بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا (ته‌ژه‌كه-ئه)، به بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه، "ماوه‌ی سه‌د ساڵه ژنانی كورد له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و سته‌مێك خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ژنانی كورد بوونه داكۆكیكارانی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ژنانی كورد له مێژووه‌وه تا ئێستا سه‌ریان بۆ سته‌مكاران و داگیركه‌ران دانه‌نواندووه. رنده‌خان، دایكه به‌سێ، زه‌ریفه خانم، له‌یلا قاسم، بێریتان، ئارین میركان، ئا‌ڤێستا خابوور و هه‌ڵبه‌ست كۆچه‌رین، نموونه‌ی ژنانی كوردن كه له مێژوودا سه‌ریان دانه‌نواندووه.
ته‌ژه‌كه-ئه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه كه سه‌د ساڵه له دژی سیاسەتی کۆلۆنیالیستی خۆڕاگری ده‌كه‌ن، له‌مه‌ودواش به به‌رخۆدان ڕێگه به هیچ سیاسه‌تێكی جینۆساید ناده‌ن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی ته‌ژه‌كه- ئه دا هاتووه، گه‌لی كورد به شۆڕشی ڕۆژئاوا له ١٩ی ته‌مووز وه‌ڵای په‌یماننامه‌ی لۆزانی دایه‌وه. داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان له ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، باكوور و باشوور ده‌كه‌ین، بێنه شاری لۆزان و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش نیشان بده‌ن. داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و ژنان ده‌كه‌ین، دوای ١٠٠ ساڵیش بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له پرۆژه‌ی جینوسایدی كوردان بكه‌ن، به‌شداری له‌و ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه بكه‌ن كه بڕیاره ٢٢ی ته‌مووز له شاری لۆزان ئه‌نجام بدرێت.
ژ.ن