لە تەل بەراک یادی شەهید زیلان کرایەوە
کۆنگرەی ستار لە تەل بەراک لە کانتۆنی حەسەکە سیمینارێکی ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان.
کۆنگرەی ستار لە تەل بەراک لە کانتۆنی حەسەکە سیمینارێکی ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان.
شەهید زیلان (زەینەب کیناجی) لە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ دژی هێرشی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دێرسیمی باکوری کوردستان چالاکییەکی فیداکاری دژی سەربازانی داگیرکەری تورک ئەنجامدا، ناوی خۆی بە پیتی زێرین لە مێژووی کوردستان نوسییەوە.
بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زیلانەوە، کۆنگرەی ستار لە هۆڵی مەجلیسی تەل بەراک سیمینارێکی ڕێکخست، بە ئامادەبوونی ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان.
سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان ئەندامی کۆنگرەی ستار لە شارۆچکەکە، ڕەغد حوسێن، نامەکەی شەهید زیلانی خوێندەوە و باسی لە پاڵنەر و ئامانجەکانی چالاکییە فیداکارییەکەی کرد دژی داگیرکەرانی کوردستان.
پاشان بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان و چالاکییەکانی شەهید زیلان پیشاندرا.
سیمینارەکە بە گوتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.