شەڕڤانی عەرەب: ڕێگە بە چەتەکانی ئەردۆغان نادەین خاکمان داگیربکات

شەڕڤانی قەسەدە دلۆ حەسەکە دەسنیشانیکرد تا کۆتایی لە بەرخۆداندا دەبن و گوتی: "ئێرە خاک و دەڤەری ئێمەیە، هیچ کاتێک ڕێگە بە چەتەکانی ئەردۆغان نادەین داگیری بکات."

شەڕڤانی قەسەدە دلۆ حەسەکە

بەنداوی تشرین بووە بە قیبلەی بەرخۆدانی مێژووی و هێڵی پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە بەنداوی تشرین شەڕڤانانی لە بەرخۆدانی شکۆ و خاکدان، بوون بە سەرچاوەی هیوا بۆ گەلان و مرۆڤایەتی. بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەرخۆدانی هاوبەشی گەلانی کورد، عەرەب، سووریانی و ... شەڕڤانان وێڕای هەموو سەختییەکان لە بەرخۆدانی شکۆدارانەدان و پێکڕا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تێکدەشكێنن. ئەم بەرخۆدانەش وایکردووە شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە پاراستن و سەروەری هەرێمەکەیان لە دەستدابێت.

وا ٥٠ ڕۆژە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەنداوی تشرین لە ئارادایە، لە بەرانبەردا شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە بە هەموو ئیرادەیەکیانەوە لە پاراستنی ژێرخانی هەرێمەکەدان. لەگەڵ بەردەوام بوونی هێرشەکاندا بەرخۆدان بەو پەڕی ئاست بەرزییەوە بەردەوامە، لەگەڵ تێکشکاندی هەر هێرشێیکدا شەڕڤانان داستنێکی دیکە لە مێژووی پڕ لەسەرکەوتنیان دەنووسنەوە.

'ئێرە خاکی ئێمەیە و دەیپارێزین'

شەڕڤانی قەسەدە دلۆ حەسەکە کە لەبەرخۆدانی تشریندایە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و لە جێگەکانی بەرخۆدانەوە جەخی لەوەکردەوە بە هەموو شێوەیەک خاکەکەیان دەپارێزن و ئەمەی گوت: "لێرەین و لە بەرخۆداندا دەبین. ئێرە خاک و ئاوی ئێمەیە. هیچ کاتێک ڕێگەنادەین بە چەتەکانی ئەردۆغان داگیری بکەن. تا کۆتا هەناسەی ژیانمان تێدەکۆشیین. داخۆ چەتەکانی ئەردۆغان لە خۆیان دەپرسن بەرانبەر چ هێزێکی بەرخۆدەر شەڕ دەکەن؟. بەڕاسی پشتگیرییەکانی گەل لە شەڕڤانان گرنگە و پیرۆزی دەکەین. بۆیە تا هەبین لێرە دەبین و گەل و خاکمان دەپارێزین."