاندی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاستی هەر بەرزدا دەقەومێت. لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ سەرکەوتنی شارستانیەتی دیموکراتیک، زیاتر لە جاران بە جەختکردنەوە و ئیرادەیەکی مەزنەوە پێشوازی لە هێرشەکانی دوژمن دەکەین. ئێمە هێز لە شەهیدەکانمان وەردەگرین کە لەسەر ئەم ڕێگایە گیانیان فیدا کرد و بەو ئیرادەیە کە شایەنی یادکردنەوەیان بین، پێشوازی لە ئەمساڵ دەکەین. مەزنترین پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی ژنان سارا (ساکینە جانسیز)، شیلان کۆبانێ، شەرڤین دێرک، ڤیان سۆران، بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، زیلان (زەینەب کیناجی)، لەیلا ئاگری، لەیلا سورخوێن، ئاخین ئامەد و هاوڕێ ڕۆژهات، ئەرداڵ، ڕوکەن و سارا کە ڕێبەرایەتی ڕۆحی گەردوونی هێڵی فیداکاریی ئاپۆییان کرد، بوونەتە پێشەنگ بۆ سەرکەوتنی ئەمساڵ. ئێمە لە کەسایەتی ئەحمەد و مەلسا موش کە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک  جەستەی خۆیان کردە قەڵغان، هەروەها هاوڕێ هەڵمەت و مەمیان و وڵات و حوسێن و وڵاتپارێزی مەزن یوسرا دەروێش و یادێ عەگید و دیا هۆگر کە لە باشور و مەخمور شەهیدبوون؛ سوهەیل خورشید عەزیز و ئەبوزێد عەبدوڵا و سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە. بەڵێنەکەمان بۆ سەرخستنی تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە.

ئەو ئامانجانەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییان ئافراند، پووچەڵکرانەوە

ئەو تێکۆشانەی ٢٤ ساڵە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئەنجام دەدرێت، ئامانجەکانی دامەزراندنی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی پووچەڵکردەوە. سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەشێوەی نایاسایی بەڕێوە دەچێت و لە جیهاندا نموونەی نییە. ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، ئەوا ژنان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تووشی قڕکردن دەبنەوە. ئەو شەڕانەی ئەمساڵ ڕوویانداوە ئەم ڕەوشەیان نیشاندا. ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕاوە بۆ دۆزەخ و ئیدارەی فاشیستی تورک، تورکیای کردووە بە زیندان. بێ گومان ئەم تێگەیەی ئیدارەی فاشیستی تورک بێچارەیە بەرامبەر ئیرادەی و شێوازی بەرخۆدانی ڕێبەرێتی.

ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی فەلسەفەی ژنی ئازادە

فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمەکە و جیهاندا دانی پێدا نراوە. ڕێبەرێتی بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو هەلومەرجەکانی گۆشەگیری کاریگەری خۆی زیاد دەکات. لەم ڕووەوە ڕێبەرێتی بە پێشەنگی گەلان و ژنان پێناسە دەکرێت. لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتێک پێشخرا و  لە سەدان وڵات داخوازی ئازادی بەرزکرایەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە فیکری ڕێبەر ئاپۆ لەم جوگرافیایە و لەناو جڤاکەکاندا قبوڵ کراوە. ئەمە بەو مانایەش دێت کە هێزەکانی سیستەمی دەسەڵاتدار-دەوڵەتپارێز کەوتەونەتە ژێر لێپرسینەوە. لەسەر ئەم بناغەیە، ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی فەلسەفەی ئازادی ژن، جڤاکی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیکی سەدەی ٢١ ـە. سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکەنجە و هێرشانەی لە جەنگی جیهانی سێیەمدا سەپێندراوە، لە ڕاستیدا ئەمە سەرکەوتنێکی مەزنە.

پارادایمی شارستانییەتی دیموکراتیک لە پاشەڕۆژدا ئەزموون دەکرێت

هەڵبەت تێکۆشانی ئازادی ژنان بە کاریگەری شۆڕشی ژنان و تەڤگەرەکەمان لە هەموو ساڵێکی نوێدا هێزێکی یەکلاکەرەوەی کاریگەری و گۆڕانکاری لە جیهاندا نیشان دەدات و لەسەر ئەم بناغەیە ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوە بچێت، ئەوا دەبێتە مایەی گۆڕانی پێشهاتەکان. بە پێشەنگایەتی هێزی ژنانمان دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک و داعش، دەستکەوتی گرنگ لە ڕابردوودا بەدەست هات. ئەم پێشەنگایەتییە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و زاپ گەیشتووەتە ترۆپک. تێکۆشانی ئازادی ژنان لە هێڵی ڕێبەرێتیدا لەڕێگەی ئەو شۆڕشەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، گۆڕانکاری ڕادیکاڵی کرد و مۆری خۆی لە ساڵی نوێ و پێشهاتەکان دا. دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە فەلسەفەی ڕێبەرێتیمان لە سادەترین فۆرمی خۆیدا دەگرێتەخۆ، نەوەک تەنها بۆ ژنان، بەڵکو بۆ هەموو گەلان بانگەوازی خاوەندارێتییە لە پارادایمی ڕێبەرێتی، سەرچاوەی شوناس و بەرخۆدانی هەموو گەلانی جیهانە.

