لە مەخموور پێشوازی لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرا
ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە جۆش و مۆراڵێکی مەزنەوە پێشوازییان لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرد.
ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە جۆش و مۆراڵێکی مەزنەوە پێشوازییان لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرد.
ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستە جوودی (مەخموور) بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی عەشتار، بە مەراسیمێکی بەرفراوان ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارییان پیرۆز کرد. تەواوی ژنان و خوێندکارانی مەخموور بە جلوبەرگی کولتووری کوردییانەوە لە ناوەندی چاند و هونەر کۆبوونەوە. لە مەراسیمەکەدا ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و " بژی سەرۆک ئاپۆ" گوترانەوە.
پیرۆزباییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد. دواتر لە لایەن لەیلا ئارزو ئیلهان ئەندامی ئەنجومەنی عەشتارەوە ڕاگەیاندرای ٨ـی ئادرا خوێندرایەوە.
لەیلا دوای پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار لە تەواوی ژنان و ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "بە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لە ڕۆژی ٨ـی ئادار دەکەین کە بۆ ژنانی ناردووە. ئەم پەیامە نەخشەڕێگەی ژیانی ئازادییمانە."
هەر لە قسەکانیدا لەیلا ئارزو ئاماژەی بەوەدا ژنان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" زنجیری کۆیلایەتییان بچڕاند و ئەمەی گوت: "گەلی کورد و ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی داگیرکەران تێدەکۆشن. ژنانی کورد هیچ کاتێک تاریکی و کۆیلایەتی قبوڵ ناکات. ژنان لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا بوون بە خاوەنی ئایدیا و سیستەمێک."
لە دوای کۆتایی هاتنی پەیامەکان، لە مەراسیمەکەدا پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە و بە جۆش و درووشمەوە پێشوازی لێکرا.
دواتر لەلایەن گرووپێک لە گەنجانەوە شانۆی 'گرووپی ژینم ژیانم' نمایشکرا. لە دوای نمایشکردنی شانۆگەرییەکە هونەرمەندان بە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیان جۆشییان دا بە مەراسییەکە دا و بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێوە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.