لە دووەمین ڕۆژیدا، کارەکانی کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان بەردەوامە

لە دووەمین ڕۆژیدا، کارەکانی کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان بە پانێلێکی ژنان دەستی پێکرد.

کاتژمێر٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری لۆزانی واڵاتی سویسرا، دووەمین ڕۆژی کارەکانی کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێکرد.
لە درێژەی کۆنفڕانسەکەدا، پانێلێک لە ژێر ناوی ” بارودۆخی ژنان و تێکۆشانی ژنان“ ڕێکخرا. لە پانێلەکەدا، هەریەکە لە مننەوەر عەزیزئۆغڵو، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی برێمەنی ئەڵمانیا و نەرمین عوسمان، وەزیری پێشووی کاروباری ژنانی هەرێمی کوردستان. 
پانێلەکە لە لایەن ژاڵانە هەورامان و سەحەر ئایدە میرەوە بەڕێوە برا.
هەر دوو پانێلیست بە شێوازێکی زاستی و ئەکادیمیانە باسیان لە کاریگەرییەکانی پەیماننامەی لۆزان لەسەر ژنی کورد کرد و پەیوەست بەوەش کێشە و ئارێشەکانی بەردەم ژنان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان بەفراوانی هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.
هاوکات ئاماژە درا بە نەهامەتییەکانی ژنانی کورد لە سایەی داگیرکەرانی کوردستانەوە.
بڕیارە پانێلەکە تا کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەردەوام بێت و پاشان بە پانێلێک لە ژێر ناوی ”بارودۆخی گەلانی دیکەی کوردستان“ درێژە بە کۆنفڕانسەکە بدرێت.
لەو پانێلەشدا، ئایدن ئاسڵان، نووسەر و لێکۆڵەر، نایری نورەدین مامۆستای پەروەردە وەک پانێلیست بەشدار دەبن.
دوابەدوای ئەوەش پانێلی ”١٠٠ ساڵ تێکوشان لەبەرمبەر پەیماننامەی لۆزان“ بەڕێوەدەچێت و هەر یەکە لە پرۆفیسۆر نایف رەزوان، مامۆستای کۆلێژی یاسا لە زانکۆی ڤیەننای نەمسا و د. ئازاد حاجی ئاغایی. لێکۆڵەر، زانکۆی پۆڵۆنیا، ئارێز عەبدوڵا، نووسەر و ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، نووسەر و پارێزگاری سلێمانی وەک پانێلیست بەشدار دەبن و قسەوباس لەسەر مژارەکە دەکەن.

 

هـ. هـ