بە دیمەن

'تێکۆشان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٤٧ەمیندا زیاتر بەهێز دەبێت'

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و رایگەیاند، ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان لە هەموو روویەکەوە دەبێتە بەهێزترین ساڵی تێکۆشان".

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە میانی 'بەرنامەی تایبەت'ی کەناڵی مەدیا خەبەر باسی لەوەکرد کە بە ئامادەکاری، پلانسازی و پێداگریی بەهێزترەوە دەست بە ساڵی ٤٧ەمینی دامەزراندنی بزوتنەوەی پەکەکە دەکەن. هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

"سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆمان پێگەیشت. بە تامەزرۆیی قووڵ و رێزەوە سڵاوی ئاراستە دەکەین. ئێمە پێدەنێینە ٤٧ەمین ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە. جەژنی پارتەکەمان لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. لە ساڵی ٤٧ەمیندا لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و پارتەکەمان ئێمە بە شێوەی بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین.

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا عومەر ئۆجالان برازای رێبەر ئاپۆ دیداری لەگەڵ ئەنجامدا. رێبەرایەتی لەوێ بە روونی باسی لە دۆخی خۆی کرد. وتی، 'یەک گۆشەگیری بەردەوامە، دوو؛ ئەگەر هەلومەرج برەخسێندرێت ئەو هێزەم هەیە کە لە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبووندا رۆڵی خۆم بگێرم؛. هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، وڵاتپارێزەکان لەسەر ئەو گفتوگۆیان کرد و بەردەوامن و هەوڵ دەدەن تێبگەن. بەڵام هەندێک لایەن زیاتر سەرقاڵی بە شێوەیەکی نەرێنی خەریکی قسە و قسەڵۆک وچەواشەکارین.

فاسیزمی ئاکەپە-مەهەپە گەیشتووەتە بنبەست

تێکۆشان بەرەوپێشچووە و ئاستی شەڕی جیهانی کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتی تورک، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی بە راستیش تەنگەتاو کردووە، هێناویەتیە لێواری رووخاون. لە سەرەتاوە ئەم سیاسەتە کۆلۆنیالیستی و قڕکارییەی لە دژی کوردان کە دەوڵەت ئامادەی کرد، لە بنەڕەتدا ئەو کارەساتە لەلایەن دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە ئامدەکرا. زۆر جار هۆشداریمان دا و وتمان، "ئێوە تورکیا دەخەنە ناو کارەساتەوە'. پێش ئێمە، رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا ئەوەی خستەڕوو و وشیاریدا. بەڵام گوێیان لێنەگرت، نەیانویست گوێ بگرن و تێبگەن. بەڵام کاتێک رووبەڕووی راستی بوونەوە، کەوتنە شڵەژان و ترسەوە و لە سەرەتای تشرینی یەکەمەوە دەڵێن، 'برایەتی کورد و تورک، ئێمە یەکدەگرین، یەکێتی نەتەوەیی پێویستە. ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەرمان، هیچ نەبێ با ئۆجالان بێتە پەرلەمان قسە بکات، با وتار بدات و رایبگەیەنێت کە رێکخراوەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە'.

راگەیاندنی تورک ناوەندی پرۆپاگەندەی شەڕی تایبەت، رێکخستنی شەڕی شەڕی دەرونییە. دێن و هەموو شتێک دەڵێن، چی بەدەمیاندا دێت دەیڵێن. وتەیەک هەیە، دەڵێت 'زمان ئێسکی نییە'. لەسەر ئەو بنەمایە چی بە دەمیاندا بێت دەیڵێن. هەوڵ دەدەن بەو جۆرە باس لە رێبەر ئاپۆ بکەن. ئاشکرا بوو کە ئامادەکارییان نییە. تەنیا دوای ئەوەی مەترسییان بینی کەوتنە شلەژانەوە و دڵەڕاوکێوە و هەندێک بانگەشەیان کرد، هەوڵ دەدەن رۆژەڤەکە هەڵبگێڕنەوە و پێچەوانەی بکەنەوە. دەیانەوێت رای گشتی بە لاڕێدا ببەن.

هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییمان کە ئامانجەکەی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە بە راستیش گوشاری خستووەتە سەر ئەوان. سیستمی قڕکردن و ئەسکەنجەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بووە مایەی ئەوەی زۆر شەرمەزار بن. لە چوار لای جیهان شەرمەزار کران. ئیتر هەمووان ئەوە دەزانن. سیاسەتمەداران، مافناسان، هونەرمەندان، ژنان، گەنجان، ئەکادیمیەکان، لایەنە رۆسنبیرییەکان، کۆمەڵگە، خەڵکی سەر شەقام... هیچ کەسێک ئەوە بە یاسایی و ئەخلاقی نابینێت. هەمووان دەڵێن دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت. گوشارێکی زۆر جدی لەئارادایە بە ئاراستەیە. دیارە بۆ سووککردنی ئەو بارە، ویستیان ئاستی چالاکییەکان سووک بکەن. وەک ئەوەی بڵن، 'ئێمە هەندێک گفتوگۆ دەکەین. چەند قسەیەک دەکەین. چاوەڕوانی دەخوڵقێنین، رۆژەڤ هەڵدەگێڕنەوە و بە گوێرەی خۆیان رۆژەڤ دادەتاشن. واتە هەر هیچ نەبێت هەندێک گوێ بگرن، چالاکییەکان سست بکەن و لەبەریەکیان هەڵوەشێنن'. لێکدانەوەیان بەم جۆرەبوو.

چالاکی توساش دەمامکەکانی داماڵی

بەڵام بەڵی دەمامکەکەیان زوو کەوتخوارەوە. بەڕاستی چالاکییەکەی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر هەموو شتێکی ڕوونکردەوە. دەمامکەکەیانی داماڵی. حەقیقەتی بە ڕوونی پیشاندا. بۆیە لەم بابەتەدا ڕاستەوخۆ دەڵێم. با گەل و دۆستەکانمان گوێیان لێ نەگرن و پشتگوێی بخەن. هیچ مانا و نرخێکییان نیە. دابڕاون لە حەقیقەت. پەیوەست بە ئێمەوە، پەیوەست بە پەکەکەوە زۆر شت دەڵێن. هەمووی بێ بنەما و درۆیە. بە ڕوونی دەڵێم. ئەوەی دەیڵێن ڕاست نیە. لەبەئەوەی بۆ مرۆڤ ڕوونبووەتەوە، دەڵێن دەربارەی پەکەکە زانیاری کەم هەیە، ئێمە چیبکەین، چل جار دووبارەی بکەینەوە ئینجا باوەڕدەکەن.

بۆیە پێویستە مرۆڤ گوێیان لێنەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەم شتەی گوت. گۆشەگیری بەردەوامە. ئەمە مانای چی دەگەیەنێت؟ دەبێت تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەردەوام بێت. وتی، بارودۆخەکە بسازێنن من ڕۆڵی خۆم دەگێرم. لەو کاتەدا بارودۆخ بەچی دەڕەخسێندرێت؟ بە تێکۆشان. ئەرک دەکەوێتە سەرشانی هەمووان و دەبێت زیاتر تێبکۆشین.

