راوێژی ژنانی كورد كۆتایی به كاره‌كانی هێنا
راوێژی ژنانی كورد به ناوی ‘كۆتایی به پاكتاوی ژنان بهێنن‘ به ئهنجامنامهیهك كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
راوێژی ژنانی كورد به ناوی ‘كۆتایی به پاكتاوی ژنان بهێنن‘ به ئهنجامنامهیهك كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
راوێژی ژنانی كورد كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) و یه‌كێتی ژنانی كوردستان له سلێمانی به دروشمی كۆتایی به پاكتاوی ژنان بهێنن‘ سازكرابوو به ئهنجامنامهیهك كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
خاڵه گرنگه‌كانی ئهنجامنامهكه به‌م جۆره‌ن:
"پێویسته ژنانی كورد و كوردستان به یه‌كگرتوویی و دۆستایه‌تی خۆیان ئه‌و سنوور و به‌ربه‌ستانه تێپه‌ڕێنن كه له‌به‌رده‌میان ده‌بنه ئاسته‌نگ.
پێویسته ژنانی باشور و رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان به‌رامبه‌ر به یه‌ك به به‌رپرسیار بزانن و به رێگای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گفتوگۆكان درێژه پێبده‌ن.
خاوه‌نداری له‌و ژنانه‌ی به هۆی توندوتیژییه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ویژدانییه. پێویسته هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش په‌یڕه‌و بكرێت.
ده‌بێت ژنان ده‌نگ و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنان پێشبخرێت و ژنان رۆڵیان له هه‌موو كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كاندا هه‌بێت.
پاراستنی ژنانی ئێزدی له شه‌نگال ئه‌ركی سه‌ره‌كی ژنانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا برینی ژنانی ئێزدی ساڕ‌ێژ نه‌بوون.
راوێژی ژنان بانگه‌واز ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردی و كوردستانیه‌كان ده‌كات وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی كار بۆ ئازادی ژنانی ئێزدی بكه‌ن، كه‌تائێستا بێسه‌روشوێنن.
له‌پێناو پاراستنی خاك و وڵات، پێویسته یه‌كده‌نگی بێته ئاراوه. به‌ر له هه‌موو كه‌س پێویسته ژنان خاوه‌نداری له ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان بكه‌ن.
ئێمه داوا له هه‌موو رێكخراوه‌كانی ژنانی جیهان ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له كوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن، پشتگیری له خه‌بات و تێكۆشانی ژنانی كورد بكه‌ن.
ئێمه داوا له ژنانی چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه له پێناو چاره‌سه‌ری رێكاری هاوبه‌ش بێننه ئاراوه.
ئه‌ركی ژنانه كه كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كوردستان ساز بكه‌ن.
ده‌بێت ژنان له‌به‌رامبه‌ر میدیای هه‌رێمه‌كه و دوژمنانی كورد كه كولتوری كورد ناشیرین وێنا ده‌كه‌ن خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن".
هـ . ب