لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگێکدا ١٠ ژن کوژراون
بە پێی ئامارێک لە مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠ ژن کوژراون، نۆ ژنیش بەشێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئامارێک لە مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠ ژن کوژراون، نۆ ژنیش بەشێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدانی ژنانی بڵاوکردەوە کە بە شێوەی گوماناویی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هەر لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و نۆ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە کە هۆکارەکەی ڕوون نییە.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.