ئەشیک: هەرگیز دەستبەرداری مافەکانمان نابین
پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی (ئەشیک) پەیوەست بەو هەواڵانەی دەڵێن دابەشکردنی یەکسانی میراتی کۆتایی هاتووە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا بەم گوتارانە هەوڵدەدرێت فشار لە ژنان بکەن.
پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی (ئەشیک) پەیوەست بەو هەواڵانەی دەڵێن دابەشکردنی یەکسانی میراتی کۆتایی هاتووە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا بەم گوتارانە هەوڵدەدرێت فشار لە ژنان بکەن.
ئەشیک ئەوەی بە بیر هێنایەوە کە مافی میراتی ژنان لە یاسادا یەکسانە و دەڵێت لە ڕێگەی کاری نێوەندگیری و پاکێجەکانی دادوەرییەوە هەوڵدەدرێت ئەم مافە لە پراکتیکدا هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دەستبەرداری هیچ مافێکی مەدەنیمان نابین، لەوانەش مافی یەکسانمان بۆ میرات، کە بە قوربانیدانی زۆر بەدەستمان هێناوە. هەرگیز دەستبەرداری نابین."
ئەشیک بانگەوازی لە ژنان کرد کە هیچ بەڵگەنامەیەک بەبێ خوێندنەوەی واژۆ نەکەن، کاتێک بە تەواوی تێنەگشتن سەردانی پۆلیس بکەن و پشتگیری یاسایی لە نوسینەگە یاساییەکان وەربگرن.