دەبێت گەریلا زیاتر تێبکۆشێت، ژن، گەنجان و گەلەکەمان. ئەوانەی کە هەندێک پرسیار لە مێشکیاندا هەیە دەبێت بەم شێوەیە ڕاستییەکان ببینن. گەلەکەمان لە ١٦ی تشرینی دووەمدا جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی نیشاندایەوە. لە ١٧ی شوباتیشدا نیشانی دابوو، ئاستی هەڵمەتی نێونەتەوەی دیاریکردبوو. ئاستی جەماوەری دەستپێکردبوو. گەلی کورد و دۆستان لە دەرەوەی وڵات ئەوانەی ئەم هەڵمەتەیان بەڕێوەبرد، بە ئاشکرا خواستی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی. لە ئێستاشدا هەمان شتە.

لە هەموو کوردستاندا گەل و گەنجانمان چالاکی ئەنجام دەدەن. لە ڕۆژئاوا گەل لەسەر پێیە. لە باکوور بەرخۆدان لە دژی قەیوم بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. کۆمەڵکوژی بەردەوامە. لە ڕۆژئاوادا دارییان بەسەر بەردەوە نەهێشتووەتەوە. لە ٦ی تشرینی دووەمدا جارێکی دیکە سزای ٦ مانگەی دیسپلین بڕدرایەوە. پێش ئەوە لە ٤ی تشرینی دووەمدا سەپاندبوویان. ٦مانگ تێپەڕی. وا ٦ مانگی دیکەش تێپەڕدەبێت، جارێکی دیکە ئایار دێتەوە. هەموو ئەم سزایانە بناغەیەکەی هەیە.

لە لایەکی دیکەوە دۆخێکی وا دەگوزەرێت چاوپێکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا قەدەغەدەکرێت. ئۆرگانی میدیایی هەیە کە وەک مەکینەیەک لە شۆردنەوەی عەقڵدایە. هەمووی پسپۆری شەڕی تایبەتەن. ئەوەی دەخرێتە ڕۆژەڤەوە پسپۆری شەڕی تایبەتە. بۆیە نابێت مرۆڤ گوێیان لێبگرێت. ڕاستییەکان ڕوونە.

کوردان وەڵامی سڵاوەکەیان دایەوە

هەرەوەها لەم باتەدا هەندێک هەبوو کە دەیانویست هەندێک شت بکەن، دەیانتوانی بە ئاسانی بیکەن. گەر بەڕاستی گوێ لە نیگەرانییەکان دەگیرێت، گەر بەڕاستی دەستبەرداری سیاسەت و عەقڵیەتی قڕکەر، داگیرکاری و فاشیست دەکرێت. گەر لایەنگری چارەسەری پرسی کوردن، گەر ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاو دەگرن ئەوکاتە دەبێت بەو پێییە بجوڵێنەوە. ئەوکاتە هەمووکەس دەیبنێت، هەستی پێدەکات و وەڵام وەردەگرێت. ئەو سڵاوەی لە کوردان کرا هیچ کاتێک بێ وەڵام نەیانهێشتەوە. لە ئێستادا لەوئاستەدا نین کە لە دۆخەکە تێنەگەن.

ئەوەی لە ئێستادا ئەنجام دەدرێت ڕۆژەڤی بێ بنەمایە کە بە هێرشی فاشیستی دەیانەوێت زەمینە بخوڵقێنن، بەم شێوەیە ئەوەی بە هەڵبژرادن بە دەستیان نەهێنا بە دەستبەسەرکردنی فاشیستی وەرێگرن. نابێت گوێ بەوانە بدەین و تێکۆشانی خۆمان بەهێز بکەین. قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەر و بنەماڵەیان بەسەر ڕێبەرئاپۆدا سەپاند. دەبێت قیامەت بەرپاکەین. لە تەواوی جیهاندا لە چوارچێوەی یاساییدا دەبێت ناوزڕ و رسوابکرێت. شتێکی لەم شێوەیە دەبێت؟ هیچ پاساوێکی نیە. هیچ شتێک بە پارێزەران ناگوترێت. قەدەغەی چاوپێکەوتن هەیە، لە لایەکی دیکەوە لە گفتوگۆکردنی لەسەر فڵان ماف بێ مافی ئەنجام دەدرێت. هیچ پەیوەندییەکی بەڕاستییەوە نیە. هەمووی یارییەکە، نابێت مرۆڤ پێی هەڵخەڵەتێت. وەک گەل دەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وەک دۆستانمان دەبێت لە دەرەوەی وڵات هەڵمەتی ئازادی بەهێزتر بکەین و گرنگی بە تێکۆشان بدەین و بەرفراوانی بکەین. لە هەموو جێگەیەک چالاکی ئەنجامگر بکەین. ڕێبازی نوێی چالاکی بێنینەئاراوە. ئەوکاتە ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن، ڕوون دەبنەوە. یارییەکانیان بە ئاسانی تێکدەچێت.

زانیاری وەرگرتن لە ڕێبەر ئاپۆوە مۆراڵە

پەکەکە بە یەکەم کۆنگرەی ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ بە فەرمی دامەزراندی خۆی ڕاگەیاند. لە ئێستادا لە ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینداین. لە هەموو جێگەیەک پیرۆزبایی هەیە. بە تایبەتی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و زانینی دۆخی تەندروستی بۆ هەموو گەل بووە مۆراڵ و جۆشوخرۆش. بۆیە هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر پیرۆزبایی ٢٧ی تشرینی دووەم دەکات.

لەلایەکی دیکەوە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدرا و هەیە. پەکەکە پارتی ژنانە. جەوهەری تێکۆشانی پەکەکە تێکۆشانی ئازادی ژنە. لەسەر بنەمای ئازادی ژن تێکۆشانی ئافرندنی ئازادی کۆمەڵایەتییە. ڕێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی ژنۆلۆژی بووە ڕێبەری هەموویان. زیاتر لە ٥٠ ساڵە ژن پێشەنگایەتی دەکات. تێکۆشانی یەکگرتوویان هەموو ڕۆژێک کۆڵانەکان پڕ دەکات. لە هەموو کوردستان و جیهاندا ئەم چالاکییانە دەکەن.

پێش هەموو شتێک دەمەوێت سڵاو لە چالاکی پیرۆزباییەکانی پارتەکەمان بکەم. جەژنی ژیانەوە، جەژنی پارتیمان لە هەموو هاوڕێیان، گەریلا قارەمانەکان، تەڤگەری ژن وگەنجانمان، گەل و دۆستانمان  و بەتایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزدەکەم. لە تێکۆشانی دیموکراتیکی و ئازادییدا لە ساڵی ٤٧هەمییندا پەکەکەدا هیوای سەرکوتن دەخوازم. هەروەها لە کەسێتی شەهیدی گەورەی دەستپێکمان هاوڕێ حەقی کارەردا هەموو شەهیدانی پارتیمان حەقی کارەرەوە تا پێشەنگانی گەورەی فیدایی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بە حورمەت، خۆشەویستیی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنەوە بەڵێنی ڕێکخستنی ئامانجی شەهیدان دووپاتەکەمەوە.

