لە ڕحا ژنێک کوژرا

لە ناوچەی سێوەرەگی سەر بە ڕحا، ژنێک لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە کوژرا.

ھەر بەپێی ئەو زانیاریانە، لە ئەنجامی ھێرشەکە ئەسما کالەندەرلی، کە دایکی سێ منداڵە بەسەختی بریندار بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی حکومی ناوچە گواستراوەتەوە، سەرەڕای هەموو ھەوڵە پزیشکییەکان نەتوانرا گیانی ڕزگار بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، موراد ئۆتوش پێشتر بەھۆی تاوانێک دەستگیرکرابوو و ماوەیەکی لەمەوبەر ئازاد کراوە. ناوبراو دوای کوشتنی ھاوسەری پێشووی دەستگیرکرایەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا توندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە. بەگوێرەی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین، لە مانگی تەمووزدا ٢٥ ژن کوژراون، ٩ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. ھەروەھا لە مانگی حوزەیراندا، لانیکەم ٢٢ ژن کوژراون، ٢٧ ژنیش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ن