له‌ماوه‌ی رابردوودا وێڕای قه‌یرانه ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تادێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر و گوماناوی ژنان له لایه‌ن هاوسه‌ر، خزم، برا و باوكیانه‌وه ده‌كوژرێن و تۆمه‌تباران سزا نادرێن.
له‌سه‌رتای ساڵدا رووداوی خۆكوشتن له باشوری كوردستان هاته ئاراوه. رێكه‌وتی ١ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١ له‌سه‌ر پردی چوارچرای سه‌ر جاهی ٦٠ مه‌تری له نزیك بازاڕی داخراوی فامیلی مۆڵی سلێمانی ژنێك به ناوی شلێر (٢٤) كه خه‌ڵكی شاری كامیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، كه وه‌ك په‌نابه‌ر ده‌ژیا، خۆی خسته به‌رده‌م ئۆتۆمبێلێك و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ركردنی رزگار كرا.
ژیان بۆ ژنان له باشور زۆر دژوار بووه، له‌لایه‌ن خۆشه‌ویست، هاوژین، برا، باوك، مام و خزمه‌كانیانه‌وه دوكوژرێن، له‌لایه‌كی تره‌وه كار و ئه‌ركی ماڵیان له ئه‌ستۆیه.
١٠ ژن كوژران
حاڵه‌ته‌كان له ماوه‌ی رابردوودا له باشوری كوردستان زۆر زیادیان كردووه. له‌سه‌ره‌تای ساڵ به‌دواوه به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان ١٠ ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ر، خۆشه‌ویست و كه‌سوكاریانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه وه‌ك سوتاندن، ته‌قه‌لێكردن و به شێوه‌ی گوماناوی هه‌ڵواسین، ژیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كرێن و تۆمه‌تبارانیش له ژێر ناوی ناموس و بابه‌تی جیاجیا هه‌م رووداوه‌كان داده‌پۆشرێن و هه‌م تۆمه‌تباران سزا نادرێن. ئه‌و بێ سزادهربازبوونهش وایكردووه كه رێگه بۆ كوشتنی ژنان خۆش بكرێت.
لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێك رووداوی كوشتن ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه له باشوری كوردستان روویدان داوه:
پێنجوێن
له قه‌زای پێنجوێن له ١ی شوباتی ٢٠٢٢ ژنێكی گه‌نج به ناوی شه‌نگه عه‌بدولخالق ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ كه له گوندی سیامێو ده‌ژیا، به گولـله كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
خانه‌قین
٦ی شوبات ته‌رمی ژنێكی گه‌نج ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ گه‌یه‌نرایه به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به هه‌ڵواسراوی دۆزرابوه‌وه.
كه‌لار
لهكهلاری سه‌ر به گه‌رمیان ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ژنێك به ناوی شیلان حه‌سه‌ن كه له ساڵی ١٩٩١ له‌دایكببوو و ٢ منداڵی هه‌بوون به‌هۆی سووتانه‌وه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ژیانی له‌ده‌ستدا. نازانرێت كه هۆكار چی بووه كه شیلان خۆی سووتاندووه.
رانیه
١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه له نزیك پێشانگای ئۆتۆمبێل له رووداوێكدا گولـله به‌ر ژنێكی دانیشتووی هه‌ولێر كه‌وت كه له‌دایكبووی ١٩٧١ بوو، به هۆیه‌وه ژیانی له‌ده‌ستدا.
به‌حركه
١٥ی شوبات له به‌حركه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر هه‌مین عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ له‌لایه‌ن كوڕه ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵهكهیهوه به چه‌قۆ كوژرا.
دهۆك
له كه‌مپی خانكێی دهۆك له ٧ی ئاداری ٢٠٢٢ ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به دوو گولـله كوژرا. دوای رووداوه‌كه بكوژ خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
كۆیه
له ٩ی شوبات له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌ك له كۆیه ژنێك به ناوی سه‌روین كه له‌دایكبووی ١٩٩٦بوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكرا. له‌ئه‌نجامدا ١٠ گولـله‌ی به‌ركه‌وت. وێڕای هه‌موو هه‌وڵه پزیشكیه‌كان نه‌توانرا ژیانی رزگار بكرێت.