پەکەکە خاوەنی تایبەتمەندی جیاواز و سەربەخۆیە

پێویستەکات باش حەقیقەتی پەکەکە پێناسەبکرێت و تێیبگەین. ئەمەش بەمانای تێگەشتنە لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ. لەم بابەتەدا هەندێک هەوڵدان هەیە. لە ڕاستییدا ئەوەی لەماوەی ٤٠-٥٠ ساڵدا لە تورکیا و جیهاندا ئەو بابەتی زۆرترین گفتوگۆی لەسەر دەکرێت حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە. لەم ساڵوەگەڕەدا هەمان دۆخ هەیە. پێشکەوتنێک نیە. ئەو کاتە لە ساڵی ٤٦هەمیندا لە ساڵانی پێشوشدا پەکەکە تێکۆشانی بەپێی ئەمە بەڕێوەبردووە. تێکۆشانی بەهێز کە سەختییەکان ڕادەماڵێت، ڕۆژەڤ دیاری دەکات، لەسەر بنەمای ئازادی کوردان دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەموو گۆڕەپانی سیاسیدا دەسەپنێت، بە بوێری و فیداکارییەوە بەڕێوەیی بردووە. ئەو گفتوگۆیانەی دەکرێن نیشاندەری ئەمەیە. گەر بەم شێوەیە نەبوایە، ئەوا ئەوەندە گفتوگۆ لەبارەی پەکەکەوە نەدەکرا.

جگە لەوەش، پەیوەست بە پەکەکەوە زانیاری هەڵە بڵاونەدەکرایەوە، بەتایبەت ئەوە کارانە نەدەکرا کە بیرکردنەوەی کۆمەڵگە ئاڵۆز بکەن. ئەمە ئەنجامەکانی تێکۆشانی ساڵی ٤٦هەمینی پەکەکەیە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە تێکۆشان کاریگەری زیاتر لە کۆمەڵگەی تورکیا دەکات. دەبێت بەم شێوەیە لێی تێبگەین. بۆیە شتانێکی ئاوا ئەنجام دەدرێن. باشە مانای چییە؟ بە مانای تێگەیشتی ڕاستی پەیوەندییەکانی پەکەکەیە بە تورکیاوە. بەڵێ لە ڕاستییدا پەکەکە خاوەنی تایبەتمەندی جیاواز و سەربەخۆیە.

لەو سەردەمەدا هیچ هەنگاوێکی ڕێبەرێتی وەک ڕێبەر ئاپۆ نەبوو. جیاوازی زۆری هەبوو. لە لایەکەوە گەنجانی کورد لە بەنداوی چوبوک پایە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنی پەکەکەیان دادەنا، لە لایەکی دیکەوە حەقی کارەر و کەمال پیر لە ماڵێکدا دەمانەوە، کاری هاوبەشی شۆڕشگێڕییان دەکرد. لەو کاتەی پایە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنێک لە کوردستاندا دا دەنرا، لە دەریای ڕەشەوە لەگەڵ ئەم شۆڕشگێرە گەنجانەشدا گفتوگۆی دەکرد. ئاستی پەیوەندییەکانی بەم شێوەیە بوو. ئەمەش ئاستی تێگەشتن نیشان دەدات.

سەرەنجدەین، لە ئادیۆد دەستیپێکرد کە بەهاری ١٩٧٤دا دامەزرا، دواتر وەک بەرەی یەکگرتووی بەرخودان دژی فاشیزم (FKBDC)بەردەوام بوو لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠. لەو سەردەمەدا گەیشتە هەبەدەهە. لە نێو هەموو ئەو هێزانەی هاوپەیمانیدا ئەوانەی دیموکراتیکبوونی تورکیایان دەوێت پەکەکە هەیە. لە ڕاستی تورکیا دانەبڕاوە. ڕێکخستنێکی دیکەی کورد نیە. کەسایەتییەک یان ڕێکخستێک کە دەڵێت بە ناوی کوردستانەوە دەجوڵێتەوە، لە نێو ئەو هێزانەدا نیە. بەڵام پەکەکە هەیە. حەقیقەتی پەکەکە ئەوەی دەرخست کە ئازادی کوردان و دیموکراتیکبوونی تورکیا یەکانگیرن، تەواوکەری یەکترن. دەبێت بەم شێوەیە ڕاستی پەکەکە ببینرێت و لێی تێبگەین.

کەس ناتوانێت بڵێت پەکەکە هێزێکی بەرتەسکە، پەیوەندی بە پرسەکانی تورکیاوە نیە. ئەوانەی هەوڵدەدەن ئەمە بڵێن ڕاستییەکان پێچەوانە دەکەنەوە. دوورە لە ڕاستییەوە. وەک چۆن ئەوەی لە نەتەوەپەرستی تەنگی کوردی خۆی دابڕی، لە دژی نەتەوەپەرستی، ملکەچکاری ڕیفۆرمیست و نەتەوەپەرستی بۆرۆژوای بچوک تێکۆشا، خۆی ئاواکرد، لەوانە دابڕا و خۆی کرد بە تەڤگەرێکی ئازادی کوردی کە دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دەوێت، لە هەمانکاتدا لە دژی شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی لەسەر پرسی تورکیا  کاریگەر بوو، تێکۆشا. شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی (سۆسیالی) چی بوو؟ هەبوونی تورک، هەبوونی کورد، ئازادی قبوڵ نەدەکرد، نزیکایەتییەکی لەوجۆرە بوو کە لە دژی کوردان خزمەتی ئایدۆلۆژیایی فەرمی دەوڵەتی دەکرد. بۆیە نەیانتوانیبوو بە شێوەیەکی دروست شیکاری تورکیا بکەن. نەیانتوانیبوو هێڵی شۆڕشگێڕی لەتێکۆشاندا بە شێوەیەکی ڕاست دەسنیشان بکەن. وەک چۆن ئەوەی دابڕان لە نەتەوەپەرستی کورد، تێکۆشان لە دژی ئەوە، بە مانای دابڕان نایەت لە کوردایەتی، هەبوونی کورد و ئازادی کورد. بە پێچەوانەوە تێکەڵبوون و یەکانگیربوونە لەگەڵیاندا، دابڕان لە شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی تورک  و تێکۆشان لەدژی، بەمانای دابڕان نایەت لە کۆمەڵگەی تورکیا لە دیموکراتیکبوونی تورکیا، بە پێچەوانەوە بەمانەی یەکگرتووییە لەگەڵییدا، یەکگرتوویەکی زۆر بەهێز.

گەلی کورد ئازادی خۆی لە دیموکراتیک بووندا دەبینێت

ڕێبەر ئاپۆ لە دادگاییکردنی لە ئیمرالی وتی: 'ئێمە لە تورکیا تێکۆشانی دیمۆکراتیکمان دەستپێکرد، ناتوانین هیچی تر قبوڵ بکەین'. لە ڕاستیدا لە ناو بزووتنەوەی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕی تورکیادا سەریهەڵدا. پێویستە گەل گرنگی بە ڕووداوە مێژووییەکان بدەن و بەم شێوەیە لە ڕاستییەکانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن. هێندەی تێگەیشتن لە یەکگرتوویی لەگەڵ کۆمەڵگا، گەل، مێژوو و راستی گەلی کورد، پێویستە مرۆڤ هێندەش ڕەوڵ لە پەیوەندییەکەی بەهێز لەگەڵ کۆمەڵگای تورکیا بۆ بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینێت و تێبگات. پەکەکە هەر لەسەرەتاوە ئەمەی بە ستراتیژی دەزانی. ئازادی کوردی هەمیشە لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا، دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینیوە، لە ڕێپێوانی دیموکراتیک و ئازادی مرۆڤایەتیدا بینراوە. وەک هاوبەشی ستراتیژی خۆی پێناسەی کردووە و بەم شێوەیە بەڕێوەی بردووە.

