"ئێمە لەسەر ڕێبازی فیداکاریی زیلان خۆمان پەروەردە دەکەین"

گەریلای یەژاستار زیلان دێرسیم ڕایگەیاند، هەڤاڵ زیلان فەرماندەی مەزنی ئەوانە و گوتی: "ئێمە لەسەر ڕێبازی فیداکاری هەڤاڵ زیلان بە بیر و باوەڕ خۆمان پەروەردە دەکەین".

بەبۆنەی ساڵیادی چالاکییە فیداکارییەکەی هەڤاڵ زیلانەوە، گەریلای یەژاستار زیلان دێرسیم قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد، ئاماژەی بەوە کرد، ئەویش وەک هەڤاڵ زیلان گیانی خۆی بۆ ئەم ڕێگەیە فیدا دەکات.

زیلان دێرسیم سەرەتا یادی شەهیدانی شۆڕشی کردەوە و گوتی: "هەڤاڵ زیلان فەرماندەی مەزنی ئێمەیە، هەڤاڵ زیلان هەموو شتێکی بۆ گەل و حزب ئاشکراکرد، ئەو هەڤاڵانەی لە گۆڕەپاندا بەرخۆدان دەکەن و گەیشتوون بە شەهیدبوون، شوێنکەوتەی هەڤاڵ زیلانن، هەڤاڵ زیلان هۆشیار بوو، وەک ژنێک زنجیری کۆیلایەتی دەوڵەتی لەسەر ژنان شکاند. بەم هۆشیارییەوە هاتە ڕیزی پەکەکەوە، پەیوەندیکرد بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرەوە، ئێمەش لەسەر ڕێگەی فیداکاری وی دەبین، خۆمان لەڕووی هزری و باوەڕەوە پەروەردە دەکەین، ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵ هەڤاڵ زیلان ژیاون باس لە یاد و کاریگەرییەکەی دەکەن، لە ئەنجامی ئەو ڕاستییەی هەڤاڵ زیلان پێی گەیشت، چالاکییەکی کاریگەری دژی دوژمن ئەنجامدا".

گەریلای یەژاستار زیلان دێرسیم باسی لەوە کرد، هێشتا هەزاران گەریلا شوێنکەوتەی ئەو ڕێبازی ڕاستییەن و گوتی: "هەڤاڵەکانمان پیاو بن یان ژن، بە جۆشوخرۆشەوە لەسەر ئەو ڕێبازی فیداکارییەوە دەڕۆن، چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان دەنگدانەوەیەکی مەزنی هەبوو، ئێمەش شوێنکەوتەی هەڤاڵ زیلانین، لەپێناو ئەو ڕێگەیەدا قوربانی دەدەین، بووینە خاوەنی چەندین فەرماندەی وەک زیلان و سەما و بێریتان و مەزڵوم و عەگید و کەمال، ڕەنگە چالاکی هەریەکەیان جیاوازبێت، بەڵام هەمان گیانی فیداکارییە، ئەم ئەڵقەیە پێکەوە بەستراوە و ئەم ڕۆحە هێشتا زیندووە، چەندێک وەسفی چالاکیەکەی زیلان بکرێت هەر کەمە، لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا خاوەنی هەزاران فیداکاریین، هەڤاڵ زیلان شکۆی ئێمەیە، ڕێبازی فیداکاریمانە، هەمیشە هەوڵدەدەین خۆمان بگەیەنین بەو ئاستە، لە ژیان و شەڕدا، بەردەوام شوێنکەوتەی هەڤاڵ زیلان و کاروانە فیداکارییەکەی دەبین".