ژمارە ٢٨ ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بڵاوکرایەوە
ژمارە ٢٨ ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە ناونیشانی "ڕۆژهەڵات" گەیشتە دەستی خوێنەران.
ژمارە ٢٨ ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە ناونیشانی "ڕۆژهەڵات" گەیشتە دەستی خوێنەران.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە ناونیشانی "ڕۆژهەڵات" بڵاوکرایەوە، ئەم ژمارەیە پێشکەشکرا بە ژینا ئەمینی و ناگیهان ئاکارسال.
بابەتەکانی نێو ئەم ژمارەیە بەم جۆرەن:
* شیکارییەک بۆ ڕەوشی چاندی و جڤاکی و مێژوویی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / ئەڤین زیلان.
* کاریگەری مۆدێرنیزم و باوکسالاری لەسەر ژنان / ڕۆشین عوسمان.
* ڕێپێوانی هەزاران ساڵە لەسەر لێوارەکانی ئازادی / خونە ئەنوش.
* بۆچوونێک سەبارەت بە سەرهەڵدانی ژنان دژی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی لە زیندانەکانی ئێران/ پونە ئاشتیانی.
* ڕێگەکانی سزادان لە مێژووی ئێراندا / هەرکۆڵ جەلالیان.
* شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و چەپەکانی ئێران: ئەکتەرە نەبینراوەکان / ئامتاب مەهبود.
* ڕزگاربوون لە فشارەکان: دەربارەی سیاسەتی سڕینەوە و نکۆڵی/ هێرۆ خوسرەوی.
* توێکاری سیاسی بۆ جەستەی ژن لە شۆڕشی ژینادا / بەیان عەزیزی.
* تەڤگەری ژنانی تەڤگەری ئێران / پەیمان والی.
* بێگومان سەردەکەوین چونکە سەرهەڵدان ژیانە.
* چیرۆکی ژیانی کوێستان داودی / نەجیبە قەرەداغی.
* وتوێژ: تێکۆشان لەسەر بناغەی هێزی خود گەردوونی بووە / چیمەن ئاراس.