له باشوری كوردستان له ماوه‌ی سێ مانگدا لانیكه‌م ١٦ ژن كوژراون
له باشوری كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ١٦ ژن كوژراون. به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساوه رێكخراوه‌كانی ژنان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
له باشوری كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ١٦ ژن كوژراون. به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساوه رێكخراوه‌كانی ژنان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنیوز، به‌ڕێوه‌به‌ری هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان به‌هار عه‌لی باسی له‌وه‌كردووه، كه له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌مه‌وه ١٦ ژن كوژراون.
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ئاستی راسته‌قینه‌ی توندوتیژی له دژی ژیان زۆر له‌وه دژوارتره.
له دهۆك له ١٨ی ئادار ئالیا كه له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ به زۆر به شوودرابوو، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره ته‌مه‌ن ١٥ ساڵهكهیهوه كوژرا.
سیاسه‌تی بێ سزا ده‌ربازبوون
ژنان زۆرتر له ژێر ناوی 'نامووس و شه‌ره‌ف' ده‌كوژرێن، گوشاری سیاسی، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌روه‌ها نایه‌كسانی و بێ یاسایی واده‌كات كه ژنان خۆیان بكوژن. زۆر ژنیش كه ده‌كوژرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی 'خۆیان كوشتووه' نیشان ده‌درێن.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ل حكومه‌تی هه‌رێم هیوا كه‌ریم جوامێر قسه‌ی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس كردووه و باسی له‌وه‌كردووه، كه ژماره‌ی كوشتنی ژنان له مانگه‌كانی شوبات و كانونی دووه‌م به به‌راورد لگه‌ڵ ساڵی رابرد ۆر زیاتر بووه. ساڵی رابرد ب گشتیی ٤٥ ژن كژران، له ساڵی ٢٠٢٠دا ئه‌و ژماره‌یه ٢٥ بوو.
له رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ناوی ێكخاوی په‌ره‌پێدانی مدنی (سی دی ئۆ) هانا شوان باسی له زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان كرد به هۆی سیاستی قوتاربوون و ده‌ربازبوون له سزا. هانا شوان وتی، "له جێبه‌جێ كردنی یاسا و سزادانی تۆمه‌تباراندا كه‌موكوڕی هه‌یه".
په‌رله‌مانی هه‌ولێر له ساڵی ٢٠١١دا یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه توندوتیژی ناو خێزان و خهتێنهكردنی ژنان قه‌ده‌غه ده‌كات. به‌پێی ئه‌و یاسایه كوشتنی ژنان له ژێر ناوی 'ناموس و شه‌ره‌ف' سزاكه‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تایی. سه‌رباری ئه‌و سزایه‌ش جیا له هه‌ندێك رووداو كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه زۆر گرنگیان پێدراوه، له زۆربه‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌دا بێ سزا قوتار بوون به‌رده‌وامه.
هـ . ب