ته‌ژه‌ئا: كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ له‌ دژی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و دیموكراسی ئه‌نجامدرا

بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا/ TJA) له‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوسراودا یادی شه‌ش ژنی تێكۆشه‌ری كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ له‌ دژی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و دیموكراسی ئه‌نجامدرا".

 

بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) بۆ یادی سه‌كینه‌ جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز كه‌ له‌ 9ی كانونی دووه‌می 2013 دا له‌ پاریس تیرۆركران و بۆ سێڤێ ده‌میر، پاكیزه‌ نایر و فاتمه‌ ئویار كه‌ له‌ 4 ی كانونی دووه‌می 2016 دا له‌ سلۆپی تیرۆركران راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. ته‌ژه‌ئا باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و به‌ باوه‌ڕ و رێزه‌وه‌ یادی تێكۆشانی شه‌ش ژنی كوردی سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

‘تێكۆشانی ژن به‌ ئامانج گیرا‘

ته‌ژه‌ئا له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌وان به‌ خۆرێكسختنیان له‌ دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌بنه‌ وه‌ڵام و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری پیاو به‌رده‌وام له‌ دژی ژن و به‌هاكانی ژن به‌ سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت شه‌ڕی كردووه‌. ته‌ژه‌ئا رایگه‌یاندووه‌: "له‌ نۆی كانونی دووه‌می 2013دا به‌ هاوكاری نه‌ته‌وه‌ده‌وڵه‌تان، به‌ هێزی هه‌واڵگری نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه‌ و به‌ راكێشانی په‌له‌پیتكه‌ی میت هێرش له‌سه‌ر ژنانی سیاسه‌تمه‌دار وه‌ك به‌شێكی شه‌ڕی تایبه‌ت بوو به‌ كردار. به‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ تێكۆشانی ژنان، پێشه‌نگایه‌تی ژنان، دیپلۆماسی و گه‌نجان كرانه‌ ئامانج و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ نۆ ساڵیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌ هێشتا رووننه‌كراوه‌ته‌وه‌".

له‌ درێژه‌دا ته‌ژه‌ئا به‌م جۆره‌ رایگه‌یاندووه‌:

" ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی دوای دانوستان و لێكتێگه‌یشتنه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ ژیانی هاوبه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی گه‌لانی دیموكراتیكی له‌ دژی شه‌ڕ ده‌پارێزت و دیداره‌كانی پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌یلا ئاكات ئاتا و ئه‌حمه‌د تورك له‌ سێی كانونی دووه‌می 2013 ئه‌نجامدران و له‌ هه‌مان كاتدا له‌ دژی هه‌وڵه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ پێناو ئاشتی و دیموكراسی گه‌لانه‌. به‌ بێ ئه‌وه‌ی دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ ئه‌نجام بدرێت عومه‌ر گونه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی مرد. ئه‌وه‌ش به‌ واتای شاردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌یه‌. تیرۆركردنی سێ ژنی سیاسه‌تمه‌دار سێڤێ ده‌میر، پاكیزه‌ نایر و فاتمه‌ ئویار كه‌ له‌ 4ی كانونی دووه‌می 2016دا درێژه‌ی خستنه‌به‌رچاوی میكانیزمی دوژمنایه‌تی له‌ دژی ژنه‌".

 

سه‌ده‌ی 21 ده‌بێته‌ سه‌ده‌ی ئازادی ژن

هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری پیاو كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ گوێره‌ی خۆی كورد و ژن بونیات بنێت سه‌روژێر نه‌بێت، تێكۆشانی ئازادی گه‌ل و ژنان ناگاته‌ ئه‌نجام. وه‌ك ته‌ژه‌ئا له‌ دژی مێژووی باڵاده‌ستی پیاوی كه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌یدا سه‌پاندووه‌، ئێمه‌ مێژوویی ئازادی و سه‌رهه‌ڵدان كه‌ ژن به‌ بنه‌ما ده‌گرێت و واتای مێژووی خۆمان بۆ داهاتوو راده‌گه‌یه‌نین. له‌ كه‌سایه‌تی سه‌كینه‌ جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا شایله‌مه‌ز، سێڤی ده‌میر، پاكیزه‌ نایر و فاتمه‌ ئویاردا ئێمه‌ تێده‌كۆشین و هه‌موو هه‌ڤاڵانی ژنمان كه‌ ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ وه‌ك  سه‌نگی محه‌كی مێژوو ده‌بینین. به‌و هێز و بڕوایه‌ی ئێمه‌ له‌ تێكۆشانی هه‌ر شه‌ش ژنی كوردی سیاسه‌تمه‌داره‌وه‌ وه‌ریده‌گرێن ئێمه‌ خۆمان به‌ رێكخراو ده‌كه‌ین و سه‌ده‌ی 21هه‌مین ده‌بێته‌ سه‌ده‌ی ئازادی ژن".

                                

 

هـ . ب