دەستەی ژنانی ئیدارەی هەرێمی دیموکراتیکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، بەبۆنەی ساڵیادی دانانی قەیومەکان لەبەردەم شارەوانی مەزنی شاری ئامەد بە درووشمی "نە قەیوم نە تاڵان، دیسان ژن، دیسان ژیان"، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. تەڤگەری ژنانی ئازاد، دایکانی ئاشتی و دەبەپە و هاووتەبێژی گشتی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد پینار ساکیک تەکین، پەرلەمانتار خالیدە تورک ئۆغلۆ، سیبا ئەردۆگان ساریتاس، نەورۆز ئویسال، مەرال دانیش بەشتاش، بێریتان گونەش، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا و چەندین ژن بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە ڕاگەیاندراوەکدا لافیتەکانی "نە قەیوم نە تاڵان، دیسان ژن، دیسان ژیان" و "هاوسەرۆکایەتی هێڵی بەنەوشەیی ئێمەیە" و "دەست لە ئیرادەمان مەدەن" و "زیندانیانی سیاسی شەرەفی ئێمەن" و "قەیوم دزی و تاڵانە" بەرزکرانەوە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنە ژنە هاوسەرۆکەکان. پێش ڕاگەیاندراوەکە، ژنان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و هەلهەلە گەیشتنە گۆڕەپانەکە.
هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی ستێوری مێردین، گوڵستان ئۆنجو کە قەیومێک خراوەتە شوێنی، دەقی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و گوتی: "ئەمڕۆ ساڵیادی دانانی قەیومەکانە کە سەرەتا لە ئامەد و وان و مێردین و دەیان شارەوانی تر جێگیرکران. هەروەها ١٧ ی ئاب ساڵیادی بومەلەرزەکەی ١٩٩٩ ی هەرێمی مەڕمەڕەیە. سەرەتا ئەو هەزاران کەسەی گیانیان لەدەستدا بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە. بەهۆی ئەو کار و بەرپرسیارێتییانەی شارەوانییەکان بۆ کرێخۆری کە بووە هۆی بومەلەرزەکەی ئیستەنبوڵ و فراوانکردنی بیردۆزی سەرمایەداری، لە ٦ ی شوبات بومەلەرزەیەکی فراوانتر لە ١١ شار ڕوویدا، دەیان هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا و کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس هەبوو. کەموکوڕی ئەم چەند مرۆڤە بەشێوەیەکی سیستەماتیک چارەنووس نییە. بەڵکو، ئەمە سەروەری دەسەڵاتی پیاوسالار و بیردۆزی دەوڵەتە خۆی پیشان دەدات.
"گۆشەگیری لە هەموو جێگەیەک بڵاوبۆتەوە"
پێش ماوەیەکی کەم، هەڵبژاردنێک بەڕێوەچوو. ژنان و هەموو گەلان بۆ پیشاندانی ئیرادەی خۆیان، چوونە سەر سندووقەکان. بەڵام هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی کاتی هەڵبژاردنەوە، دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن و ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانەسەر دەستی پێ کرد. هەوڵدرا خەبات و هەوڵی ئێمە بۆ هەڵبژاردن ڕاوەستێنرێت. بە دۆزی کۆبانێ و دۆزی داخستنی هەدەپە ویستیان کاریگەریمان لەسەر هەڵبژاردن دوور بخەنەوە و بیخەنە ژێردەستی خۆیان و ڕەوشێکی خراپ بخوڵقێنن. لە هەموو گرنگتر، لەوکاتەی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر کارە، ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا ناکرێت. ئەم ڕەوشی گۆشەگیریە لە هەموو گۆرەپانێکی ژیان بڵاوکراوەتەوە. هەموو گەل خراوەتە ژێر گۆشەگیری. کاتێک دەڕوانینە هەلومەرجەکە، لە ١٤ ی گوڵان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و هەڵبژاردنەوەی هەمان کەس هیچ ڕەوا نییە، بەتایبەت وەختێک سیاسەتەکەی لەسەر دوژمنایەتی و بەئامانجگرتنی ژنان دامەزراوە.
