رژاك: ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه
ڕژاك ڕایگه‌یاند، ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه"، هاوكات داوایكرد هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له دژی گۆشه‌گیری بوه‌ستنه‌وه.
ڕژاك ڕایگه‌یاند، ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه"، هاوكات داوایكرد هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له دژی گۆشه‌گیری بوه‌ستنه‌وه.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕژاک)، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای هەڵوێستی لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی كرد.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ڕژاك تیشکی خستووهتهسەر ئه‌و گۆشەگیریه تونده‌ی له‌سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، په‌یره‌و ده‌كرێت و ڕایگەیاندوه، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بە ئەرکی خۆمان دەزانن و داوای کۆتایی هێنان بەو گۆشەگیرییە دەکەین.
رژاك جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، "پێویستە هەموومان دەنگێکی بەرز و کاریگەرمان هەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە سەلامەتی ژیانی، سەلامەتی هەموو ژنان و مرۆڤایەتییە".
ڕژاک هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "دەوڵەت- نەتەوە سەرمایەدارەکانی ئەمڕۆ هەوڵی لەناوبردنی ژن و هەموو ئەو بەها مرۆییانە دەدەن کە لەڕێگەی تێکۆشانی ژنانەوە لە کەسایەتیی خاوەن فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، کۆمەڵگەی دیموکراسی و ئازاد، بەدەست هاتوون، تا ئەو بەهایانە بکەنە قوربانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان، بۆیە درێژە بە هێرشە دڕندانە و گۆشەگیری و هەڕەشانەی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەدەن، چونکە دەزانن فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگەیە بۆ ڕێگری‌کردن لەم فاشیزم و ئه‌و دەسەڵاتەی بوونی هەیە".
لە درێژەی ڕاگهیهندراوهكهدا، ڕژاک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه،ئەم هەڕەشە و شەڕە تایبەتەی کە لە کەسایەتی ڕێبەرایەتی دژی هەموو گەلی کورد و پێکهاتە دیموکراسیخوازەکان دەکرێت، درێژەدانیانە بە لۆزان، ئامانجیان دابەشکردن و لاوازکردنی کوردە، ئەمەش بە واتای زیندووکردنەوەی هەزاران ساڵەی کۆیلایەتییە لەسەر ژنان و پاساوهێنانەوەیە بۆ توندوتیژی و دەستدرێژی دژی ژنان، بۆیە ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەرکی سەرەکی و ژیانی خۆمان دەبینین، ئێمە ڕێگە نادەین فاشیزم بە ئامانجە هەرزانەکانی خۆی بگات، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و خەڵکی ئازادیخواز دەکەین، یەک هەڵوێست و خاوەن دەنگێکی بەرز و کاریگەر بن، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت، چونکە سەلامەتی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، سەلامەتی هەموو ژنان و مرۆڤایەتییە.
ژ.ن