له ئامه‌د و ئیزمیر دوو ژن كوژران
له ئامه‌د ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له قۆناغی جیابوونه‌وه‌دابوون و له ئیزمیریش ژنێك له‌لایه‌ن پیاوێك كه ماوه‌یه‌كبوو لێی جیاببوه‌وه كوژران.
له ئامه‌د ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له قۆناغی جیابوونه‌وه‌دابوون و له ئیزمیریش ژنێك له‌لایه‌ن پیاوێك كه ماوه‌یه‌كبوو لێی جیاببوه‌وه كوژران.
له ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیری ئامه‌د پیاوێك به ناوی ئه. ت هاوژینه‌كه‌ی به ناوی شوله ئه. ت (٢١) به چه‌قۆ كوشت.
ته‌رمی ژنه‌كه به مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی ده‌زگای پزیشكی داد كرا.
ئه. ته ٢٠ خولهك دوای تاوانه‌كه له ناوچه‌ی ره‌زان ده‌ستگیر و زیندانی كرا. له ناوچه‌ی كاراباغلاری ئیزمیریش ژنێك له سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن پیاوێك كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردبوو و ماوه‌یه‌ك بوو لێك جیاببوونه‌وه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان كاتێك نورهل توركمه‌ن له نزیك ماڵی خۆیان به‌پێی ده‌ڕۆیشت رووبه‌ڕووی ش. ت بووه‌وه.
له نێوه‌دا ش.ت به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر نورهل توركمان.
توركمان به ئامبوڵانس گواسترایه‌وه ببۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاتاتورك، له‌وێ ژیانی له‌ده‌ستدا.
هێرشبه‌ر ش. ت له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستگیر و زیندانی كرا.
هـ . ب