ئەوەی ئێستا دەبێت باسی بکەین ئەمەیە: بە چوونە ناو ساڵی ٤٧ـەمینەوە، تێکۆشانی ٤٦ ساڵە ئەم ڕاستییەی هێندە ڕوونتر نیشانداوە کە کاریگەری لەسەر تورکیا هەیە، لەلایەن زۆرێک لە ناوەندەکانەوە باسی لێ دەکرێت، هەندێ لایەن هەوڵی تێگەیشتن دەدەن و بەڕاستی دەیانەوێت لێ تێبگەن. سڵاویان لێدەکەین، ڕێزی خۆمان پێشکەش دەکەین. بەڵام ئەوانەی هەوڵی پێچەوانەکەی دەدەن زۆرن. هەروەها لە هەوڵی فێڵکردن و چەواشەکردنن. تێکۆشانی پەکەکە کاریگەری وەهای هەیە.

ئارمانج ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە

تێکۆشانی ساڵی ٤٧ـەمین چۆن دەبێت؟ لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادیی جیهانی کە ئامانج ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە دەست بە ساڵی نوێ دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجامی پراکتیکی هەڵمەتەکەش هەیە. ئێمە ئەمەمان ڕاگەیاند: "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چیتر پڕوپاگەندە نابێت، هەنگاو بە هەنگاو بەدی دێت. تێکۆشانی ٤٧ ـەمین ساڵ بەم شێوەیە دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە خەباتێکی پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخستنی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو بوارەکانەوە بەڕێوە دەبەین. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی بۆ ئەمە ئامادەین. بەرێوەبەری ئێمە، کادیرەکانمان، کۆمیتەکانمان لە هەموو بوارێکدا لە پلاندانانی تێکۆشانی ٤٧ـەمین ساڵدا لە ڕووی هەڵسەنگاندنی ڕابردوو و بەراوەردکرنی داهاتوودا هیچ لاوازییەکیان نییە. ئەوان ڕوونن، لەبەر چاون، بە بڕیار و ئیرادەن، خاوەنی ئەو هێزەن پلانسازی دەست پێبکەن. زۆرێک لەوانە بۆ خۆیان دروستیان کردووە.

لەسەر ئەم بنەمایە، دەڵێین، بە پشتبەستن بە داتا و ئەنجامەکانی تێکۆشانی ٤٦ ساڵی ڕابردوو، دەست بە ساڵی ٤٧ـەمین دەکەین. ئێمە زیاتر ئامادە، پلان و ئیرادەمان هەیە. ئێمە بە ئیرادە و پلانەوە پێشوازی لە ٤٧هەمین ساڵی تێکۆشان دەکەین. تێکۆشانی ساڵی ٤٧ـەمین کە لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەست نیشان کراوە، لە هەموو بوارەکاندا درێژە پێدەدەین و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین. ئەمە بڕیاری یەکلایی ئێمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ساڵی ٤٧ـەمینی پارتیمان پێرۆز دەکەم، لە ساڵی نوێ تێکۆشاندا، داوا لە هاوڕیانمان، گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەم کە تێکۆشانیان لە ئاستێکی بەرزدا بەرەو سەرکەوتنی مەزن بەڕێوە ببەن.

شەڕ بە چڕی بەردەوامە

سەبارەت بە شەڕ، فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستارمان، بڕیارگەی ناوەندیی ڕاگەیاندراوی پێویست دەدەن. ئێمە ئەمەش دووبارە دەکەینەوە. کاتێک شتێکی نوێ ڕووبدات ئێمە زانیاری دەدەین. ئامارەکان لە کۆتایی هەر مانگێکدا بڵاو دەکرێتەوە. ڕۆژانە زانیاری  و چالاکییەکان بڵاو دەکرێتەوە. هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا چالاکی هەیە. چالاکییەکان لە هەفتانینەوە تا خاکورک ئەنجام دەدرێن. بەرخۆدانێکی بوێرانە لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان هەیە، کە لە ٣ی تەمموز بە پشتیوانی حکومەتی عێراق لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستیپێکرد. ئەگەرچی دەتوانین بڵێین ئەم هێرشانە بەگشتی شکستیان هێناوە.

ئێمە لەوە تێنەگەیشتین، وتیان لەم هاویندا تەواویان دەکەین، وتیان ناگاتە پاییز، ئەویش ڕووینەدا. مانگی تشرینی دووەم بەرەو کۆتایی دەڕوات. وتیان ئێمە مزگێنی سەرکەوتنمان ڕادەگەیەنین. ئەم جۆرە قسانە کۆتایی نەهاتووە. فەرماندەیی گشتی لێدوانێکی دەدا، یان وەزیری بەرگری. باسیان لەوە بکردبا چۆن لە زاپ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەڵام دیارە چاوەڕێی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەکەن. لە ١٥ی تشرینی دووەم لەگەڵ عێراق کۆبوونەوە. لەوانەیە لە ٢٧ی مانگ ڕاگەیاندنێک بڵاو بکەنەوە. با ئاشکرای بکەن، جەماوەر چاوەڕێی لێدوانی ئەوانن. وتیان، ئێمە قفڵیان دەکەین. قفڵ لێدرا نەدرا، یان خۆیان قفڵ بوون؟ ئایا کەوتوونەتە ناو گێژاو؟ سەرنجڕاکێشە. وەک ئەوەی هەمووان باوەڕیان بەم ئامارانە هەبێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان پڕوپاگەندە دەکەن. زانیاری بۆ ئێمەش دێت. دەپرسن هێشتا لەوێن؟ ئایا لە زاپ گەریلا هەیە؟ ئایا لە مەتینا گەریلا ماوە؟ لە فڵان شوێن گەریلا ماوە؟ پێیان زۆر سەیرە. کاتێک دەوترێت لە فڵان شوێندا چالاکی ئەنجامدراوە، لە فڵان شوێن سەربازان کراونەتە ئامانج، دەڵێن بەڕاستی ئەوان لەوێدان؟ کەسانێکی زۆر قەناعەتیان پێکراوە و پێیان دەڵێن ' گەریلا نەماوە'. دەور و بەریان بە درۆ فریوداوە. بە وتنی 'لەناو چوونی پەکەکە لە زۆر لایەنەوە پاڵپشتییان بەدەست هێناوە. بازرگانی دەکەن. ئەوان دەرفەت بەدەست دەهێنن. بەڵام ئەوانەی دەزانن حەقیقەت وا نییە، واز لە پشتگیری و هاوکارییەکانیان دێنن. بوونەتە بابەتی گاڵتەجاڕی. بەردەوام لەبەر ترس و پێشهاتەکان ماوەکانیان درێژ دەکەنەوە. مانگەکانی خودا کۆتایی نایەت و ئەوانیش بەم شێوەیە بەردەوامن لە چەواشەکاری.