قه‌ڵادزێ
١١ی شوبات له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به قه‌ڵادزێ ته‌رمی ژنێكی ١٧ ساڵ دۆزرایه‌وه. ده‌وترێت كه شوێنی په‌ت به ملیه‌وه دیار بووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌و ئێواره‌یه ته‌رمی ژنێك به ناوی (خ. ی. و) ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به قه‌ڵادزێ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ.
به‌پێی راگهیهنراوهكه شوێنی په‌ت به ملیه‌وه دیار بووه و بپێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به په‌ت خنكاوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، كه ته‌رمه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرد و سه‌باه‌ت به مردنی ئه‌و ژنه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
سلێمانی
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی مریه‌م یه‌عقوب كه مامۆستای به‌شی زانستی له زانكۆی سلێمانی بوو له‌لایه‌ن هاسهكهیهوه به گولـله كوژرا. به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی بكوژ زیكۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی مریه‌می كوشتووه، گولـلهیهكی به خۆیه‌وه ناوه و خۆیشی كوشتووه.
له ١٨ی شوبات له گه‌ڕه‌كی كوردسات ژنێك به ناوی شنیار هونه‌ر كه دایكی دوو منداڵ بوو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سوتێنرابوو، ٢٣ی شوبات ژیانی له‌ده‌ستدا.
داقوق
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ له شارۆچكه‌ی داقوقی سه‌ر به كه‌ركوك ژنێك ئاگری له خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
كۆیه
له ناحیه‌ی ته‌قته‌قی سه‌ر به كۆیه ٢ی ئاداری ٢٠٢٢ ژنێكی له‌دایكبووی ٢٠٠٤ كه له په‌یمانگای ته‌كنیك كۆیه ده‌یخوێند، به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانی له‌ده‌ستدا. به‌پێی زانیارییه‌كانی وته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر هاوكار عه‌لی ژنه‌كه به په‌ت له ماڵی خۆیان خۆی هه‌ڵواسیوه و به‌و جۆره ژیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ولێر
٦ی ئاداری ٢٠٢٢ له نزیك رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر له كاتژمێر ٢٣:٠٠ ژنێك به ناوی ئیمان سامی مه‌غدید (٢٠) به گوله كوژرا.
ئه‌و رێكخراو و ده‌زگایانه‌ی مافی ژنان ده‌پارێزن ناتوانن ژنان بپارێزن
به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان له‌سه‌رتای ساڵه‌وه تائێستا زیاتر له ١٠ ژن به شێوه‌ی جیاجیا كوژراون. ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت له باشور ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌كوژرێن زیاتریش ده‌بێت.
رێكخراو و ده‌زگاكانی ژنان كهمافی ژنان ده‌پارێزن ناتوان رێگری له كوشتنی ژنان بكه‌ن و هیچ پلان و پرۆژه‌یه‌كیان نیه كه ژنان بپارێزێت. شێڵته‌ر و په‌ناگه‌كانی ژنان پارێزراو نین و ژنان ناتوانن له‌و شێڵته‌رانه بمێننه‌وه.
٨ی ئادار یادی ئه‌و ژنانه‌یان كرده‌وه كه كوژرابوون
له‌هه‌موو چالاكیه‌كانی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش له‌سه‌رتاسه‌ری باشوری كوردستان، ئه‌و ژنانه‌ی كه كوژرابوون وێنه‌كانیان به‌رزكرایه‌وه و یادیان كرایه‌وه.
جێی باسه به‌پێی راگه‌یه‌نراوی لیژنه‌ی پاراستنی مافی ژنانی سه‌ر به په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، له مانگی كانونی دووه‌م و شوباتدای ٢٠٢٢دا ٩ ژن بوونه قوربانی توندوتیژی.
له ٢٠٢١دا ١٧١ ژن كوژرابوون
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له باشوری كوردستان له ساڵی ٢٠٢١دا كوشتن و خۆكوشتنی ژنان به‌م جۆره بووه:
٢٤ رووداوی كوشتن
٦١خۆكوشتن
٨٦ سوتاندن
به گشتیی ١٧١ ژن ژیان له‌ده‌ستداوه.
هـ . ب