"پەیوەست بە خەباتی ژنان"
سیاسەتی قەیومییەت لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە دەستی پێ کرد، تەڤگەری ژنان بە باجی قورس چەند دەسکەوتێکی بەدەست هێنا، ئەمڕۆ ساڵیادی هێرشکردنە سەر ئەو دەسکەوتانەیە. بەرامبەر سیستەمی قەیومی ٢٠١٦، ژنان و دایکان و گەنجان و ملیۆنان کەس چوونە هەڵبژاردنە هەرێمییەکانی ٣١ ئاداری ٢٠١٩ و دووبارە ئیرادەی خۆیان دەرخست و وەڵامێکی واتادار و مەزنیان دایەوە. بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩، پارتەکان ٣ شاری مەزن و ٥ شارۆچکە و ٤٥ ناوچە و ١٢ شارەدێ، بە گشتی ٦٥ شارەوانی و ١٢٣٠ ئەندامی مەجلیسی شارەوانییەکان و ١٠١ ئەندامی مەجلیسی گشتی بەدەستهێنا. پارتەکەمان بە بردنەوەی ٦٥ شار و ناوچە و شاردەێ، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و مەجلیسی ژنانی شارەوانییەکان و لیژنەی و کۆردیناسیۆن و دامەزراوەی ژنان لە شارەوانییەکان دامەزران. هەروەها لیژنەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو دامەزرا. لە ٣ شارەوانی شارە مەزنەکان، سیاسەتی ژن، سەرۆکایەتی دائیرەکان چالاککرا، کارەکانی خۆیان کرد. بە هەمان شێوە، هەموو شارەوانی شار و ناوچەکان بەڕێوەبەری ژن دانران. بەڵام لەلایەن قەیومەکانەوە شوێنیان پڕکرایەوە و پیاوەکان دانران. ئەم ناوەندانەی ژنانی ئێمە کە گوازرانەوە، ئێمە لە بەرامبەردا دۆزی یاسایمان جووڵاند و لە چەند شوێنێک ناوەندەکانی ژنان کرانەوە. هەروەها هەوڵی زیاتر لەگۆڕییە بۆ کردنەوەی هەموو دامەزراوەکانی ژنان.
"شارەوانییەکانمان ڕووبەڕووی کودەتای قەیومەکان دەبنەوە"
لە چوارچێوەی نیشتەجێکردنی ژناندا لە زۆربەی شارەوانی شار و ناوچەکانمان، کۆرپەرەتیڤ و زەوی چاند و بازاڕی ژنان و هتد کرانەوە. خەباتکرا و هەوڵەکان جێبەجێ کران. ئەم هەموو دەسکەوتانە هەموو دەکەونە نێو گۆشەنیگای پارادایمی ئیکۆلۆژیکی ئازادی ژنان و نوێنەرایەتی هاوبەش و بە سەنتەربوونی ژنە لە سیاسەتەدا، لە مۆدێلی ئیدارەی هەرێمیدا ئەم سیاسەتەمان بە بناغە گرتووە.ئەمە لە هەموو شارەوانییەکانمان لە نیوە شەوێکدا بە جارێک جێبەجێکرا، لە ١٩ ی ئابی ٢٠١٩، قەیوم لە شارەوانی شارە گەورەکانی وەک ئامەد و مێردین و وان دانران، پاشان بە هەمان شێوە شارەوانییەکانمان ڕووبەڕووی کودەتای قەیومەکان بوونەوە و دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا گیرا.
"گۆشەگیری سەر ئیمراڵی"
سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، وەک هەرە دیموکراتیترین و مۆدێرنترین و خۆڕێکخەرترین سیستەم لە ژیانی جڤاکیدا وەک "تاوان" ناسێنرا، سکاڵا بەرزکرایەوە! ئەم کارانە بەبۆنەی قەیومەکانەوە بەسەر شارەوانیەکاندا هات. بلۆکی ئاکەپە و مەهەپە، بەناوی هاوکاری جڤاکیەوە، ویستیان بە ئابووری ناچاری "ژنی ماقوڵ و پەسەندکراو" بئافرێنن، ئەمە بەسەر ژن سەپێنرا. ئێمە دژی ئەم دەوەستینەوە، پارادایمی ئێمە دژی تێگەیشتنی دەسەڵاتی پیاوسالارە و "ترسناکە" بۆ ئەم دەسەڵاتە، دەڵێین ئێمەی ژنان تا نەبینە بکەری سیاسەتی هەنوکەیی، هیچ سیاسەتێک نابێتە سیاسەتێکی جڤاکی، سیاسەتی جڤاکی نابێتە پێشەنگایەتی. گۆشەگیری ئیمراڵی ئەمڕۆ بۆتە سیستەمێک، تێگەی قەیومەکان لەپێناو قووڵکردنەوەی هەمان گۆشەگیریە، هەموو بوارەکانی ژیانی گرتۆتەوە و هەمووی لەژێر هێرشە، ئێمە تێکۆشانی ئازادی دەکەین، هەڵبژاردنەکانی ئایار هیچ ڕەوایەتییەکیان نییە.