دۆخی ڕاستی؛ شەڕ بەردەوامە. لە باکوور بەردەوامە. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە سەرنجیان لەسەر باکوورە. بە دڵنیاییەوە لە پرۆسەی داهاتوودا پێشهاتی نوێ ڕوودەدات. شەڕ لە شارەکاندا بەردەوامە. ڕۆژانە چالاکی ئەنجام دەدرێن. هەروەها ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدرێت. دەبینین کە شەڕەکە هەنگاو بە هەنگاو لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باکووری کوردستانەوە بەرەو شارەکان دەڕوات.

بێگومان شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گرنگە. چۆن گرنگە؟ پەدەکە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیان دەکات. لەم دواییانەدا عێراق پاڵپشتی کرد. ئەم هێرشە پلان بۆ داڕێژراوانە، هێرشی داگیرکارییە لە ١٠هەمین ساڵیدا بەردەوامە. ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە تشرینی یکەمی ٢٠١٤ پلانی بۆ دانرا، بڕیارەکە لەسەر بنەمای پلانی 'شکست پێ هێنان' درا. ١٠ ساڵ تێپەڕی. گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانیان بە لایەک، بەڵام نەیانتوانی تەنانەت یەک ئامانجی بچووکیش بەدیبهێنن. نەیانتوانی لە پلانەکەیاندا سەرکەوتوو بن. ئەوان دەیانویست لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەنجام بەدەست بێنن، بەڵام ١٠ساڵ تێپەڕی و نەیانتوانی سەرکەوتوو بن. هەموو دەرفەتەکانیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی لێرە سەرکەوتن بەدەستبهێنن. دارایی، ئابووری تورکیا هەموو شتێکیان خستە خزمەت ئەم شەڕە بەڵام سەرنەکەوتن. ئێستا هەموو شتێک هەڵدەوەشێتەوە.

ئەگەر لەم شوێنە توانای ئەوەیان هەبوایە ئەنجام بەدەست بهێنن، ئەوە بە دڵی ئەوان بوو. بەڵام نەیانتوانی ئەنجام بەدەست بهێنن. بۆیە سەرکەوتنیان لە شەڕدا، لەناوبردنی سیستەم و دەسەڵاتی فاشیست، عەقڵیەت و سیاسەتی مرۆڤکوژ و داگیرکاری بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆیە بەڕاستی لەبەرامبەر گەریلادا شکست دەهێنن. لەناو گێژاودا چەقیون. بێگومان کاریگەرییەکان لە داهاتوودا زیاتر دەبینرێت.

 هەم ڕووداوەکە بەم شێوەیە ڕوودەدەن و هەم کاریگەری لەسەر ئاکەپە، مەهەپە، دەسەڵاتداری فاشیست هەیە. گەریلای سەرەتا، بەدڵنیاییەوە دەستی بە گەڕان و بەدوای تاکتیکدا، شارەزایی و لێهاتوویی لەکاردا هەبوو، گۆڕانکارییەکان زەحمەتی خۆی هەبوو، بەڵام ئێستا لە بابەتی شەڕی تونێلەکان و تیمە گەڕۆکەکاندا ئەزموونێکی گەورەی هەیە. ئێستا لە دۆخێکی وەها لە تێگەیشتن دایە کە هێرشەکانی دوژمن دەخوێنێتەوە و لە بەرامبەریدا تەدبیری خۆی دەگرێت، هاوکات چالاکی ئەنجام دەدات و گورز دەوەشێنێ.

لەوەش ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر و بەتواناتر دەبێت، چونکە گەریلا هێزی گورز لێدانی هەیە. بە واتایەکی تر ڕێبەر ئاپۆ وتی: "یەکەیەکی بچووکی پەکەکە کە خۆی پێشخستبێ و بەهێز کردبێت، هیچ چالاکیەک نییە کە تێدا سەرنەکەوێت، هیچ دوژمنێک نییە کە لەبەرامبەریدا شکستی بهێنێت'. ئەمەمان لە چالاکی و هەڵوێستی ئاسیا و ڕۆژگەردا بینی.

چالاکییەکەی توساش هێزی گورز لێدانی گەریلای نیشان دا. بە ڕوونی نیشانی هەمووانی دا کە هیچ ئامانجێکی دوژمن نییە کە نەتوانرێت لێی بدرێت. ئەمەش ئاستی بەرزی تێکۆشانی گەریلای نیشاندا. لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی تر سڵاو دەنێرم بۆ گەریلاکانی زاپ و مەتینا و چوار بەشی کوردستان کە بوێرانە شەڕ دەکەن، سەرکەوتنیان پیرۆز دەکەم، شەهیدە قارەمانەکانمان بە ڕێزداری و حورمەتەوە بەبیر دێنمەوە. لە پرۆسەی زستاندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو دەخوازم.

دەبێت رێکخستنی جێگرەوە بۆ شارەوانییەکان دابمەزرێن

ئێستا پەیوەست بەوە لایەکانی سیاسەتی دیموکراتیک دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن، هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن، بڕیار دەدەن، پلان بۆ تێکۆشان دادەنێن و جێبەچێی دەکەن. ژنان، گەنجان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە هەموو بوارێکدا بەشدار دەبن، لە بەرامبەر ئەوەدا بەرخودانی گەورە ئەنجام دەدرێت. ئەو بەرخودانە لە مێردین، خەلفەتی و ئێلیح دەستیپێکرد، لە ئەسەنیورتش گەلی کورد لە دژی هێرشی قەیوم بەرخودانی گەورە پەیڕەو دەکات. ئێستا خەڵکی دێرسیم لەسەر پێیانن.

دێرسیم چۆک دانادات، سەید رەزا چۆکی دانەدا. هەربۆیە دێرسیمییەکان سەر نەوی ناکەن، خۆڕاگری دەکەن. گەلی کورد خۆڕاگری دەکات، کوردستان خۆڕاگری دەکات، واتە لە دژی ئەو هێرشانە. هەڵبەتە دەبێت خۆڕاگری بکەن، جگە لەوە رێگەی تریان نییە. بەڵام ئەگەر لە هەندێک لاوە دۆخەکە هەڵسەنگێنین، ئەو دۆخە دەریدەخات کە ئەو گفتوگۆیانە، لەسەر ئەو پرۆسەیەی باسی دەکەن چەندە ساختەن. ئایا دەکرێت مرۆڤ ئەوەندە درۆزن بێت. لە هیچ شوێنێکی جیهان شتی بەو جۆرە نییە. مرۆڤ هەندێک ەنگەتاو بێت روخساری سوور هەڵدەگەڕێت، ئارەق دەردەدات. لەبەر ئەوەی بە ئەنقەست درۆ دەکەن، هێشتا هەندێک هەن کە گوێیان لێدەگرن، هەوڵ دەدەن بە ئێمەشی بگەیەنن. دەبێت زمانی سیاسەتی دیموکراتیک لە دۆخی لەو جۆرە هەڵوێست بگرێتەبەر. دەبێت مرۆڤ ئەو شتەی بەدەستیهێناوە بپارێزێت.

