ترس لە فەلسەفەی `ژن،ژیان،ئازادی`
کەژار-ئەورووپا: ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆردوومانی کوێستانەکانی کۆساڵان سەر بە ناوچەی مەریوان، ئەو گریلایانەن کە بۆ ژیانێکی ئازاد، ئازادی ژن و ئێکۆلۆژی و دێمۆکراسی، شەڕ و تێکۆشان دەکەن.
کەژار-ئەورووپا: ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆردوومانی کوێستانەکانی کۆساڵان سەر بە ناوچەی مەریوان، ئەو گریلایانەن کە بۆ ژیانێکی ئازاد، ئازادی ژن و ئێکۆلۆژی و دێمۆکراسی، شەڕ و تێکۆشان دەکەن.
دەوڵەتی ئێران لە چەند رۆژی ڕابردوو، لە رێگایی زەوی و ئاسمانەوە دەستی کردووە بە هێرش و بۆردوومانی کۆیستانەکانی کۆساڵانی سەر بە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەر بەهۆی ئەو تۆپبارانانە بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگریان تێبەربووە و خەسارێکی قەڕەبوو نەکراو بەر ژنینگەی ناوچەکە کەوتووە.
ئەوە لە کاتێک دایە، کە نەتەنیا کاربەدەستانی حکوومەتی لەو ناوچەیە بۆ کووژاندنەوەی ئەو ئاگرە هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندوە، تەنانەت.
رێگریش بوون لە چالاکانی ژینگەپارێز و سێ کەس بە ناوەکانی مووحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابری کە لە هەوڵی دامرکاندنی ئاگری ناو دارستانەکاندا بوون لە لایان ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو هێرشانەی سپای پاسداران زەختێکە بۆ سەر ئابووری دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کە بژێوی ژیانیان بە کارەساتی ژینگەیی دەکەوێتە مەترسیەوە. سەرەڕای هەموو ئەوانە ئامانجی سەرەکی ئەو بۆردوومانانە هێزەکانی گەریلایە کە بۆ ماڤی ژیانێکی ئازاد و ئازادی ژن و ئێکۆلۆژی و دێمۆکراسی شەر دەکەن.
هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر بزاڤی ڕزگاریخوازی تەنیا هێرشێک نیە کە لە سەر خەڵک و یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێ بەڵکوو لە هەمان کات دا هێرشی دەوڵەتی توورکیا بە چەکی قوورس و درۆن بۆ سەر خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانیش بەردەوامە.
هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیا بە دڕندانەترین شێوە هەوڵ دەدەن بزاڤی ڕزگاریخوازی کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە تێکۆشان دایە لاواز بکەن.
لە 20 ژووئەنی 2023، لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، دەوڵەتی تورکیا، نوێنەرانی خۆسەری ڕۆژئاوا، "یوسرا دەروێش" هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلو و جێگری "لیمان شیووش" و شۆفێری ئەوان "فووڕات تۆما"ی خستە بەر هێرشی دڕندانە خۆی.
بزاڤی ژنانی کورد کە ساڵانێکە دژی داگیرکاری و ئیمپریالیسم و سیستمی پیاوسالاری لە شەڕ و تێکۆشاندایە و هەر بەم هۆیەوە هەر دەم لە لایان ئەم هێزانەوە دەخرێتە بەر پەلامار و ئەو هێرشانە، هێرش بۆ سەر فەلسەفەی ژن ژیان ئازدی و تەواوی ئەو ژنانەیە کە بۆ مافەکانیان لە تێکۆشان دان.
دەوڵەت نەتەوە و "یەکگرتوویی" ئەو دەگەڵ بزاڤی ژن ژیان ئازادی!
لە ساڵی رابردووە کە شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە هەموو جیهان دەنگی داوەو بە تایبەت لە وڵاتی ئاڵمان بەهەزاران کەس هاتنە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی، "ریکاردا لانگ"، ووتەبێژی سیاسەتی ژنان و بەرپرسی فیدڕاڵی سەوزەکان دەگەڵ "ئوومید نووریپوور"، رایگەیاند: " ئێمە ناکرێ ئەو رووداوانە لەبەرچاو نەگرین"، بەم شێوەیە ووڵاتانی ئەورووپی هەوڵیان دا بەو قسە دەحەدی شووعارە دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا و شەقام و پاڕڵمانەکانی خۆیان "پشتیوانی" لێبکەن.
ئەوە لە کاتێک دایە کە بە ساڵانە بەهۆی قازانجی ئابووری و پڕۆژەکانی ئیمپریالیزمی خۆیان سیلاح بۆ وڵاتی توورکیا بەڕێدەکەن و بەم شێوەیە پشتیوانی دەکەن لە دەوڵەتانی توورکیا و ئێران کە بە دڕندانەترین شێواز پەلامار دەکەنە سەر ئازادیخوازانی کورد.
وڵاتانی رۆژئاوا بە پێچەوانەی قسەکانیان کە تەنیا نمایشێک وەک تابڵۆیەکی ئازادی ڕادەربڕینەو بەس، کایەی پێدەکەن و پاراستن تەنیا بۆ شەریکە ئیمپریالیستیەکانی نــاتۆ یە و ئەو پاراستنە کۆمەڵگا و گەل ناگرێتەوە.
وڵامی ئێمە بەرخۆدانە، کە بەرخۆدان ژیانە
ئێمە وەک کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) - ئەورووپا، بانگهێشتی هەموو فێمێنیستەکان، چالاکانی ژینگەپارێز و شۆرشگیڕان دەکەین دەنگ دەربڕن و لە هەمبەر ئەو تووندوتیژیانە بێدەنگ نەمێن و سرنجی جیهانی بۆ رابکێشن و چالاک بن و بۆ پشتیوانی و پاراستنی بزاڤی ئازادیخوازی کوردان گووشار بخەنە سەر ئەم دەوڵەتانە، کە ئەم بزاڤە ئازادیخوازیە لەسەر بنەمای ئازادی بۆ ژن، چارەسەری دێمۆکراتی و سیاسی بۆ ئێران و تەواوی رۆژهەڵاتیناوین، خەبات دەکا.
لەسەر ئەو ئەساسە، ئێمە رێگە نادەین کە کوشتنی دەوڵەتی ژنان و بۆمبارانی بزاڤی رزگاریخوازی وەک هەڵسوکەوتێکی ئاسایی نیشان بدرێ و وڵامی ئێمە بۆ هەموو ئەوانە "بەرخۆدان ژیانە" چون ئێمە هەموو پێکەوە لە هەمبەر داگیرکاری و هێریشی رژێمە فاشیستەکان راوەستاوین