ئەنجامەکانی شەڕی تایبەت
بەم شێوەیە و پاش قەیومەکان گۆشەگیری لە هەموو بوارەکانی ژیان قووڵتر بوویەوە، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر زیاتر بوو، دامەزراوە فەرمییەکان ئەمە پشتگوێ دەخەن. وەک لیژنەی مناڵانی هەدەپە لەگەڵ دامەزراوە جیاجیاکان کۆبوینەوە، چونکە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر مناڵانیشی گرتۆتەوە، تا تەمەنی ٩ ساڵ، ئێستە لە قوتابخانەکان بەربڵاوە. پێش قەیومەکان، ناوەندی تەندروستی مناڵ و ژنان هەبوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئەوان ئەم ئەرکە پشتگوێ خراوە، زانیارییەکان لەبارەی ئەم دیاردەیە ناخرێتە بەردەست، ئەمەش ئەنجامی شەڕی تایبەتی ئەم سیستەمەیە، چیتر ژنان و مناڵان سەلامەت نین، بێبەشکراون لە چاند و فۆلکلۆر و چالاکی هەمەجۆر و پرۆژەی جیاواز، هەموو مافەکان لەلایەن قەیومەکانەوە زەوتکراون.
"بەرخۆدانێکی بێ وێنە هاتۆتە گۆڕەپان"
لە هەمووی گرنگتر، دەستبەسەر دەسکەوتەکانی ژنان گیراوە، مافەکان تەنها بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان بەدەست دێن، ئەم تێگەیشتن و سیستەمەی قەیوم تەنها بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان دەشکێت. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆتە هێز و هاندەری هاوپشتی و تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، بەم درووشمە ئەمڕۆ جڤاکێکی یەکسان و ئازاد بونیاد دەنرێت، بەم درووشمە بەرخۆدانێکی بێ وێنە هاتە گۆڕەپانەکە"
"قەیوم بۆ خۆی بۆتە ڕژێمێک"
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلچگون ئوچار، ئاماژەی بەوە کرد، ٢٤ ساڵ بەسەر بومەلەرزەکەی مەڕمەڕە تێپەڕیوە، لەم ٢٤ ساڵەدا هیچ کارێکی حکومی نەکراوە بۆ ساڕێژکردنی برینەکان، گوتی: "لە بومەلەرزەکەی ٦ ی شوبات هیچ دەنگێک نەهاتە دەر، ئیدارە هەرێمییەکانی ژێردەستی قەیومەکان هیچ دەنگێک نەبوو، ئەوەی دەبێت لێی بترسین دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە. قەیوم خۆی بۆتە ڕژێمێک".
"دەوڵەت درووشمی ژن، ژیان، ئازادی؛ وەک هەڕەشەیەک دەبینێت"
ئوچار ئاماژەی کرد بە بەشداری گوڵتان کشاناک لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی خوشکەکەی، تەنها چوار کاتژمێریان پێدا بۆ بەشداری لە مەراسیمەکە، پاشان گەڕێنرایەوە بۆ زیندان، گوتی: "هەموو ناوەندەکانی دەوڵەت لەوانەیش هێزە ئەمنییەکان، سودمەندن لەم ڕژێمە. ئێمە دوێنێ دەستمان لەمە هەڵنەگرت، ئەمڕۆ و سبەیش وا ناکەین، ناسەقامگیر نەوەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو جێیەک بڵاودەبێتەوە. شارەوانییەکانی ڕۆژئاواش گیرۆدەی ڕژێمی قەیوم دەبن. دەوڵەت درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک هەڕەشە دەبینێت، نازانێت لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.