یه‌په‌ژه، سلاڤا عه‌فرین و بێریڤان قه‌له‌نده‌ری به بیرهێنایه‌وه
یه‌په‌ژه شه‌هیدان سلاڤا عه‌فرین و بێریڤان قه‌له‌نده‌ری به بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، "ئێمه شۆڕش ده‌پارێزین و به‌رفراوانی ده‌كه‌ین".
یه‌په‌ژه شه‌هیدان سلاڤا عه‌فرین و بێریڤان قه‌له‌نده‌ری به بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، "ئێمه شۆڕش ده‌پارێزین و به‌رفراوانی ده‌كه‌ین".
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌په‌ژه به بۆنه‌ی ٩ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی سلاڤا عه‌فرین و بێریڤان قه‌له‌نده‌ر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "شۆرششی رۆژئاوا به ره‌نج و تێكۆشانی هه‌زاران ژن پێكهاتووه و به قوربانی زۆر سازكراوه، گه‌وره‌بووه، به‌ناوبانگ بووه و گه‌شتووه‌ته هه‌موو ژنانی جیهان. ئه‌م شۆڕشه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید هاتووه‌ته‌دی و ئێمه هه‌موو كات قه‌رزاری شه‌هیدانین. ئێمه له ٩ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا هاوڕێ سلاڤا و بێریڤان كه یه‌كه‌م شه‌هیده‌كانی ئێمه‌ن به بیرده‌هێنینه‌وه. مانگی گوڵان كه بۆ تێكۆشانی گه‌لی كورد مانگی شه‌هیدانه، ئێمه هه‌موو شه‌هیدانی مانگی گوڵان، له كه‌سایه‌تی ژنانی شۆڕشگێڕی پێشه‌نگ له‌یلا قاسم، شیرین عه‌له‌مهولی و غوربه‌ت ئایدن هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی، شۆڕشی رۆژئاوا به بیر ده‌هێنینه‌وه و له‌به‌رده‌م یادی ئه‌واندا به‌ڵێنی پاراستن و گه‌وره‌كردنی شۆڕش ده‌ده‌ین. ئێمه ده‌ڵێین هێزه‌كانی یه‌په‌ژه به ره‌نج و تێكۆشانی شه‌هیدان گه‌یشتووه‌ته رۆژی ئه‌مڕۆ".
له سایه‌ی شه‌هیدان ئێمه به‌هێزترین
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه:
" له سه‌ر خاكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ناسنامه‌ی ژن له‌ناوبرابوو به شۆڕشی رۆژئاوا و به پێشه‌نگایه‌تی هاوڕێیان سلاڤا و بێریڤانهكان به بوێری، بیر و بڕوا و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه سه‌رله‌نوێ ژن ناسنامه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، له تێكۆشانی ئازادی‌دا هێز و ئیراده‌ی خۆی بینی و ئه‌م گه‌وهه‌ره له ناو خاكی رۆژئاوادا له ناو هه‌موو ژنانی كورد، ئه‌رمه‌ن، ئاشور و سوریانیهكاندا به‌ره‌و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و له ناو ژنانی عه‌ره‌بدا به جۆش و خرۆشه‌وه ئازادی بونیات نا و سوپای یه‌په‌ژه به‌و بناغه‌ی پاڕادایمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی داڕشت و گه‌یشته ژنانی جیهان و به ده‌یان شه‌ڕڤانی ئینتهرناسیۆناڵیستیش هه‌بوونی خۆیان له ناو یه‌په‌ژه‌دا بینیه‌وه و به‌و جۆره به‌شداربوون.
هاوڕێیان سلاڤا عه‌فرین و بێریڤان قه‌له‌نده‌ر كه خه‌ڵكی شاری عه‌فرینن له سه‌ره‌تای شۆڕشی رۆژئاوادا بێ دودڵی، به ئیراده و بڕیارداری شهركهوتن به‌شدارییان له شۆڕشی رۆژئاوادا كرد. به ره‌نج و گیانبازی بێ‌سنوور و به بڕوای شۆڕش و ئازادی بوونه پێشه‌نگانی شۆڕشی رۆژئاوا. له ساڵی ٢٠١٣دا له به‌رامبه‌ر هێرشی چه‌ته‌كان كه ده‌یانویست عه‌فرین داگیر بكه‌ن، خۆڕاگرییان كرد و هاوڕێ بێریڤان له ٢٨ی گوڵان و هاوڕێ سلاڤا له ٢٩ی گوڵانی ٢٠١٣دا شه‌هیدبوون. شه‌هیدبوونی ئه‌وان بۆ ئێمه رقی گه‌وره‌كردن و به‌هێزكردنی تێكۆشانی ئازادییه و به‌و جۆره له ساڵی ١٠ هه‌مینی شۆڕشی رۆژئاوادا هێزه‌كانی یه‌په‌ژه له به‌ر رۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی‌دا سوپایه‌كه له هه‌موو كات زیاتر به‌هێز و تۆكمه‌یه.
ئێمه شۆڕشی خۆمان گه‌وره ده‌كه‌ین
رۆژی ئه‌مڕۆمان كه بۆ گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه سه‌رده‌مێكی مێژووییه وه‌ك یه‌په‌ژه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئێمه‌ش گرنگه و ئێمه به‌و بیر و زانابوونه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه له‌و رێگایه‌ی شه‌هیدانمان دیاری‌یان كردووه بێ دودڵی به‌رده‌وام بین. ئێمه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر شۆڕشه‌كه‌مان و هه‌موو جۆره هێرشێك هه‌رگیز هه‌نگاو بۆ دوواوه نانێین و زیاتر تێكۆشانی ئازادی خۆمان به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه جارێكی تر له كه‌سایه‌تی هاوڕێ بێریڤان و سلاڤا به‌ڵێن به هه‌موو شه‌هیدانمان ده‌ده‌ین و ئێمه ده‌ڵێین شۆڕهكهمان گه‌وره ده‌كه‌ین و ده‌یپارێزین".
هـ . ب