لە سۆران دوو ژن کوژران
لە شارۆچکەی سۆران لە هەرێمی کوردستان، دوو ژن لەسەر دەستی هاوژینەکەیان کوژران.
لە شارۆچکەی سۆران لە هەرێمی کوردستان، دوو ژن لەسەر دەستی هاوژینەکەیان کوژران.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە گەڕەکی کانی لە شارۆچکەی سۆران لە هەرێمی کوردستان، پیاوێک تەقەی لە هەردوو هاوژینەکەی دەکات و دەیانکوژێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری خێزانی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار کە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.