لە قەرس ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە شاری قەرسی باکوری کوردستان ژنێک بە ناوی ک. ئە. (٢٧ ساڵ) بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

ئەوە ڕاگەیاندراوە ژنێک بە ناوی ک. ئە. (٢٧ ساڵ) لە گەڕەکی چیگلی لە قەرس کە دایکی دوو مناڵە و دووگیانە، بە چەک خۆی کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە ١١ ی ئاب ڕوویداوە. هاوژینەکەی بۆ کارکردن لە ئیستەنبوڵە و ژنەکە لەگەڵ ماڵباتی هاوژینەکەی دەژیا. پاش ئاگادارکردنەوەی تیمە تەندروستییەکان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی قەرس.

پاش کاروباری توێکاری، تەرمی ژنەکە لە گۆڕستانی دیگۆر بەخاکسپێردرا.