دەبێت شوێنی بەرێوەبەریی گەل، خزمەتگوزاری گەل بە دەست گەلەوە بێت. دەبێت دەوڵەت خۆی لەو شوێنانە هەڵنەقورتێنێت و دەستوەردان نەکات. دەوڵەت بۆچی دەستوەردان دەکات، چۆن تێکەڵ دەبێت؟ دەبێت مرۆڤ رووبەڕووی ئەوە بێتەوە. کێشە لەمەدایە، واتە شارەوانی بە دەنگی لەسەدا ٦٥ی خەڵک بەدەستهێنراون، ئەو جەماوەرەی بە رێژەی سەدا ٦٥ دەنگی داوە لە کوێیە؟ با خۆیان رێکبخەن، شارەوانییەکانی خۆیان کارا بکەن. بەپێچەەوانەی ئەوە دەبینم. یاساکانی فاسیست وایان کردووە. دەوڵەتی ناوەندگەرا، دەوڵەتێک کە هیچ شتێک بۆ کۆمەڵگە ناهێڵێتەوە بەو جۆرە دەکات. دەبێت کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش ئەوە رەتبکاتەوە، دەبێت دژی ئەوە بوەستێتەوە. دەبێت جێگرەوەی خۆی پێش بخات. دەبێت بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی گەل، بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی خۆی ساز بکات. هەموو شتێک بە پارە ناکرێت. دەتوانن لە ناو خۆیاندا پارە کۆبکەنەوە و خۆیان وەک شارەوانی رێکبخەن. بۆ وێنە دەتوانن خۆیان کارەکانیان بکەن. دەبێت مرۆڤ بە شێوازی جیاجیا ئەو زەوتکردنەی قەیوم پوچەڵ بکەنەوە.

دەتوانم چی بڵێم، کەسانی وەک من چی دەڵێن؟ ئێمە هێزی تێکۆشانین. ئێمە دەڵێین بەرخودان. هاوڕێ مەزڵوم دۆغان وتی، "بەرخودان ژیان". بەرخودان ئەنجامەکەی سەرکەوتنە و خۆبەدەستەوەدان ئەنجامەکەی خیانەتە. دەبێت بەرخودانی زیاتر بکرێت. جگەلەوە هیچ رێگەیەک نییە. لە دژی هێرشکاری و زەوتکردنی فاشیستی، جگە لە گەورەکردن و پێشخستنی بەرخودان هیچ رێگە و رێبازێکی دیکە بوونی نییە. بە دڵنیاییەوە دەبێت مرۆڤ زیاتر خۆی رێکبخات، تێبکۆشێت و خۆڕاگری بکات.

هیچ واتایەک بۆ هەڵبژاردن نەماوە

ئێستا ئەمە سێهەم جارە، لە مێردین قەیوم دادەنرێت. هەر پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت. ئەمە دەکاتە ١٥ ساڵ. ١٥ ساڵە لە بری هەڵبژاردن، قەیوم دادەنێن. ئەوەی لە هەڵبژاردندا دەیدۆڕێنێت، ئەوەی دەیەوێت دەیکاتە سەرۆک شارەوانی. کەواتە هەڵبژاردن چ واتایەکی ماوە؟ ئایا لە تورکیا هەڵبژاردن هیچ واتایەکی هەبوو؟ بەراستیش گەل ئیرادەی خۆی نیشان دابوو؟ هەڵبژاردنی دیموکراتیک ئەگەری هەیە بێتە ئاراوە؟ هیچ یەک لەوانە بوونی نییە. دیارە کە هەڵبژاردن گەمەیەکە. ئیتر دەبێت گەل باوەڕ بەوە نەکات، دەبێت کەسیش بڕوای بەوە نەبێت. لەراستیدا ئێمە تاقیکردنەوەیەکمان کرد.

ئێستا لە تورکیا ئیتر هیچ کەسێک باوەڕێ نە بە هەڵبژاردنی شارەوانی، نە بە هەڵبژاردنەکانی دیکە نیە. لەبەر ئەوەی ئیرادەی گەل بە هەند وەرناگیرێت. لەبەر ئەوەی ئیرادەی سەردەستەی فاشیست و کۆشک بەو جۆرەی بیەوێت کودەتا دەکات. کەی بیەوێت، دەیگۆڕێت. ئەو کاتە ئەمە بە هەڵبژاردن ناکرێت. بە چی دەکرێت؟ بە شەڕ، تێکۆشان و بەرخودان دەکرێت. ئەو کاتە گەنجان، ژنانی گەنج و خەڵکانی کوردستان چی بڵێن؟ ئەوەندە خەبات دەکەین، هەڵبژاردن دەکەین، سەردەکەوین، لەدەستمان دەردەهێنن، ناتوانین هیج بڵێین. کەواتە دەبێت چی بکەین؟ دەبێت دەستدرێژی تێکبشکێنین. دەستی ئەوان بشکێنێت، ئێمە تێبکۆشین. ئەمە بە چ واتایەکە؟ بە واتای شەڕ و خۆپاراستنە. کەواتە خۆپاراستن رێکبخات و بەشداری خۆپاراستن بکات. بە زەبری چەک دەیگرێت، بە زەبری پۆلیس دەیگرێت. ئەگەر لە بەرامبە ئەوان هێزی شۆڕشگێڕییەک کە زۆرداری ئەوان لەناو ببات و گورز لەوان بوەشینێت، ئەوان ناتوانن هەنگاو بنێن.

چیان پێدەکرێت؟ ناتوانن دەستیش هەڵبرن. لەبەر ئەوەی کوردەکان بێ ئەڵترناتیڤ نین. پەکەکە هەیە. با بفەرموون، ئێمە بانگەواز لە گەنجان و ژنانی گەنج دەکەین. بەشداری پەکەکە و پاژک و گەریلا ببن، لە سەر رێکخستنی خۆپاراستن لێوردبوونەوە بکەن و گفتوگۆی بکەن. ئێمە بۆ ئەوە بانگەواز دەکەین، لەو بڕوایەداین کە زیاتر بەشدار دەبن.

لەبەر ئەوەی ئەوەی کە راستە هێڵی پەکەکەیە. لە رێگەی هەڵبژاردنەوە فاشیزم، کۆلۆنیالیزم و قڕکردن لەناوناچێت. ئەگەر تۆ بەو زمانەی لێی تێدەگەن تێکۆشان نەکەیت، تۆ ناتوانیت ئەوان شکست بدەیت. تێکۆشان بە چ زمانێک تێگەیشتنی لەسەر ساز دەبێت؟ بە تێکۆشانی گەریلا. ئەوە لە شار دەبێت، لە چیا دەبێت، لە هەموو شوێنێک دەبێت. لە هەموو شوێنێک دەتوانرێت پێش بخرێت.

