فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار بەردەوامە هاوڵاتیان بە گڕوتینەوە بەشداری بە فیستیڤاڵەکە دەبن ژنان لە فیستیڤاڵەکەدا بە کارە دەستییەکانیان رەنگییان بە فیستیڤاڵەکە بەخشیووە. سەبارەت بە کار و چالاکییەکانیان هەریەک لە مەمەد چەلەبی و کۆژین ئیبراهیم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
لە سەرەتایی قسەکانیدا مەمەد چەلەبی ئاماژەی بەوەکرد خەڵکی باشووری کوردستان ئارەزووی زۆریان بۆ خواردنی باکووری کوردستان هەیە و ئەمەی وت: "خەڵکی باکووری کوردستانم ماوەی ١٥ساڵە لە شاری سلیمانی دەژیم و چێشتخانەم هەیە. خواردنی کوردەواری و خواردنی باکووری کوردستان دروست دەکەم. ئەمە دووەم ساڵە بەشداری فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار دەبم بە دروستکردنی گوێچکە ماسی و شفتەی باکووری کوردستان چونکە ساڵی پارخواستی زۆری لەسەر بوو ئەمساڵیش هێناومانە بە هەمان شێوەی ساڵی پار خەڵک زۆر ئارەزووی دەکەن."
'تورکیا لە بەردەم قەیرانی ئابوورییە'
وتیشی: "لە تورکیا و باکووری کوردستان قەیران هەیە و کار لە وێدا بە سەختی دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە. خەڵکیش بە سەختی ژیانی خۆی بەڕێدەکات. منیش ئێستا لە دەرەوەی زێدی خۆم کاردەکەم بەهۆی کارەکەشمەوە چەند کەسێکم هێناوە لەگەڵم کاردەکەن."
لە کۆتایی قسەکانییدا مەمەد چەلی باسی لەوەکرد باکووری کوردستان لە بەردەم دۆخێکی دژواردایە بەهۆی دەسەڵاتداری خۆسەپێنەوە چونکە قەیومی سەپاندووە و دوا: "ماڵباتی من هەمووی لە باکووری کوردستان دەژین، بەداخەوە لە باکووری کوردستان نزیکی دوو هەفتە دەبێت دەستبەسەر شارەوانییەکان گیراوە و قەیومیان سەپاندووە زۆر ناخۆشە و نادادپەروەرییە."
'زۆرترین بەشداربوانی فیستیڤاڵەکە ژنانن'
پاشان کۆژین ئیبراهیم باسی لەوەکرد ماوەی دوو سالە بەشداری فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار دەبێت لە سلێمانییەوە هاتووە بۆ ئەوەی لێرە کاربکات و وتی: "زۆر خۆشحاڵم دەبینم ئەمساڵ زۆرترین بەشداربوان لە فیستیڤاڵەکەدا ژنانن. بەوەدڵخۆش دەبم کە ژنان پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و کاری تایبەت بە خۆیان بکەن. پێم باشە ژنان لەسەر پێیەکانی خۆیان بەوەستن بۆ ئەوەی داوای هاوکاری لە کەسی تر نەکەن، باوەڕی بەخۆی هەبێت کە دەتوانێت کار بکات و سەربکەوێت."
لە کۆتایی قسەکانییدا کۆژین ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد ماوەی ١٢ ساڵە کار دەکات بەمجۆرە بەردەوامبوو: "خۆشترین ڕۆژەکانم ئەوکاتانەیە کە کار دەکەم چونکە داوای هاوکاری لە کەس ناکەم و پشت بە تواناکانی خۆم دەبەستم.
کوڕێکی بچوکم هەیە هەرکات ڕۆشتبێتم بۆ کارکردن لەگەڵ خۆمدا بردوومە هەر لە شوێنی کارەکەمدا خەواندوومە و ئاگاداری بوومە. یانی گرنگە ژن خۆی هاوکاری خۆی بێت و پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت چاوەڕێی حکومەت و کەسی تر نەبێت."