بە ئامانجی مەزنکردنی ئەم ڕۆح و باوەڕە کۆنفرانسی جیهانی ژنان بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا سڵاو لە ژنە گەریلاکان کرا و کۆنفرانسەکە کرایە دیاری ژنانی بەرخۆدەری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژهەڵات. ئەم پێشهاتانە سەرکەوتنی هێڵی ژنی ئازاد نیشان دەدەن. بەم مانایە هەڵمەتەکەی کەژەکە "بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و یەکلاکردنەوەی گرنگ بوو. لەم خاڵەدا ڕێبەرێتیمان لە سەدەی بیست و یەکدا ژنان و گەلان وەک پێشەنگی شۆڕش ناودەبات. وەک چۆن هەموو گەلانی جیهان تەڤگەرێکیان بۆ ئازادی خۆیان پێکهێناوە، لەم چوارچێوەیەشدا ناسنامە و ئایدۆلۆژیا و ئامانجەکانیان دیاری کردووە، ئێستا هەڵوێستی هاوبەش و هەڵوێستی تێکۆشانەی هەر چوار لایەنی جیهان لە پارادایم و هزر و ڕێبازی ڕێبەرێتیدا پێشدەکەوێت. پێویستە ئەمە وەک بەرجەستەبوونی کارەکتەری گەردوونی ڕێبەرێتی تێبگەین. بەتایبەت لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەرێتیدا، ڕێکخراوەکان، کەسانی ناودار و جڤاک، بەتایبەت تەڤگەرەکانی ژنان، لە سەدان وڵاتدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان لە هەموو شوێنێک بڵاوکردەوە. جگە لەوەش لە سەدان وڵات بۆ تیشک خستنەسەر فەلسەفە و فیکری ڕێبەرێتی، کەمپەینی "خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەرێتی" بەڕێوەچوو. ئەمەش بەڕاستی گەلێک بەنرخە و کاریگەریی ڕاستەقینەی ڕێبەرێتی نیشان دەدات. لەم خاڵەدا پێناسەی دروستی تەڤگەر و تێکۆشانی ئێمە و بەشداری هێزی پێشەنگ و جەنگاوەری ئەم حەقیقەتە، بەشێوەیەکی شینەبەر پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیک لە چوارچێوەی ئازادیی ژندا دەگەیەنێتە پاشەڕۆک. ئەو تێکۆشانەی کە ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئەنجامی دەدەین، تێکۆشانی ئازادییە دژی پیاوسالاری. بە ڕێکخستنی تێکۆشانی ئازادی ژنان لە جەنگی جیهانی سێیەمدا وەک لایەنێکی دژە شەڕ دەبێتە ئامرازێک بۆ کۆتاییهاتنی خێراتری ئەم شەڕە و لە ئەنجامدا دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندی ژنان و گەلانەوە.

وەک تەڤگەرێک کە لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشانی ئازادی ٤٠ ساڵەماندا سەرکەوتنی مەزنمان بەدەستهێناوە، ئەمساڵیش لە کەسێتی ژنانی کورددا ئەم تێکۆشان و ڕێپێوانە دژی پیاوسالاری پەیتا پەیتا بەرەو پێش دەبەین. ئێمە ڕۆڵی سەرەکیمان بە زیهنیەتی ئاشتی و یەکسانی و دادپەروەری ژنان دەگێڕین کە لە سیاسەت و شەڕ و ژیان و خەباتی ڕێکخستندا هەموو جڤاک ڕەنگڕێژ دەکات.

بە میراتی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیک و پێشەنگایەتییە شکۆدارەکەی، بە ڕەنج و هەوڵی سەدان ژنی قارەمان، بە ژیر و فیداکارانی گەلی کوردستان و هەرێمەکە، گۆڕەپانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە خاوەنی ناسنامەی ژنانە، دژی سیستەمی دەوڵەتپارێزی پیاوسالار تێدەکۆشێت و هیوای مرۆڤایەتی بەهێزتر دەکات. سەرکەوتنمان لە پێشخستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە بەهاکانی پەنجا پەنجا ساڵەی تێکۆشانی ئازادیمان بەرجەستە بووە، لە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناویندا لەسەر بناغەی نەتەوەی دیموکراتیک دامەزراوە، ڕێگە بۆ شۆڕشی هەرێمی دەکاتەوە و هەنگاو بە هەنگاو کاریگەری دەکاتە سەر سیستەمی جیهان.

جیهانەکەمان دەگۆڕین بۆ بەهەشتێک

سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک کە لە ساڵی نوێدا لەسەر بناغەی شۆڕشی ئازادی ژنان پێک دێت، بە پێشەنگایەتی ژنان تێکۆشانێکی بەهێزتر دژی زوڵم و هێرشەکانی فاشیزم بەڕێوە دەبرێت. ساڵی نوێ پیرۆزدەکەین لە ئەندازیاری ژیانی ئازاد ڕێبەر ئاپۆ، کە مێژووی تاریکی ئێمەی ڕۆشن کردەوە. تاوەکو لە ساڵی ٢٠٢٤ دا چاومان بە ڕێبەرێتی بکەوێت، ئەرکەکانی پێشەنگایەتیمان جێبەجێ دەکەین و ڕێبەرێتیمان لە زیندان ڕزگار دەکەین. ساڵی نوێ لە تەڤگەری ئازادیمان کە بەرپرسیارە لەم ئەرکە، لە هەموو ژنانی دیموکراتیک کە ئازادی دەکەنە فەلسەفەی ژیان، لە دایکانمان کە خاوەن هەڵوێستێکی بەنرخ و شکۆدارن، لە گەنجە بەهێزەکانمان پیرۆز دەکەین.