لەئێران ئەو ژنانەی سەرپۆشی زۆرەملێ ڕەتدەکەنەوە، وەک سزا چارەسەری دەروونییان بەسەردا دەسەپێنرێت

بەرپرسانی دەسەڵاتی داوەری ئێران، وەک سزا چارەسەری دەروونی بەسەر ئەو ژنانەدا دەسەپێنن، کە ڕەچاوی پێوەرەکانی دەسەڵات بۆ حیجاب ناکەن.

دوای ئەو سەرهەڵدانەی لەگەڵ کوژرانی ژینا ئەمینی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، ژنان بەرامبەر بە یاسای حیجابی زۆرەملێ وەستانەوە.

دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەمجارەیان لە دژی ئەو ژنانەی حیجابی ژۆرەملێ ڕەتدەکەنەوە، هانای بۆ سەپاندنی سزای دەروونی بردووە.

سەرەتای مانگی تەمووز، دادگایەک لە تاران بەتۆمەتی ئەوەی بە هۆی پەیوەندی سێکسیەوە تووشی نەخۆشی دەرونی بووە، سزای دوو مانگ زیندان و شەش مانگ وەرگرتنی چارەسەری دەرونی بە سەر یەکێک لە ژنەکاندا سەپاند، کە حیجاب و سەرپۆشی زۆرەملێی رەتکردبووەوە.

لەگەڵ زیادبوونی ئەو جۆرە دادگاییکردنانە، کەرتی پزیشکی دەروونی لە ئێران کاردانەوەیان نیشاندا.

لەو چوارچێوەیەشدا، رۆژی ٢٣ی تەمووز نامەیەکی کراوە ئاراستەی غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری کراوە و تێیدا چوار سەرۆکی کۆمەڵی تەندروستی دەرونی و سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری تۆمەتبار کراون بەوەی چارەسەری پزیشکی دەرونی بۆ مەبەستی خراپ بەکار دەهێنن.

لە نامەکەدا جەختلەوەشکراوەتە، دادوەر و پزیشکانی دەرونی لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیە دەرونییەکان بەرپرسیارن.

لە روانگەی سەندیکاکانی پزیشکانی دەرونی، دەسەڵاتی دادوەری ئێران بەمجۆرە پزیشکانی دەرونی خراپ بەکاردەهێنێت و دەیانخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

ژ.ن