لەلایەکی دیکەوە نەماندەویست بەو جۆرە بێت. ئەگەر بە هەڵبژاردنیش بووایە، ئێمە رەتمان نەکردووەتەوە. بەڵام لایەنی بەرامبەر رەتیدەکاتەوە. ئێمە وتمان، کورد بە جێگرەوەوە، پەکەکە بە جێگرەوەوە خەبات بکات. ئەو کاتە کە وتیان بە هەڵبژاردن نابێت، ئێمەش بە شەڕ، تێکۆشان و بەرخودان بەرپەرچی دەدەینەوە. ئێمە بە سەرهەڵدان وەڵامی دەدەینەوە. ئێمە شەڕی گەل، شەڕی خۆپاراستن و سەرهەڵدان گەشتر دەکەین. ئەگەر بە زۆرەملێ ئەوە دەکەن، ئێمەش بە شێوەی شۆڕشگێڕانە وەڵامی زۆرداری فاشیست دەدەینەوە. ئەو بوێری و زانابوونە لەلای کوردان هەیە.

پەکەکە ناونیشانی ئەو زانابوون، رێکخستنبوون و چالاکیەیە. پەکەکە لە کوردستان دەرخەری ئەو ئیرادەیە. وەک رۆح، هەست و هزری گەلی کورد، لە زانابوون و چالاکیدا ئیرادەیەتی، خۆپاراستنیەتی. چۆن ئیرادەی خۆی نیشان بدات و بیپارێزێت؟

دەبێت لێپێچینەوە بکرێت

پەکەکە بەهێزتر دەبێت. تێکۆشانی پەکەکە زیاتر بەرەوپێش دەچێت، دەبێت بەرەوپێشتریش بچێت. بۆ رێگری لەوە، پەرە بە هێرشی شەری تایبەت دەدرێت. لە هەموو شوێنێک چەتە هەیە، بۆ ئەوەی نەهێڵێن گەنجان و ژنانی گەنج بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی و گەریلادا بکەن، هەوڵ دەدەن هەموو جۆرە خراپەکارییەک پەرەپێبدەن. مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی، دزی، مافیاگەری، پەرە بە هەموو شتێک دەدەن. یەکێک دەیگوت، "لەبری ئەوەی بچنە چیا با فڵانە کار بکەن". کەسێکی نامەرد بوو، ئەمەیە هێڵی ئەوان.

لە دژی ئەوان، دەبێت مرۆڤ زیاتر روو بکاتە چیا. دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت. واتە رۆژ، رۆژی لێپرسینەوەیە. شەڕی تایبەت تەنیا بە شەڕکردن رێگری لێناکرێت. گفتوگۆ لەبارەیەوە بکەین، تێبگەین، بەڵام لە دژی ئەوە خۆمان رێکبخەین، تێکیبشکێنین. نابێ بهێڵین هەناسە بدات. دەبێت مرۆڤ ئەو چەتە و مافیایانە تێکبشکێنێت. ئەوان کێن، چ هێزێکیان هەیە. ئەگەر لە بەرامبەریان چالاکی رێکخستنکراوی شۆڕشگێڕی نەبێت، ئەوان بەو جۆرە خۆیان نیشان دەدەن وەک ئەوەی بەهێزبن. با مرۆڤ هەندێک لە دژیان بوەستێتەوە، هەندێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات. لە شوێنی خۆیان قەتیس دەکرێن. هیچیان پێناکرێت. گەنجانی کورد پاشەڕۆژێکی گەورەیان بۆ سەرکەوتن لەبەردەمدایە. ژیانی ئازاد لەبەردەمیانە، ژیانی نوێ هەیە. ئەم گەنجانە گەیشتوونە ئەو زانابوون و وشیارییە. ٤٠ ساڵە شەڕ دەکات، ٥٠ ساڵ بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبات. کەواتە گەنجانی ئاپۆیی پێویستیان بە چی هەبێت، بێ کەموکورتی بۆیان دابین دەکەین. ئیتر کات کاتی ئەوەیە زیاتر ئاپۆیی بن. کاتی ئەوەیە. بۆیە نابێت مرۆڤ گوێ بۆ شوێنی دیکە رابگرێت و نابێت چاوی لە شوێنی دیکە بێت.

پێشهات و پەرەسەندنەکان دەریدەخەن کە ئێمە دەبێت راست، جددی و بە دیسپلینەوە مامەڵە بکەین. راستییەکان زۆر ئاشکران. تێکۆشان لە هەموو روویەکەوە بەردەوام دەبێت. ئایا مرۆڤ چ چاوەڕوانی و هیوایەک لەسەر رژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە هەڵبچنێت؟ بە دڵنیاییەوە ئەوان هێرش دەکەن، بەڵام ئێمەش لە هەموو شوینێک وبە هێزێکی گەورەترەوە پەرە بە بەرخودان و تێکۆشان دەدەین. فاشیزم تەنگی پێهەڵدەچنرێت، تەنگەتاو دەبێت و دەکەوێتە ژێر گوشارەوە. ئەو کاتە ئەگەر ئەو راستیانە ببینین، خۆمان زیاتر رێکبخەین و رێگەی تێکۆشانی کاریگەرتر بگرینەبەر، ئێمە سەردەکەوین. هەمووان بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی لەو جۆرە بانگهێشت دەکەم.

ئەگەری هەیە شەڕ زیاتر بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبێتەوە

شەڕی سێهەمی جیهانی،لە سآڵی ١٩٩٠ەوە بە قۆناغی جیاجیادا تێپەڕبووە و زیاتر فراوان بووە. جیهان هەمووی لەمەوە تێوەگلاوە. ئێستا لەم خاڵەدا، ئیتر ئاستی سیاسی ئایدۆلۆژیکیشی تێپەڕاندووە، ئاستی سەربازی لەئارادایە، توندتر دەبێت و بڵاودەبێتەوە. مەترسیەکانیش بە هەمان ئاست فراوانتر دەبن. زۆر کەس چاویان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بوو. ترەمپ بە وتنی "من شەڕەکان رادەگرم"، بانگەشەی هەڵبژاردنی کرد و بەم جۆرە سەرکەوت. بەڵام ئێستا نەهاتووەتە سەر حوکم، مشتومر لەسەر دەستپێکردنی شەڕی ئەتۆمی لە ئوکرانیا دەستی پێکردووە. ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و هەموو هێزەکانی دیکە هانی حکومەتی ئوکرانیا دەدەن کە زیاتر چەک بەکاربهێنێت، چەکی نوێتر بەکاربهێنێت. لەم دواییەدا فەرەنساش لەوەدا بەشداربوو. تەنانەت لێدوانیان دا کە لەوانەیە سەربازیش رەوانە بکەن. دۆخێکی سەیر و نامۆیە.

مرۆڤ لە هەوڵەکانی ئەمریکا تێدەگات، بەڵام هەوڵەکانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەڵمانیا و فەرەنسا لەپێناو چیدایە؟ مرۆڤ لێی تێناگات. ئێمە لە ئەمریکا و بەریتانیا تێگەیشتین. خودی ئەوان شەڕیان هەڵگیرساند. بە هۆی ئەم دۆخی شەڕەوە ئەوروپا و ڕووسیایان دواخستووە. ئایا ئەوروپا ئەوەندە لاوازە؟ ئایا ئەوەندە گوێی لە ئەمریکا گرتووە؟ مرۆڤ بە تەواوی لەوە تێناگات.

