ژنان لە بەرلین دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە بەرلین لە کەسایەتیی ئایسەڵ توغڵوک بۆ زیندانیانی نەخۆش و بۆ ئەو ژنانە، کە لە شەڕی دژ بە چەتە دڕندەکانی داعش و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژاوا و شەنگال شەهید بوون، ڕێپێوانێک ڕێکخرا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆمەڵەی ژنانی دەست - دان، ژنانی گەنجی زۆرا و یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست بە دروشمی "خەونی ئازادیمان پەیمانی شۆڕشمانە" لە ئۆرانینپلاتزەوە بەرەو هێرمانپلاتێز ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

سۆزان ڕۆسلینگ چالاکوانی ئەنجومەنی ژنانی دەست - دان ڕایگەیاند، لە کەسایەتیی ئایسەڵ توغڵوک بۆ زیندانیانی سیاسیی نەخۆش کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، لە ساڵیادی شەهیدبوونی شۆڕشگێڕ ئیڤانا هۆفمان، بۆ ژنان، کە لە شەڕی دژ بە چەتە دڕندەکانی داعش و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژاوا و شەنگال شەهید بوون، ڕێپێوانیان ئەنجامداوە.

ژنان بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر دۆخی ژنانی زیندانیی نەخۆش پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە بە زمانی ئەڵمانی لەسەری نووسرابوو "دادپەروەری و ئازادی بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی" و "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی لە تورکیا" و "ژن لە دژی فاشیزم، شەڕ و پارە، تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیست بەڕێوەدەبەن".

لە ڕێپێوانەکەدا ژنان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.

ژ.ت