لێپرسینەوە لەو ڕۆژنامەوانە دەستپێکرا کە لە دژی سوکایەتییەکانی پۆلیس وەستانەوە
لە دژی پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر کە لە بەرامبەر سوکایتەییەکانی پۆلیس وەستابووەوە، لێپرسینەوە دەستپێکرا.
لە دژی پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر کە لە بەرامبەر سوکایتەییەکانی پۆلیس وەستابووەوە، لێپرسینەوە دەستپێکرا.
لە بەرانبەر پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر دۆسیە کراویەوە، دەگەر لە کاتی ڕێوڕەسمی پرسەی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید کران، لە لایەن پۆلیسەوە سوکایەتی ڕەگەزی پێکرابوو.
پارێزگاری مێردین ڕایگەیاند پەیوەست بە ئۆزنور دەگەر کە لەبەرانبەر سوکایەتییەکانی پۆلیس ناڕەزایەتی نیشان داوە، بە پاساوی "سوکایەتیکردن بە کارمەندی دەوڵەت' لێپرسینەوە دەستپێکراوە.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) پەیوەست بە لێپرسینەوەکە وتی: "لە دژی ئەو سیستەمەین کە سوکایەتییە ڕەگەزییەکان بی سزا دەهێڵێتەوە و سزادانی ڕۆژنامەوانان قبوڵ ناکەین. لەگەڵ هاوپیشەکانمانداین."