پێشتر دەیانگوت مێشکی ناتۆ خەریکە لەناودەچێت و لەسەرەمەرگدایە. ناتوانێت ئەوروپا بپارێزێت. سوپای ئەوروپا پێویستە. دەبێت سیستەمێکی نوێی بەرگری ئەوروپی هەبێت. ئێستا ئەو شتانە روودەدەن، وەک ئەوەی هەرگیز باس نەکرابن.

ئەگەری ئەوە لەئارادابوو کە ترەمپ شەڕی ئۆکرانیا هێور بکاتەوە. ئەگەر بێتە سەر حوکم، پێدەچێت ئەمەە ڕووبدات. ئێمە پێمان وابوو ئەگەر سەرمایەداری قۆرخکار و هەژمونگەرا بیەوێت، ئەوا ترەمپ وەک سەرۆک هەڵدەبژێردرێت. بەڕاستیش ترەمپ هەڵبژێردرا. بەڵام هێشتا دەستی بەکارنەکردووە، ئیدارەی بایدن لە ئۆکرانیا شەڕەکە قووڵتر دەکاتەوە. ڕەنگە دوایین کارتەکان گەمەیان پێدەکرێت. لەوانەیە پاشەکشێ بێتە ئاراوە. بەڵام گەمەیەکی یەکجار مەترسیدارە. ئەگەر وابێت، گەمەکە وەک یاریکردن بە چەکی ئەتۆمی وایە. ئەمەش مەترسیدارە.

رەنگە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر تەشەنە بستێنێت. ئێمە پێمان وانییە ترەمپ لەمڕووەوە سیاسەتێکی زۆر جیاواز پەیڕەو بکات. دوای هێرشەکانی لوبنان و شەڕی حزبوڵا، تادێت ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سوریا زیاتر دەکات. ئەگەری هەیە لە زۆر شوێنی دیکە پەرەسەندنی هاوشێوە بێتە ئاراوە. ئەمە ئەگەرێکی گەورەیە. دوورنییە زیاتر ئامانجەکانی ئێران لە سوریا بپێکێت. لەوانەیە پرسی چارەنووسی حکومەتی سوریا و ئەوەی دەبێت سیستمی سوریا بە چ شێوەیەک بێت زیاتر بێتەوە بەرباس. ڕەنگە رۆژەڤی هەفتە، مانگ و ڕۆژەکانی داهاتوو لەوەش کاریگەرتر بێت. هەموو ئەگەرەکان کراوەن. هەوڵەکانی ئێران بۆ بەرگرتن و رێگری لەم کارە دەبینرێن.

ئەگەر ئازادی کورد دەستەبەر نەبێت تورکیا تووشی هەڵوەشانەوە و پارچەبوون دەبێت

هەڵوێستی ئێران بەردەوام بۆ دوورخستنەوەی شەڕەکە بوو. سەرباری ئەو هێرشانەش هەڵوێستێتی جیاواز بەدیناکرێت. بەڵام ئەمە تاچەند کاریگەر دەبێت، ئایا دەتوانێت بەری پێبگرێت یاخود نا، دیار نییە. لە رێگەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئەمریکا و ناتۆ لە رووی سەربازییەوە هێزیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا. رەنگە زیاتر ئەوە بکەن. واتە هێزەکانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی زیاتر بکەنە ئامانج. گوشار دەکەنە سەر ئێران تا ناچار بە رێککەوتنی بکەن. یاخود دەبێت دیموکراتیکبوونی ئەڵترناتیڤ پێشبخرێت.

بەڵام هەمان بارودۆخ بۆ تورکیاش وەهایە. کاتێک شەڕی یەکەم ڕوویاندا، تورکیا هەندێک ترسا. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا و شەڕی لوبنان سەرەتا ئەمەی هەندێک هانی ئەو شەڕەیدا. لەوانەیە ئیسرائیل و ئێران شەڕ بکەن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەردووکیان پێویستیان پێیەتی و تورکیا جیا لە شەڕ پشتی بە هێزێکی نێوەندگیری کاریگەر دەبەست. بینی کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەم شێوەیە نین، بە ئامانجی لێدان لە ستاتۆی ئێستایە. درکیان بەوە کرد کە هێزی ستاتۆ پارێز، ئەوان بۆخۆیانن، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە تورکیا دەبێتە ناوەندی شەڕ و خاڵی کۆتایی دەبێتە قوبرس، ترسان. ئێستا ئەوان حسابێکی قووڵ دەکەن. هەوڵ دەدەن بە هەندێک گفتوگۆ بە جۆرێک شەڕی دەروونی بکەن.

باخچەلی هەنگاوێکی هەڵگرت. گوتمان، لەوانەیە جدی بێت، بەڵام کاتمان نەبوو چاوەڕی بکەین. لە لێدوان و هەڵوێستەکانیدا نیازێکی سیاسی جددی دەرنەکەوتن. دەبێت ئەو پرۆسەیەی تێداین چی بێت. بەڵام دۆخەکە بۆ تورکیا باش نییە. تا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوام بن لە دەسەڵاتداری ئێستایان، ئەم دۆخە لە تورکیا هەروا دەبێت، هەتا دوژمنایەتی فاشیزم و دیکتاتۆری لەگەڵ کورد  و سیاسەتی دژە دیموکراسی بەردەوام بێت، تورکیا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە و کارەسات دەبێتەوە. واتە هەمان شت بەسەر تورکیاشدا دەسەپێنن. یان بەتەواوەتی تەسلیمی بنیاتنانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، یان ئەگەر ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیک گەشە نەکات، ئازادی کورد و دیموکراتیکی تورکیا پێش نەکەوێت، تورکیا دابەش دەبێت. لەناو ئەو سیستەمەدا ڕێگایەکی دیکە بۆ تورکیا نامێنێ. یان هەڵبژاردنی دابەشبوون یان بە تەواوەتی تەسلیمی سیستەمی ئیسرائیل بێت.

جیا لەمەش تاکە ڕێگەی ڕزگار بوونی تورکیا، دیموکراتیزەکردنی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادی کورد، ئەگەر تورکیایەکی دێموکراتیزە ببێتە جێگرەوە ئەوا دەتوانێ هێزی خۆی یەکبخاتەوە و دەتوانی خۆی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە ڕزگار بکات. بەتایبەتی دەبێت ئەوانەی تورکیایان دەوێت، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و هێزەکانی دێموکراسی و وڵاتپارێزانی تورکیا ئەمە ڕاستیە ببینن لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ڕاپەڕن. پێویسته له سەر بنەمای ئازادی گەلی کورد یەک بگرن. بەتایبەتی دەبێت مرۆڤ بزانرێت کە ئەمە تەنیا لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت و هەوڵبدات تورکیا لە کارەساتێکی وەها ڕزگار بکات. هەوڵەکانی ئێمەش بەردەوام لەو بوارەدا بووە. بەڵام ئەوە تەنها بە ئێمە ناکرێت. لە تورکیا، دەبێت بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە سەرهەڵدانێک دروست ببێت. چاوەڕوانی و هەوڵدانی ئێمە لەسەر بنەمای ئەمەیە. هیوادارین له داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو بدات.