لە ماوەی شەش مانگدا ١٣٦ کوژراون
پلاتفۆڕمی تاوانەکانی سەر ژنان ڕاوەستێنین (کەجەدەپە) ڕایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە تورکیا و باکووری کوردستان ١٣٦ ژن کورژراون و ١٤٥ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
پلاتفۆڕمی تاوانەکانی سەر ژنان ڕاوەستێنین (کەجەدەپە) ڕایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە تورکیا و باکووری کوردستان ١٣٦ ژن کورژراون و ١٤٥ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
کەجەدەپە ڕاپۆرتی شەش مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢٥ـی توندوتیژییەکانی سەر ژنانی لە تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ١٣٦ ژن کورژراون و ١٤٥ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە، لەو ژمارەیە ٦٥٪ لە ماڵەوە و ٣٥٪ لەو ژنانەی کوژراون لە لایەن هاوژینەکانیانەوە ئەنجام دراوە. هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە وێڕای بڕیاری پارێزگاری لە ژیانی ژنان نۆ ژن گیانیان لە دەستداوە.
کەجەدەپە لە ڕاپۆرتەکییدا داوای جێبەجێ کردنی پەیمانی ئەستەنبوڵ و کۆتایهێنان بە بێسزاهێشتنەوەی کرد. هەر لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجخراوەتەسەر مردنی گوماناوی و ڕاگەیاندرا بە تێکۆشانی ڕێکخراوەیی دەتوانرێت ڕێگری لە توندوتیژییەکان بگیرێت.